تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

فەیسبووک هاککەرێکی بەتوانای دامەزراند

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/06/30

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔9۔ )

 

هاککەری گەنج و بەتوانا "George Hotz" ئەو هاککەرە بەناوبانگەیە کە لەساڵی ٢٠٠٧ مۆبایل تەلەفۆنی ئایفۆنی هاكکرد، ناوبراو لەو کاتەدا تەمەنی ١٧ ساڵان بوو.
هەروەها "Hotz " پار لەلایەن کۆمپانیای سۆنی تاوانبارکرا بە هاککردنی ( PS3 ) پلەی ستەیشن٣ ، ناوبراو چۆنیەتی هاککردنی PS3 ی بە وێبدا بڵاوکردبۆوە.
هەنوکە "George Hotz" لەلایەن گەورەترین تۆڕی کۆمەڵایەتی جیهانەوە ( Facebook) تەلەفۆنی بۆ کراوە بۆ دامەزراندن.
جێگای باسە تا ئێستا ئاشکرا نییە کارەکەی " جۆرج هۆتز" چی دەبێت، بەڵام بەپێی بلاگی [url=http://linkpuls.idg.no/go/e/page_col-AC_news/http://techunwrapped.com/2011/06/25/geohot-now-working-at-facebook/]TechUnwrapped[/url] ناوبراو کاری پێشخستنی بەرنامەی بەکاربەری تایبەت بە فەیسبووکی پێدەسپێردرێت، کە ماوەیەکی زۆرە ، فەیسبووک سەرقاڵی ئەو نەرمەواڵەیە.

بۆچوونەکان

سڵاو!
مەرج نییە ئەوەی لە هاککردن شارەزابێت، لە پاراستندا هەمان توانای هەبێت.
خەڵک هەیە هەزار پردت بۆ تێک ئەدات، بەڵام نازانێ ، وێنەی پردێکیش دروستبکات.

بەڵام ئەتوانێت کونەکانیان بۆ بدۆزێتەوە و بە پڕۆگرامینگەکان بڵێ ئەوە چاک بکەن.
ئەو کوڕەم خۆش ئەوێ لە خۆمەوە نازانم بۆ.... دەمێکە لەسەری ئەخوێنمەوە

بەڵی هاکەر واتا بەرنامەداڕێژێکی پێشکەوتوو، سیفەتەکەش خراپ نییە، بەڵکو ئەوەیە کە هاکەر لە پێشی ئەوەوەیە کە کۆد دەنوسێت. هەربۆیەش یەک سات نییە، ئاسایش لە مەترسیدا نەبێت.
سەبارەت بەم هەواڵە نە بڵاگی تایبەتی خۆی و نە فەیسبووک و نە کەناڵەکەی لە یوتوب هیچیان باس نەکردووە. بزانین ڕۆژگار چی دەڵێت!؟

بژین

هاککەریش هەیە بە کۆد و ترۆجان و تولئارمازی خەڵکی ترەوە هاکک دەکات، خۆی فڕی بە کۆد نوسینەوە نییە، زۆربەی ئەوانەی کاری تێکدەری ئەکەن لەو جۆرە هاککەرانەن.
لەم بەستەرەش باسی ئەم هەواڵە کراوە.
http://www.crn.com/news/security/231000713/facebook-hires-sony-ps3-hacker.htm;jsessionid=guL4+GauCo9KIGXwf+ew6A**.ecappj03
ئەمیش واشنتۆن پۆست
http://www.washingtonpost.com/blogs/faster-forward/post/report-facebook-hires-playstation-hacker-george-hotz/2011/06/27/AGt0o1nH_blog.html

ده‌ست خۆش کاک زه‌ندی.به‌ دڵنیایه‌وه‌ هه‌واڵه‌که‌ راسته‌.له‌ facebook هه‌موو هاورێکانی ده‌ست خۆشیان لێ کردووه‌ و پیرۆزباییان لێ کردوه‌..که‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو ده‌ستان خۆش.

