تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Google +1 Button چییە؟

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/07/11

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔8۔ )

 

دوای ئەوەی گوگڵ خزمتگوزاری تۆڕی کۆمەڵایتی [url=https://plus.google.com]+ Google[/url] ی ڕاگەیاند، بەکارهێنەرێکی زۆر بە لێشاو بەرەو ئەم تۆڕە نوێیە دەچن، ئەوەش لەبەرئەوەیە کەوا گوگڵ مێژوویەکی گرنگی لە بواری خزمەتگوازریەکاندا هەیە و هەروەها فرە کرداری ئەم تۆڕەش هۆکارێکی ترە جگە لە لایەنی پاراستنی کەسیی، بەڵام هەمیشە کێشەی سەرەکی خزمەتگوزاری و بەرنامە نوێیەکان بەکارهێنان بووە، چونکە هەموو پرۆگرام و خزمەتگوزاریەکی نوێ پێوسیتی بە ڕاهاتن و کات هەیە بۆیە زۆر کەس لەیەکەم هەنگاودا دەکشێنەوە، بەبۆچوونی من کارێکی هەڵــەیە.
گوگڵ ژمارەیەک کرداری جیاواز یا بەشێوەیەکی جیاواز لە فەیسبووک ، کرداری دروست کردووە، بێگومان دوای شیکردنەوەیەکی ووردی فەیسبووک و کەموکوڕەییەکانی هەستاون ئەم +g یان داڕشتووە.
ئیمڕۆ باسی یەکێک لەو کردارانە دەکەین کە وەکو Like ی، فەیسبووک وایە لە گوگڵــدا ئەوەش دوگمەی +1 کە بەکارهێنەر دەتوانێ کرتەی لەسەر بکات بۆ هەر بابەتێک یا وێنەیەک کە پێی جوان بێت یا کارێکی لا پەسەند بێت .
ئەم دوگمەیە بە واتای " ئەمە زۆر شازە یا تۆ دەبێ تاقیبکەیتەوە" دێت ،کاتێک تۆ کرتەت لەسەر مالپەڕێک ، ئامیرێک، مالپەڕێک یان بەرهەمێک کرد کەواتە تۆ مۆری پەسەندکردنی خۆت لەو بەرهەمە دەدیت، ئەمەش ڕێگا خۆشکەرە بۆ هاوڕێ و خزم و دۆستانت لە کاتی گەڕان بەدوای ئامێرێکدا یا بەرهەمێکدا کە باشترین شت بدۆزنەوە و تاقیبکەنەوە، بۆیە گرنگە بەکارهێنەران بی مەبەست ئەم کارە نەکەن بۆ ئەوەی هاوڕێکانت بەهەڵەدا نەبەیت.
ئەوەی پێوسیتە ئەبێت پرۆفایلێکت هەبێت ، ئەمەش لە دوای کردنەوەی هەژمارێکی G-mail دەتوانیت بەچەند کرتەیەک دروستی بکەیت ، پاش ئەوە تۆ لەو ڕێگەیەوە ئەتوانی ئامۆژگاری خەڵک بکەیت بۆ هەموو کار و ئامێریکی باش ، هەروەها دەشتوانی تایبەتی بکەییت بەئارەزووی خۆت.

بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت دوگمەی Button +1 لە مالپەڕەکانیاندا دابنێن ، پێوسیتە ئەم سکریپتەی خوارەوە کۆپی بکەن.
[code]

[/code]

[color=red]هەروەها تەماشای ئەم گرتە ڤیدیۆییەبکەن بۆ زیاتر ئاشنابوون بەم دوگمەیە.[/color]

[youtube]OAyUNI3_V2c[/youtube]

بۆچوونەکان

ده‌ستخۆش کاک زه‌ندی، بابزانین ئه‌م جاره‌یانGoogle + ‌جیاوازیه‌کانی چیه‌ له‌گه‌ل ئه‌وانی تر. سه‌رکه‌وتوبیت

[color=#ff0000]kak Zandi roj bamsh, destxosh mn zorbei babetekant de9xweendmewe zor kelkim lee wergrtwe, hiwadarm berdewam u serkewtu bit.[/color]
[color=#ff0000]1-[/color][color=#ff0000]brai bereez mn demewet Account eek bkemewe le G+ da bellam natwanim [/color]
[color=#ff0000]2- aw scriptei bereezit datnawe le kwee past i bkem , mn copy m krdwe.[/color]
[color=#ff0000] legell reezda[/color]
[color=#ff0000]//Hama[/color]
[color=#ff0000][url=mailto:hama.zanko@gmail.com]hama.zanko@gmail.com[/url][/color]

بەڕێز من داوەتەکەم بۆ ناردی، بەڵام تکایە لە داهاتوو یان بەلاتینی دروست بنوسە یان بەم شێوەیە و ڕەنگکردنی دەق دەبێت بۆ پێویستی بێت.

دەستان خۆش بەڕێزم بۆ دانانی ئەم بابەتە بەڵام ڕاستەکەی نازانم "سکریپت" لە کۆێدا پەیست بکەین
ئەگەر زانیاری زیاترمان بدەنێ باشترە و سوپاستان دەکەین وە لە و گرتە ڤیدۆیەش هیچ حالی نەبوین نازانم هەرچەندەم کرد نەم زانی ئەو شتانە لە کوێدایە
دوبارە دەستان خۆش بێت بەهیوای دانانی بابەتی زیاتر

دەستان خۆش بەڕێزم بۆ دانانی ئەم بابەتە بەڵام ڕاستەکەی نازانم "سکریپت" لە کۆێدا پەیست بکەین
ئەگەر زانیاری زیاترمان بدەنێ باشترە و سوپاستان دەکەین وە لە و گرتە ڤیدۆیەش هیچ حالی نەبوین نازانم هەرچەندەم کرد نەم زانی ئەو شتانە لە کوێدایە
دوبارە دەستان خۆش بێت بەهیوای دانانی بابەتی زیاتر

سڵاو!
[color=#0000ff]سوپاس کاک سیا بۆ داواتکردنی کاکە حەمەزانکۆ.[/color]
[b]کاک هاوبەش@[/b]
[b]کاکە تۆ مالپەڕت هەیە، ئەوە بۆ ئەوانەیە مالپەڕیان هەیە برالـــــــــە.[/b]
[color=#ff0000]دەستخۆش کاک بەردەقانی بۆ گۆڕانکارییەکان و ئەم تولئامرازە نوییە.[/color]

ببوورن ئەمەیان زۆر دەمێکە کاکە سیا داوای کردبوو، هیوادارم گونجاوبێت.
ماندوونەبن.

دەستان خۆش و ماندوو نەبن. کارێکی زۆر باشە، سەرکەتوو بن.