تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئیمەیڵ بوو بە چڵ ساڵان

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/06/29

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

 

هیچ کات لە مێژوودا، پێوەندییەکان بە ساکاری و دەستپێڕاگەیشتنی ئیمڕۆ هاسان نەبووە. لە یەکەم ئیمەیڵەوە کە ساڵی ١٩٧١ی زایینی تاکوو فەیسبووک و تویتری ئێمڕۆیی، جیهان هەنگاوی زۆر گەورەی هەڵگرتووە. رۆژژمێری ئەم هەنگاوە گرینگانە بە پێی رێکەوتیان، گۆڕانکاری زۆر گرینگ لە پەیام ناردندا پیشان دەدەن.
ساڵی ١٩٧١ ریی تاملینسۆن، کە ئەندازیارێکی کومپیۆتەر بوو، هەوەڵین یادداشتی خۆی لە کومپیۆتەرێکەوە بۆ کومپیۆتەرێکی تر بە شێوەی نامەی ئەلکترونیکی نارد: QWERTYUIOP تاملینسۆن ئێستا لە بیری نەماوە کە پەیامەکەی چی بووە.
ساڵی ١٩٧٦ مەلەکە ئلیزابتی دووهەمین، یەکەم سەرۆک وەزیرانی وڵاتێک بوو کە پەیامی ئەلکترونیکی نارد.
ساڵی ١٩٧٨ یەکەم ئاگاداری ریکلام بە کەڵک وەرگرتن لە تۆڕی بەستراوەی نێوان کومپیۆتەری دەوڵەت و زانکۆ، بەڕێ کرا.
ساڵی ١٩٧٨ بە کەڵک وەرگرتن لە تەلەفوون و "سیستەمی بولتن بۆرد" یا بی بی اس، زانیارییەکان ئاڵوگۆڕ کران.
ساڵی ١٩٧٨ یەکەم وێبگەڕ بڵاوکرایەوە.
ساڵی ١٩٨٢ یەکەم جار وشەی "ئیمەیڵ" بەکار برا.
ساڵی ١٩٨٢ سکات فالمەن یەکەم هێمای پێکەنین smiley ی یان emoticon دروست کرد.
ساڵی ١٩٨٩ وێژەری رادیۆ، ئالڤود ئیدواردز، دەنگە جۆراوجۆرەکانی بۆ AOL وەک "بەخێر بێن"، "پەڕگەکەت دابەزی"، "ماڵئاوا" و "ئیمەیڵت بۆ هاتووە"ی تۆمار کرد.
ساڵی ١٩٩٤ یەکەم ماڵپەڕی کۆمەڵایەتی بە هۆی Geocities دامەزرا.
ساڵی ١٩٩٧ کومپانیایەک بە ناوی sixdegrees.com تۆڕێکی نوێی کۆمەڵایەتی پێشکەش کرد.
ساڵی ١٩٩٧ کومپانیای مایکروسۆفت هات‌مایلی بە نرخی ٤٠٠ میلیۆن دولار کڕی.
ساڵی ١٩٩٧ مایکروسۆفت پروگرامی outlook ی خۆی پێشکەش کرد.
ساڵی ١٩٩٨ کومپانیای فیلم سازی برایانی وارتر فیلمی "ئیمەیڵت هەیە: You’ve Got Mail"یان دایە بازاڕ و رکۆردی فرۆشتنی ٢٥٠ میلیۆن تمەنیان شکاند.
ساڵی ١٩٩٨ وشەی "سپام" بە فەرنگی وشەکانی ئوکسفۆرد زیاد بوو.
ساڵی ١٩٩٩ ئیمەیڵێکی ساختە کە گوایە بیل گەیتس دەیهەوێ دارایی خۆی لەگەڵ بەکاربەرانی ئینتەرنێت بەش بکا، بڵاو بووەوە. ئەم ئیمەیڵەش بە هۆی میلیونان خەڵکەوە بۆ یەکتری نێردرا.
