تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

نۆ هۆکار بۆ گۆڕینی فەیسبووک

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/07/06

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔9۔ )

 

مالپەڕیPCWorld ی ئەمەریکا نۆ هۆکاری دەستنیشانکردووە دەربارەی ئەوە کە تۆڕی کۆمەڵایتی +Google باشترە لە فەیسبووک و گەشبیین بە سەرکەوتنی ئەم پرۆژەیەی گــوگڵ، بۆیە لەخوارەوە بەکورتی باسیان دەکەین.

١/ لەخۆگرتنی هەموو خزمەتگوزاریەکانی گــوگڵ وەکو G-mail و Picasa و گەڕان و هتد....
٢/ باشتر چاوەدێری هاوڕێکانت.
٣/ باشتر بواری بەکارهینانی مۆبایل، بەتایبەتی بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید.
٤/ ئاسانتر دۆزینەوەی شتە بەشکراوەکان، ئەمەش بەهۆی گەڕۆکی گوگڵەوە.
٥/ دەتوانی هەموو داتاکانت بە ئاسانی بگەڕێنیتەوە ، ئەمەش بەیارمەتی تولئامرازیکەوە بەناوی "Data Liberation" بە دوو کرتە ئەتوانی هەموو وێنەو نامەو پرۆفایل و پەیوەندیەکانت دابگریت.
٦/ باشتر نیشانەکردنی وێنەکان، ئەمەش تەنیا بە کرتەیەک لە نزیک دەموچاوی کەسەکە، دەتوانی ڕاستەوخۆ ناوەکەی بنوسی، هەروەها لە گوگڵدا مافی کەسی باشتر پارێزراوە، چونکە لەکاتی نوسین هەر ناوێک لەسەر وێنەیەک بە پەیامێک ئاگادارت دەکاتەوە لە پاراستن مافی کەسەکان.
٧/ ئەنجامدانی گفتوگۆ بە گرووپ، گوگڵ لە چات و گفتوگۆی ڤیدیۆشدا تولئامراز و ئاسانکاری زۆری کردووە کە لەفەیسبووکدا بەدی ناکرێت.
٨/ بەشکردنی ناوەڕۆک بەشێوەیەکی پارێزراوتر، دەزگابەرپرسەکان هەمیشە ئاگاداری تۆڕە کۆمەڵایتیەکانیان کردۆتەوە بۆ باشتر پاراستنی مافی کەسەکان لەکاتی بەشکردن، بۆ ئەم مەبەستەش گـوگڵ ڕەچاوی ئەم داواکاریەی کردووە بۆیە لەکاتی دابەشکردنی وێنەیەکدا، بەکارهێنەر ئەتوانێ دەستنیشانی بکات کەکام بازنەگرووپ دەتوانن ئەم وێنەیە بینن.
٩/ باشتر بەڕیوەبردنی مافی کەسیی ، چونکە فەیسبووک ، تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نوێ و کەم ئەزموونە لەچاو گوگڵ کە مێژینەیەکی هەیە لەم بوارەدا.

بۆچوونەکان

وەڵا من زۆر حەزەکەم بیگۆرم بە جدی فەیسبووک لە رویی تایبەتمەندی کەسی و پاراستنەوە سفرە ، یا لە رووی وەڵمادانەوەی بۆ کارهێنەر بۆ هەر کێشەیەک کە هەیەتی .

بژین،

دەستخۆش و زۆر سپاس بۆ ئەو زانیارییانە. هەر بژیت

سه‌رکه‌تووبن هیوام وایه‌ شتێکی تر وامان لێ نه‌کات کاته‌ ۆشه‌کانی ته‌مه‌نمان که‌ گه‌نجیه‌ به‌هه‌ده‌ر ببات

زۆر حەز ئەکەم کۆتایی پێبێت ، واتە ڕوو لەکەمی بکات فەیس ، بەکارهێنەرانی کەمبێتەوە .

کتو مت

١٠. توانای دەستکاری هەموو کاتی بۆچوونەکانت و نوسینی ڕاست بۆ چەپ و کوردی ئارامی خۆکارانە دەباتە لای ڕاست و دەتوانیت لە ڕیزەکە بێیتە خوارەوە بە Enter و دەیکات بە ڕیزێکی نوێ. هەروەها دەتوانیت بۆچوون ناچالاک بکەیت لەسەر بابەتێک دەینوسیت.

١١ـ وابکە کە کەس کۆمێنت نەنوسێ لەسەر پۆستەکانت لە ئاستێکدا کە خۆت بدەوێ و گەلێک شتی تر لەسەر پۆست.
١٢ـ دانانێ وێنەی جوڵاو بە هەر قەبارەو رەنگو جۆرێک بێت

پێم وایە باشتر دەبی بەڵام لە روی خۆ تۆمار کردنەوە زۆر گرانە من چەندم کرد نەمتوانی خۆم تۆمار بکەم هەرچەندە ئیمەیلی جمایلیشم هەیە

کورە منیشی شێتکرد بەس چاوەڕێ بکەین باشترە تاوەکو بە فەرمی لای خۆمان ئەکرێتەوە