تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

مایکرۆسۆفت و بازرگانییەکی نابووت.

Sia

Sia

بڵاوکراوەتەوە

2011/07/02

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔9۔ )

 

هەر ناوەناوێک هەڵایەک دەنێتەوە، گوایە سیستەمەکەی کە دێت شانی وا و باڵی وا، کەچی لەم ساتەش لەڕووی کرادرە ئاساییەکانیشەوە نەیتوانیوە بگاتە ئاستی ئەوانەی بازاڕ. چجا ئەوەی کە داماوە لە ڕووی فرۆشەوە و حەزیەوە. سیستەمەکەی کەس نایەوێت، چەند ساڵە گڕیان لە ژێرپێی بەرداوە بە تەکنیک و ئامێر، دوای ئەوەی بێئومێد بوو لە ڕکابەری، کەچی پارەکەی بەکاردەبات بۆ مەبەستێکی قێزەون و بازرگانێکی نابووت. کۆمپانیاکان ئەگەر ئەندرۆید بەکاربەرن دەبێت هیج نەبێت ٥ دۆلاری بدەنێ. هەروەکو HTC تا ئێستا دەیکات. وە بێجەگە لەوەش کەس نازانێت کە چی لەگەڵ ئەوانە دەکات کە لاپتۆپ و ڕوومێزیان بەسیستەمی ترەوەیە!.
ئەمە لە سەردەمی نەزانی و ئیپراتۆرە دواکەتووەکان دەچێ، ئەوانەی لە شاخ و لە ژێردەست نەدەبوون، دەبا باجی خاکەکەیان بدایە کە هی خۆیانە و بەربوومەکەش پشکی بۆ پاشا. یان ئەگەر هیچیان نەبا، دەبا باجی ئاینە جوداکەیان بدەن یان نەمێنن.

بۆچوونەکان

ئەوە تا حەددێک ئاساییە. چونکە بەحساب HTC هەندێ patentی مایکرۆسۆفتی بەکارهێناوە پارەی مافی ئەوانە ئەدات. ئێستا ئەپڵیش بۆ هەر ئایفۆنێک دەڵێن ١١ دۆلار ئەدات بە نۆکیا لەبەر ئەوەی چەند داهێنراوێکی نۆکیا بەکارئەهێنێت.

کاک ئارا، ئەمە بۆ ئەوە نییە، ئەگەر ئەندرۆید تووڵی مایکرۆسۆفت بەکاربەرێت یان و یان (هەرچەندە تا ئێستا هەر پێچەوانەش بووە) دەبا گووگڵ بیدات بە مایکرۆسۆفت. ئەمە هی ئەوەیە لە سەرەتاکانی کۆمپانیاکان کە مایکرۆسفت هەموو دنیای تەنیبوو، ڕەنگە پەیمانی وا هەبێت کە تاچەند ساڵێک بەرهەمی ئەوان بفرۆشێت، بەڵام ئیتر دیارە سوودی لەو خاڵانەی ئەو بەندە بینیوە بۆ دەستکەوت وەکو دواهەمین کارت. HTC یش ئەوەندەی قازانج کردووە بەلایەوە ئەوەندە جێگای بایەخ نەبێت.
وە بۆ ئەپڵیش، باوەڕم نییە قروشێک بدات بە نۆکیا، یان نۆکیا بە کەسی تر.
:)
@Rawand2 ئەم هەواڵەش وەکو زۆر وەڵامەکانی ناخوێنیتەوە. من باسی iOS, Android, Symbian, MeeGo, wp7 دەکەم لە بوارێکی تر و شتێکی تر.

دەست خۆش

سڵاو.
لام وا بێت شتێکی زۆر ئاسایی و یاسایی کراوە، تۆ گرێبەستت هەیە، تۆ پاتێنت patent هەیە، ئیدی چ عەیبە لەوەی کە پارە وەربگرێت لەسەر ئەو مۆڵەت و خاڵانەی کە خۆیان لەناوخۆیاندا ڕێککەوتوون لەسەری؟. شتێکی تریش هەیە، لە ئەمەریکا ئەوە باوە، ساڵانە زۆرترین patent لەوێ وەردەگیرێت. بۆ من و تۆی کڕیار لەوانەیە ناخۆش بێت و باجەکەی هەر لە ئێمەی ئەسەننەوە، بەس وەکو ڕەوشتی ڕێککەوتنی بازرگانی زۆر ئاساییە و سەمایەدار لە فلسێکی خۆی خۆش نابێت.