سالی ٢٠٠٢ تۆڕی کۆمەڵایەتی friendster پێشکەش کرا.
ساڵی ٢٠٠٣ تۆڕی کۆمەڵایەتی myspace لە لاسا کردنەوەی friendster بڵاو کرایەوە.
ساڵی ٢٠٠٣ مۆمر لە یەکێک لە بەرنامەکانی کارتونی سیمپسۆنزدا ناونیشانی ئیمەیڵەکەی chunkylover۵۳@aol.com رادەگەیاند.
ساڵی ٢٠٠٣ جۆرج بۆش یاسای CAN-SPAM یان یاسای چاوەدێری کردن بەسەر ستانداردی پەیامە بازراگانیەکانی بۆ ئامریکا واژۆ کرد.
ساڵی ٢٠٠٤ دەستەواژە و کورتکراوەی وشە جۆراوجۆرەکانی وەک LOL بە فەرمی لە فەرهەنگی وشەنامەی ئوکسفۆردا نووسرانەوە.
ساڵی ٢٠٠٤ کومیسیۆنی تەجارەتی فدراڵ، یاسای چاوەدێری بەسەر سپامی کۆدکراو کرد.
سالی ٢٠٠٤ دوای کونگرەی جیهانی خزمەتەکانی پەیام ناردنی چەند کومپیۆتەریی یان Multimedia Messaging Service ئیمایلی چەند کومپیۆتەری لە بازاڕدا بڵاو بوونەوە.
ساڵی ٢٠٠٤ فەیسبووک کە لە سەرەتادا تۆڕێک بوو لە نێوان خوێندکارانی زانکۆدا، پێشکەش کرا. لە یەکەم مانگدا ١٩٥٠٠ خوێندکار ناونووسیان تێدا کرد.
ساڵی ٢٠٠٥ بۆ یەکەم جار بەرهەمێک بە ناوی SPF کە هۆیەتی ئەو کەسەی ئیمایلەکەی دەنارد ئاشکرا دەکرد، بڵاو کرایەوە.
ساڵی ٢٠٠٦ تویتر بڵاو بووەوە.
ساڵی ٢٠٠٧ وێبگەڕی گوگڵ، جیمایلی پێشکەش کرد.
ساڵی ٢٠٠٧ پرۆتکۆلی ئاساییشی DKIM بۆ بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ ساختەکاریی ئینتەرنێتی بە هۆی Internet Engineering Task Force بەکار برا.
ساڵی ٢٠٠٨ کۆمیتەی هەڵبژاردنی باراک ئوباما، کاندیدی سەرۆک کۆماری ئامریکا database یان هەمباری زانیارییەکانی توانی ١٣ میلیۆن ناونیشانی ئیمەیڵ دەستەبەر دەکا.
ساڵی ٢٠٠٨ فەیسبووک بوو بە خاوەنی "مای ئسپەیس".
ساڵی ٢٠١١ ئاسۆشیتدپرێس بە فەرمی e-mail گۆڕی بە email .

بۆچوونەکان

دەستخۆش بۆ ئەو هەموو زانیارییە مێژووییە.

دەستی خۆتان خۆش، ئێمە تەنیا ئەرکی خۆمان بە جێ دەگەیەنین. هەر بژین.

دەستخۆش, بەڵام فەیسبووک خاوەنی مای سپەیس نییە. تەنها وەکو جیمەیڵ و تویتەر و فلیکەر کارئاسانی بۆ تێکەڵکردنی هەژمارەکان دەکەن و بەس.
هەربژین

ده‌ستخۆش کاک حه‌مید، به‌ڕستی ئه‌مرۆ ئیمێل وه‌کو خواردن و خواردنه‌وه‌ی لێ هاتوه‌. سه‌رکه‌وتوبن

بابەتێکی جوانە، ئەگەر هەندێکی تر تێروتەسەل بکرایەو هەموو ئیمەیلەکانی تری تێدا باس بکرایە هەق وایە جێگیر بکرێت لە بەشێکدا.