تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

فەیسبووک و سکایپ پێکهاتن

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/07/07

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

 

وەکو چاوەڕوانکرابوو دوێنێ بەفەرمی فەیسبووک ڕێکەوتنەکەی لەگەڵ سکایپ پشتڕاسکردەوە و ئیتر بەکارهێنەرانی فەیسبووک دەتوانن گفتوگۆی ڤیدیۆیی ئەنجامبدەن لە فەیسبووکدا.
خزمەتگوزاریەکانی سکایپ چەند هەفتەیەکی پێدەچیت تا بەتەواوی لەگەڵ فەیسبووکدا تێکهەڵکێشی دەکەن، بەڵام بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی تامەزرۆی ئەنجامدانی گفتوگۆی ڤیدیۆین، هەنوکە دەتوانن ئەو کارە بکەن لە ڕێگەی [url=https://www.facebook.com/videocalling]لەم بەســــــــتەرەوە[/url] ئەوەی کە ڕوودەدات داگرتنێکی کەم و ئیتر لەکاتی ئەنجامدای چاتدا، ئایکۆنێکی بچووکی ڤیدیۆکامیرا دەردەکەوێت ، ئیتر هەر هاوڕێیەکت لەسەر هێڵبێت ئەتوانی گفتوگۆی لەگەڵدا ئەنجام بدەیت، بەڵام تا ئیمرۆ ناتوانیت جگە لەهاوڕیکانی فەیسبووک تێل بۆ کەسیتر بکەیت وەکو لەسکایپدا ئەنجام دەدرێت.
هەروەها چاتی فەیسبووک دوو قنجە کرداری تری بۆ کراوە ئەوەش گفتوگۆ بە گرووپ و رێکخستنی ئەو هاوڕێیانەی کە زۆر پەیوەندیت لەگەڵیان هەیە.
لەهەمانکاتدا فەیسبووک ڕایگەیاند کەوا ژمارەی بەکارهێنەرانیان گەیشتۆتە ٧٥٠ میلۆن بۆیە هێشتا کاتی ئەوە نەهاتووە هێڵ بەسەر ناوی Zuckerberg بهێنرێت.

بۆچوونەکان

دەست خۆش، ئەمە بەس بۆ ویندۆزە .

بژین،

دەستخۆش.
لە سلێمانی کاتی خۆی گەر ژەنیارێک پارەی ئاهەنگەکەی بەدڵ نەبا، دەیژەنی و هەڵیدەپەڕانی، بەڵام هەر تامەزرۆی باشەیەک و بوویت و بەدڵ ناشتەوە دەهاتیتەوە لە ئاهەنگ، بەو جۆرە ژەنینەیان دەوت {عەزفی کەبابی}.
سکایپ ڤیدیۆی کۆمەڵی بە پارەیە و خزمەتگوزارییەکانی تری هەمووی لەدەرەوەی هەژماری خۆڕان. بۆیە سوودی نییە و نیوەناچڵە، باشترین شت ئەوەیە بە هەژماری FB سکایپ بکرێتەوە و هەمووی بە خۆڕا بێت.
بەهەرحاڵ بۆ ئەو دەمەش google voice بگاتە ئەوروپا، وەکو لە ئەمریکا هەیە. نەک سکایپ هەر هێڵەکانی voip کە زۆربەی وڵاتانی ئەورپای ڕۆژهەڵات و سکەندەنافیا و جیهان بەگشتی بەرەو ڕۆچوون دەبات.

کوێرە چیت دەوێ؟
؛ دوو چاوی ساغ

بژین

سڵاو.
شتێکی باشە. وا بڕوا ماوەیەکی تر باوی (MSN, ICQ, Yahoo...هتد) نامێنێت.

هه‌واڵێکی باشه‌ هه‌ردوای هه‌واڵه‌که‌ سه‌رم هه‌ڵبڕی له‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌ی چه‌له‌حانێکه‌ دوو بوخچه‌ی تازه‌ به‌ده‌ر که‌وتن یه‌کیان مانای ئامراز ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌ویتریشیان وێنه‌ی کامڕه‌که‌ بوو ده‌بێت دایبه‌زێنیت بۆ سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت من زۆر هه‌وڵم دا له‌گه‌ڵ که‌سێک به‌کاری بێنم که‌سم ده‌ست نه‌که‌وت له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستتان بێت واته‌ بۆ ناوه‌وه‌ی وڵاتی خۆمان به‌کار نایه‌ت چونکه‌ خه‌تیان وه‌ک قیتاره‌که‌ی سلێمانی خاوه‌....
جا نازانم ئه‌وه‌یه‌ یان توڵ ئامێزی به‌رنامه‌ی تره‌ ....

من ئەوەی جیتاڵک و گرووپ بۆ کوردستان بەکاردەبەم بەبێ هیچ کێشەیەک.
هەمیشە دەنگ/ڕەنگ جیتاڵک بۆ هێڵی لاواز باشتربووە.