ئەم وتانە شێوەی بابەت نادا , ئەبوایە لە مەکۆکان بۆ گفتوگۆیەک بتنووسیایە .

کاک ئاراس نە ئاساییە و نە باویشە. هەرچەندە بە دوای ڕاستییەکەی گەڕام، هیچ کام پشتڕاستیان نەکردۆتەوە، هەندێک دەڵێن ئەمە ئیشی سپامەکانی مایکرۆسۆفتە و هەندیک دەڵێن دەشێت.
بەهەرحاڵ هەر نابووتە.

کاک ئاراس ئەمەش یەکێکی تر
http://www.golem.de/1107/84708.html
ئەک بتۆقی فەیسبووک، بە دوو ڕۆژ ههههههههه

نەخێر هی ئەوەیە کە گووگڵ کۆمەڵێک patentی مایکرۆسۆفت بەکاردەهێنێت بەبێ مۆڵەت. مایکرۆسۆفتیش لەبری ئەوەی گووگڵ سزا بدات ئەچێ لەگەڵ کۆمپانیاکانی HTC و سامسۆنگ و ئەوانی تر کە مۆبایل بە ئەندرۆید دروست ئەکەن ڕێک ئەکەوێت تا لە هەر مۆبایلێکی ئەندرۆید عانەیەکی بەنێ.

ئەو ئێستا قازانجی ئەوەیە کە پارە لەو کۆمپانیایانە وەربگرێت وەک لەوەی گووگڵ سزا بدات. ئەوەی ئەپڵ و نۆکیاش ڕاستە. ئەوە دوو ساڵە هەر بەزمی دادگایانە تا لەم ئەخیرەیا ڕێککەوتن کە ئەپڵ پارەی داهێنراوەکانی نۆکیا بدات.

کاک ئارا ئەمە کارێکی جدییە، شتی وا نییە ئەم نەتوانێت و لەولای بسەنێت.
وە کەسیان هیچ تووڵێکی مایکرۆسۆفت بۆ چێکردن و دروستکردن بەکارنابەن، تەنها کەس داوای جاڤاکەی دەکات (دڵی ئەندرۆید) کۆمپانیای ئۆراکڵە.
من ئەمڕۆ هەواڵی شیکاریم لەسەری خوێندەوە، ئەوەیە کە نوسیومە. ئەو کاتەی گرێبەستی لەگەڵ کردوون کە دەمی خۆی بووە کە ئامێر بەسیستەمی ئەوە دروستبکەن. مایکرۆسۆفت دەڵێت لە ڕۆشنایی ئەو پەیمانانە هەزارەها کۆدچێکەرمان تەرخان کردووە بۆ سیستەمی ویندۆز فۆن، کەچی ئێستاش لێمان ناکڕن!؟ هەروەک LG چوو بەدەم ئەمەی مایکرۆسفتەوە، کەچی هەر دوای ٥ مانگ پەشیمان بووە و ڕایگەیاند فرۆشتنی ئەو سیستەمە لەوەش کەمترە کە هەژماریان کردووە.
ئێستا داوای ١٥ دۆلار دەکات بۆ هەر ئامێرێک لە سامسۆنگ، سامسۆنگ دەڵێ نا ١٠دۆلار. وە پێدەچێت HTC ڕازی بێت تا کۆتایی بەوە دێنن و زۆری تریش هەن نەک ئەندرۆید بەڵکو بەوەی ئامێر بە chrome-OS دروست دەکەن.
لەڕاستیشدا ئەوان قازانج دەکەن لەوەی ئەندرۆید خۆیان ڕیکی دەخەن، ڕەنگبێ گوێ نەدەن بەو پارەیە. لە دانیمارک ئەمە سەرەی سێیەم جارە لەمساڵدا samsung galaxy S2 دێت و هەر بەیەک شەو لە هەموو وڵات دەفرۆشرێت و دەبێت سەرەی بۆ بگریت.

بڕۆ تەماشای Linux Foundation بکە بزانە لە توێتاوە بۆ چی و کێ دەبێت ئەندام لایان؟ قابیلە بۆ حەزی سەرچاوە کراوە و خاتری ئەو بەتریقە بن :)

هەربژین