los angeles times ش ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتراست کردۆته‌وه‌
Facebook hires George Hotz, famed PlayStation 3 hacker known as Geohot
http://latimesblogs.latimes.com/technology/2011/06/facebook-geohot-george-hotz-playstation-hacker.html

کاک زەندی هاکەر نییە ئەوەی باسی دەکەیت، ئەوە بەکارهێنەرە و ئیتر نەرمەکاڵا دەدۆزێتەوە و لەسەر خەڵک تاقیدەکاتەوە. ترۆجان و نازانم چی هەمووی پرۆگرامن و دادەڕێژرین، سوودی نییە تەنها نەرمەکاڵای ئامادە و هاکەری نەزان لە بەرنامەداڕێژی بوونی نییە. هاکەریش هەر ئەوە نییە پەلامار بدات و شت بەرێت و ...هتد. هاکەر هەیە کۆد دەنوسێت بۆ ئەوەی ڕەقەکاڵاکە لەگەڵ سیستەم بگونجێنێت. کۆمپانیا زەبلاحەکان بە دەیانی وایان هەیە و زۆر سوودمەندە بۆ من و تۆش.
سەبارەت بەو پشتڕاستکەرنەوانەش هەموویان یەک سەرچاوە و یەک قسەن، دەشێت وابێت. بەڵام بۆ نە بڵاگی فەیسبووک نە سۆنی نە ماک نە خودی خۆی ئەم هەواڵەی نەنوسیوە، بەهەرحاڵ وا داشمەزرا دەبێت گرنگی چیبێت؟ فەیسبووک php hiphop ی زۆر گرنگە، بڵێی ئەمەی بۆ ئەوە بێت؟
http://en.wikipedia.org/wiki/HipHop_for_PHP

1 سەبارەت بەو پشتڕاستکەرنەوانەش هەموویان یەک سەرچاوە و یەک قسەن.
هه‌مووهه‌واڵێک له‌ یه‌ک سه‌رچاوه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێتوو به‌ جیهاندا بڵاو ده‌بێته‌وه‌.

2 بەڵام بۆ نە بڵاگی فەیسبووک نە سۆنی نە ماک نە خودی خۆی ئەم هەواڵەی نەنوسیوە.
نازانم هه‌ر هه‌واڵێک بڵاو بێته‌وه‌ هه‌ر ده‌بێت له‌ لایه‌نsony. و .mac وه‌ پشتراست بکرێته‌وه‌؟له‌ کاتێکدا سه‌ده‌ها ماڵپه‌ر له‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ر دایه‌.وه‌ سه‌باره‌ت به‌بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ لایه‌ن sony وه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ڕووی نه‌یه‌ت هه‌واڵه‌که‌ بڵاو کاته‌وه‌چونکه‌george hotz له‌play station3 یاری تۆپی پێی به‌sony کردووه‌.

3 بەهەرحاڵ وا داشمەزرا دەبێت گرنگی چیبێت؟ فەیسبووک php hiphop ی زۆر گرنگە، بڵێی ئەمەی بۆ ئەوە بێت؟
من که‌ بڕوام به‌سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵێک نه‌بێت نه‌بێت هه‌رگیز پێش بینی بۆ ناکه‌م.

کە هەواڵ دەربارەی شتێک دەنوسرێت، کە ئەو کەسە لە پرۆسەدا بێت لەگەڵ سۆنی و لەلای ماک لە لیستی ڕەشدا بێت. دەشێت شتێکی لەسەر بنوسن، وە کاتێک ئەو کەسە خودی خۆی بڵاگی فەرمی هەیە و فەیسبووکیش هەموو شتێک دەنوسن و مەکۆی خۆیان هەر هەیە بەهیچ شێوەیەک بە چاک و بە خراپیش ناوی نەهاتووە. ئیتر مرۆڤ شک دەکات.

وە دێڕی کۆتایی بۆ بزەیە، ئەگەر تەماشای کەناڵەکەیت کردبا لە یوتیوب، دەتبینی کە ئەم کوڕە چی تر دەزانێت :)