تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

دەستخۆش/dastxosh/destxosh

Sia

Sia

بڵاوکراوەتەوە

2011/06/27

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

ئەگەر درووپاڵ رێگەبدات لیستێکی ڕەش بۆ ئەو جۆرە پەیامانە بکرێتەوە. ڕۆژ نییە دەیان دانە لێرە نەنوسرێت بە فۆنتی عەلی و لاتینی نادروست و ئارامی. ئاساییە کەسێک بنوسێت دەستخۆش بۆ هەواڵێک، بەڵام نەک ١٠ پەیام لە ١٠ هەواڵدا هەرهەمووی هەمان دەقە! وە دڵنیام ناشزانێت هەواڵەکەش چییە!؟
وە بێجگە لەوەش، کابرایەک لەهەواڵێک دەنوسێ، من ناوم فڵانە بە هاوڕێی خۆتان قبوڵم بکەن یان یەکێکی تر: من لە تەقتەق دەژێم بمکەن بە میوانی بەرنامە ...هتد
تکایە ماڵپەڕی کوردی زۆرن بۆ ئەم جۆرە پەیامانە و ئەندامبوون (بەو جۆرە) وە دڵیان پێخۆشە، تکایە با کوردئایتی یان هەر باسی ئایتی بەکوردی وەکو عەرەب و فارس نەلەوتێنین. تکایە یارمەتیمان بدەن، ئەمە حاڵی بەشی فێربوونی پهپ یە، دوای ئەوەی بە دەیانیشم سڕیوەتەوە.
http://kurditgroup.org/php-book

سوپاس بۆ هەموو ئەوانی دی بۆ بەرزڕاگرتنی جۆرایەتی کوردئایتی بەم جۆرەی هەیە.

دنیایەک ڕێز

منیش مەجبوور دیسان بنووسم "دەستخۆش". هاهاها. زۆر راستە کاکە سیا، بۆ خۆت باش دەزانی لە سەرەتادا دایک و خۆشکی زۆر کەسیان بە جنێودان لێرەش کرد بە ئامانجی جنێوی سووک. بەڵام من لەو باوەڕەدام کە بەرە بەرە کوردیش فێری ئەو شتانە دەبێ و بە خۆشیەوە ئێستا کەمی کردووە، بەڵام وەک جەنابت ئاماژەت پێ کردووە، منیش ماوەیەک لەمەوبەر دیم لە ژێر هەواڵێکدا نووسیبوویان بە هاوڕێی خۆتانم قەبووڵ بکەن. جا چارە چیە؟ دەبێ ئەو کەسانە بۆ خۆیان فێری ئەوە بن کە چ بۆ کێ دەبێ. بەشی پرسیار و وڵامیش لەوە خراوترە، زۆر جار نووسراوە کە ئەگەر پرسیارێکت هەیە، وەک سەردێڕی پرسیارەکەت کۆسپەکەت بنووسە، بۆ ئەوەی ئەگەر کەسێک لەو بەشدا شارەزایی و زانیاری هەبێ راستەخۆ بە دیتنی سەردێڕی پرسیارەکە بێتە هاناتەوە، کەچی دەیسانەوە دەیان پرسیار لە ژێر سەردێڕێ، "هاوار بگەنە فریام"، " یارمەتی"، "کەس نەبوو وڵامم بداتەوە؟" رۆژێک تاکوو ئێوارە من تەنیا سەردێڕی وەک "پرسیار"م لەگەڵ نێوەڕۆکی پرسیارەکە گونجاندووە و بە دڵنیاییشەوە هێشتا زۆرتری ماوە.
هەر بژیت و سەرکەوتوو بی. ئاخرەکەی تۆشم بە ریشەوە بینی.

سڵاو کاکە حامید،
دەستخۆشییەک لە تێگەشتن یان وەکو پێزانینێک بێت و هیچ نەبێت تێبینییەک یان ڕایەک ئەگەر هەر نەشبوو جار جاریش دەبێت. بەڵام زۆرن زۆر :)
ئەو وێنەی خۆم نییە، خەڵک هەیە ئۆباما، و گیڤارا و ماندێلا دادەنێ، منیش بۆ بەرزڕاگرتنی ئەفسانەی شۆڕشگێڕی ئەو کابرایە لەسەر نەتەوەکەی کە زمانەکەشی نەزانیووە دامناوە
http://fa.wikipedia.org/wiki/%D8%A7%D8%AD%D9%85%D8%AF_%DA%A9%D8%A7%DB%8C%D8%A7
بژین

زۆر سپاس و دەستخۆش، وێنەکە هێندە چووکە و لاوتر لە کاتەکانی دوایی ئەحمەد کایا بوو نەمناسیەوە و وام زانی بۆ خۆتی. هەر خۆش بی و بۆ پێشەوە.

دەستەکانت خۆش لەگەڵتم ;)

دەسخۆش بۆ ئەم بابەتە، بابەتی داهاتووش پێشکەش دەکەم بە خزم و کەسانم لە سوید و بەتایبەتی هەڵۆی ئامۆزم لە بەرلین.
ئەوە نییە، حکوومەتێکی گەورەوگران، لاپەڕەی دەسخۆشی بۆ 10.000 [b]بزن[/b] داناوە لە فەیسبوک!