تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

میراتگری XP وەشێنرا

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/07/04

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔8۔ )

 

مایکرۆسۆفت وەشانێکی نوێی سیستەمی کارپێکردنی ویندۆزی وەشاند بەناوی "Windows Thin PC" ، ئەمە وەشانێکی تایبەتی (ویندۆز٧) ە، بۆ کۆمپیوتەرە سوکەڵــەو کۆنەکان و بە تایبەتی ئەو کۆمپانیایانەی کە کۆمپیوتەری کۆنیان هەیە و دەبێتە میراتگری ویندۆز XP .
"Windows Thin PC" لە ڕووی پاراستنەوە بەهێزکراوە و بۆ ئەم مەبەستەش ژمارەیەک کرداری لە خۆگرتووە وەکو ک "Write Filters" و BitLocker, AppLocker وە پشتگیری FEP هەیە بۆ ئەوەی بوار بدات بە دامەزراندنی تولئامرازی تایبەتی دژە ماڵوایەر کرمەکانی تر وە هەروەها پشتگیری RemoteFX هەیە.
ئەم بەرهەمە لەڕاستیدا بەرهەمێکی تابەتی [url=https://www.microsoft.com/licensing/servicecenter/]ئابوونە بەڵێندەرەکانی مایکرۆسۆفتە[/url]ە، بەڵام هەموو ئارەزوومەندێک دەتوانێ دایبگرێت و بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ بەخۆڕایی بەکاریبهێنێت.

دەتوانن لەم بەستەرەی خوارەوە [url=http://download.microsoft.com/download/C/D/7/CD789C98-6C1A-43D6-87E9-F7FDE3806950/ThinPC_110415_EVAL_x86fre.iso] microsoft.com (ISO-fil)[/url] دایبگرن.
وە ئەندامەکانی MSDN و TechNet هاوپەیمانەکانی تری مایکرۆسۆفت دەتوانن ڕاستەخٶ دایبگرن.

[b]ڕەقـــەواڵــەی داواکراو بۆ کارپێکردنی ئەم سیستەمە[/b]
'''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''
1GHz or faster 32-bit (x86) or 64-bit (x64) processor
١ گیگابایت بیرگە (ڕام) و ١٦ گیگگابایت جێگەی بەتاڵ
- DirectX 9 graphics device with WDDM 1.0 or later version driver
- Bootable DVD-ROM drive

بۆچوونەکان

شتێک باشە زۆر کەس لە کوردستان بە هۆی ئەوەی وین ٧ قورسە ئەیکەنە ئێکس پی

ئایا ئەمە وەشانی تەواوە یان بێتایە

وەکو لە پەڕەی مایکرۆسۆفت و پ.هــ.د نوسراوە، شتێکی بێتایە و تاقیکارییە و هیچ ژمارەی ڕۆڵەیەکی نییە تا ببێتە وەشاندنێکی تەواو جودا، گوایە تەنها و تەنها بۆ هەندێک کار دەبێت. هەروەها تەنها بۆ ئەو ڕەقەکاڵایانە دەبێت کە وین ٧ ناساندوویەتی و لەودا هەیە. وە بەهیچ شێوەیەک وەکو سیستەمی سەربەخۆ کارناکات وا ناتوانرێت virtual بکرێت.

http://goo.gl/jdeTW
بژین

ده‌ستخۆش کاک زه‌ندی، نازانم ناوه‌که‌تم به‌راستی نوسیوه‌ یان نا، ببوره‌. پرسیاره‌که‌م ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مه‌ دابگری و SETUPی بکه‌ی و پاشان به‌دڵت نه‌بوو ، ده‌توانی بیسریته‌وه‌و بگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر سیسته‌مه‌ کۆنه‌که‌، بێ ئه‌وه‌ی کاربکات سه‌ر سیستێمه‌ کۆنه‌که‌، چونکه‌ وه‌ک کاک سیا باسی ده‌کا ئه‌مه‌ سیسته‌مێکی سه‌ربه‌خۆ نیه و ناتوانرێت بکرێ به‌ virtual‌، هه‌لبه‌ت ده‌بی له‌سه‌ر بناغه‌ی XP یان نازانم چ سیستێمی تر دابمه‌زرێ. سه‌رکه‌وتوبن

سڵاو، ئەمە وەشانی RTM واتە Release To Manufacturers بە کوردی واتەکەی وەشێنراوە بۆ بەرهەمێنەکان.
نە بێتایە نە RC ە ، وەشانێکە بۆ کۆمپیوتەرە کۆن و سوکەڵەکان، هەر ویندۆز٧ و هەندێک کرداری کەمترە، لەوانە، ویندۆز میدیا سەنتەری تێدانییە، من تاقیم نەکردۆتەوە، بەڵام بۆ جوانی نەوەشێنراوە، ئەبێت وەکو سیستەمێکی کارپێکردن کاربکات، گەرنا خەڵک بۆ چییەتی؟
بە کورتی کرمانجی ، ژمارەیەکی زۆر کۆمپانیا هەن لە وڵاتان، کە سیستەمی XP بەکاردەبەن، کۆمپیوتەرەکانیان کۆن بووە، MS بۆ ئەوەی ئەم بەکارهێنەرانە لەدەست نەدات، کەمێک کلک و باڵی ویدنۆزی قرتاندوە بۆ ئەوەی نەچن بەلای OS تردا.
ئەوەش پێناسەی RTM بە ئینگلیزی ، بۆخۆتان وەریبگێڕن بەو زمانەی دەیزانن.
What is RTM?

