ئاهەنگی بێ مۆڵەت لە فەیسبووک قەدەغەکرا.
له چه‌ند هه‌رێمێكی ئه‌ڵمانیای فیدرال ئاهه‌نگی کۆبوونه‌وه له سه‌ر ڕێگای فه‌یسبووك قه‌ده‌غه کراوه چونکه گەنجان له زۆر شاران به هه‌زاران کۆده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی ئاهه‌نگی له دایكبوون بێت یان له مه‌کته‌ب ده‌رچوون.. و ئیتر ، ئه‌و کۆبوونه‌وانه موڵه‌تیان نیه و پاشان خاشاکێکی زۆر به‌جێ ده‌هێلن وه‌ك سیاسه‌تمه‌داراکان ده‌ڵێن بۆ پاککردنەوقەی ئەو خاشاکانە تا 120000 یۆرۆی پێوسیتە، ئه‌وه‌ش دیسان ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌رکی باجدەر، سه‌ندیکای پۆلیسي ئه‌ڵمانیش باس له‌وه‌ی ده‌کا که ناتوانرێت به‌جۆره‌کی گشتی ئاهه‌نگ قه‌ده‌غه‌بکرێت، به‌ڵام باشه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه سه‌رپه‌رشتی فه‌یسبووک ده‌که‌ن و ئیتر به‌پرسیاربن له‌سه‌ر ئه‌م جۆره چالاکیانه و بتوانن کۆنترۆلی بکه‌ن. و هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی سیاسه‌تمه‌داره‌کانیان هه‌مان بۆچونیان هه‌یه. و له‌هه‌مان کاتیش ئه‌و جۆره کۆبوونه‌وانه ڕووداوی تریشی بەدواوەیە ، له‌و هه‌فتانه‌ی رابردو زۆر کۆبونه‌وه رێکخرا له‌سه‌ر رێگای فه‌یسبووک به پالپشتی هه‌ندێک حزبی سیاسی و له کۆتایی ئه‌و جۆره کۆبونه‌وانه که که‌سانێکی زۆری کۆکردبووه، بریندار‌و و ده‌ستبه‌سه‌ری تیا بوو .

بۆچوونەکان
دەستخۆش مام کارۆ بۆ ئەو هەواڵە.
زریبە : باج
تەکلیف : تێچوون
زبڵ : خاشاک
هێشتا کوردی نوسینەکەت لە زۆربەی نوسەرەکانی ڕۆژنامە کوردیەکان باشترە، دڵنیام ئەو وشانەش دەزانی، بەڵام لەکاتی نوسیندا پیاو ئەوەندەی بیر لەناوەڕۆکی بابەتەکەی ئەکاتەوە بیری لە وشەکوردیەکان بۆ ناکرێتەوە یا نایەنەوە بیری لەو کاتەدا.
بۆ وشەی ئایتی دەتوانی پێش نوسینی هەواڵ سەردانی
http://www.zkurd.org/?Besh=Ferheng
بکەیت.
دەستخۆش بۆ ئەو هەواڵە، حکومەتی ئەڵمانی ئەڵێ ئەوەی کە ئاهەنگەکە ڕێکدەخا ئەو دەبێ باجی پاککردنەوە بدا و ڕاگرتنی هێمنی لە ئەستۆ بگرێ، کە لەوانەیە مەحاڵ بێ، تازە خەڵکەکە فێربوون و بڕوام نییە کە بەترساندن واز بهێنن.