It stands for Release to Manufacturers. RTM means that the code for Windows will be finalized and partners will receive it and start preparations to launch new PCs.
کاک karo، براگیان ئاساییە هەرچۆنێک ناوەکەم بنوسی، ئەوە تەنیا نازناوێکە، بۆ دامەزراندن و تاقیکردنەوەی ، بەسەر ویندۆزەکەی خۆتدا ، شتی وا مەکە، بەڵام دەتوانی HD کەت بەش بکەیت بۆ دوو، لە یەکێکیاندا دایمەزرێنیت، ئەگەر بەدڵت بوو، فایل و دیکۆمەنتەکانت بگوێزەرەوەو ، ویندۆزەکەی خۆت بسڕەوە، بەڵام ئەمە تەنیا ٩٠ ڕۆژ بەخۆڕاییە بۆ ئاگاداریت.

سڵاو کاک زەندی،
لەو هەموو پەڕەیە نەنوسراوە ئەمە سیستەمە، وە نەشنوسراوە ئەمە ویندۆزی ٧ ــە و میدیا سەنتەری لێدەرکراوە. ئەگەر وەشاندێکی سووکەڵە با دەبا ناو و ژمارەی دەرچوونی هەمانی هەبا. ئەمەش بەهەرحاڵ! پاشان من کۆمپیوتەرەکەم کۆنە بۆ ئێکس پی دەبێت، ناشێت بۆ وین٧ چونکە دەنگ، ڕەنگ، فڵان و فیساری وەگەڕخەری نییە، ئەمە داگرم چی سوودی هەیە. دەبێت دروستکەرانی چیپسێت وەگەڕخەری بۆ دابین بکەن نەک سیستەم.
ئەو کارە بۆ ویندۆز نابێت، سیستەمەکانی تر دەتوانن.
هەرچەندە ئەمە بۆ ئەو کۆمپانیایە کە ناوی بردوون و دەیانداتێ ئەنجامەکەی بدەنێ کە بێتایە، نەک کەسێک لە ماڵەوە دایگرێت بۆ ٩٠ ڕۆژ سیستەمێک کە تەنها بۆ هەندێ ڕەقەکاڵای ویندۆز٧ دەبێت و هەرچی نەرمەکاڵاشی هەیە توشی کێشە بێت و چارەنووسی نەبێت.
وە برای بەڕێز ئەمە چەندین جارە دەنوسین، کە جەنابت دەستخۆش کە هەواڵێک وەردەگێڕێ، خۆ ئیتر لەو سەرچاوەیەش سەدان بۆچوونی لەسەر دەنوسرێت. من وا دەیبینم و کە سیستەم نییە، چونکە بۆ هەندێک ڕەقەکاڵایە و بێتایە بۆ گشت نییە و هیچ ژمارە وەشاندنی کۆتایشی نییە، ئەوەشی باسی دەکەیت بۆ کۆمپیوتەری کۆن نییە بۆ ئێکس پی. هەروەها کۆمپانیاکان بۆ بەردەستی کارمەندەکان کەسیان نایەن ویندۆزێکی بێ ئامانجی و بێتای ٩٠ ڕۆژی داگرن ئەمە مەحاڵە. وە بەکەڵکی کۆنەکانیش نایەت وەکو نوسیمان، driver چی لێبکەن.
سەبارەت بەو ئایەتەی گوایە ویندۆز هەرچی کرد ئیتر خۆ گاڵتە نییە، ئەمەش هەڵەیە تەمەنی ویندۆز پڕە لە تاقیکاری و وەشاندن کە بوون بە تۆز و هەیانە قەت وەشاندنی کۆتایی دەرنەچووە و هەشە دەرچووە و هەرزوو کۆتایی بە ژیانی هاتووە.

کاتێکی خۆش

سڵاو!
[url=http://translate.google.com/translate?js=n&prev=_t&hl=en&ie=UTF-8&layout=2&eotf=1&sl=auto&tl=en&u=http%3A%2F%2Fwww.hardware.no%2Fartikler%2Fdenne_skal_erstatte_windows_xp%2F99800&act=url]This Will replace Windows XP[/url]
ئیتر ئەوەی گرنگە هیچمان بۆ زیاد و کەم نەکردووە، بەڵێ ویندۆز میدیا سەنتەری نییە.
من عادەتێکم هەیە، هێڵی سوورم بەسەر هیچ کۆمپانیایەکدا ناهێنم و دەهۆلێش بۆهیچیان لێ نادەم، لەسەرچاوەکان چۆن بێت وای دەنوسین ، ئەمە هەواڵــــــــە ، شیکردنەوەی پرۆگرام نییە، خۆم دایبگرم تاقیبکەمەوە ئەوجار هەواڵەکە بڵاو بکەمەوە، ئەو کاتەشم نییە.

[url=http://samfunn.myhken.com/windows-thin-pc-lett-windows-7-utgave]لێرەشدا باسکراوە کە میدیا سەنتەری لە خۆن نەگرتووە[/url]

لە هەرکوێ نوسرابێت سەدان بۆچوونی لەسەر دەنوسرێت. وە کارێکی زۆر باشە و ئاساییە ئەگەر هێڵی ڕاست و چەپ بەسەر شتدا بهێنرێت. وە نە تۆ ئەو سیستەمەت دروستکردووە نە ئەو هەواڵەش، کەس لێپرسراویەتی قسەکردن و ڕەتکردنەوەی ناگرێتە ئەستۆی ئێوە.
میدیا سەنتەری لە خۆ گرتووە لە خۆی نەگرتووە ئەوە کەی مەسەلەیە، ئەوانە نەرمەکاڵان هەمووی بە کرتەیەک دادەگیرێن. من باسی شتی تر دەکەم کە لەسەرەوە نوسیومە.