بەرهەمی نوێی کومپانیای ئاپڵ لە پاییزی ئیمساڵدا
ئایفۆنێکی نوێ، ئایپاد و تەلەفزیۆنێک بەرهەمی نوێی ئەم پاییزەی کومپانیای ئاپڵن، ئەم هەواڵە لە لایەن ناوەندی هەواڵنێری Boomberg بڵاو کراوەتەوە. هەروەها نووسیویە کە پروسێسۆرێکی A5 لە نێو موبایلەکەدایە کە لە نێوی ئایپاد ٢شدا هەیە، بێجگە لەمەش کامێرایەکی باشتر لە موبایلەدا دادەنرێ.
ئاپڵ دەستی داوەتە چاکتر کردنی نەوەی نوێی ئایپاد و بەتەمایە شاشەکەی بگۆڕێ بە یەکێکی باشتر وەک ئەوەی لە ئایفۆن ٤دا هەیە...

بۆچوونەکان
ده‌ستخۆش کاک حه‌مید گیان، خۆمان هه‌مومان چاک ده‌زانین بازاری سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر چ بناغه‌یه‌ک کار ده‌کا و چۆن بیرده‌کاته‌وه و بۆ به‌رده‌وامی و زۆری قانزانجه‌کانی کارده‌کا، ئه‌مه‌ش به ده‌رجه یه‌ک ده‌گه‌رێته‌وه لای به‌رهه‌مه‌کانی به‌شێوه‌کی گشتی و به‌رهه‌مه کۆنه‌کان که له بازار گه‌یشتوته سنوری کۆتایی فرۆشتن. ئینجا به‌رهه‌مێکی نوێ ده‌هینه ناو بازار ئه‌وه‌ی ڕاستیش بیت ئه‌م جۆره ته‌کنیکه و ته‌کنه‌لۆژیایه له‌مێژه له جامخانه‌کانی خۆیان هه‌ڵگیراوه به‌ڵام کاتی نه‌هاتوه بیخه‌نه ناو بازار، ئه‌وانیش هه‌موو جارێک شتێکی نوی ده‌خه‌نه ناو هه‌مان به‌رهه‌م بۆ چاککردنی هه‌مان به‌رهه‌م. چونکه خۆمان ده‌زانین کۆمالگای سه‌رمایه‌دار چ جۆره consumer کریاری تیایه که زۆر به دوای لوکسوس ده‌گه‌رێ. سه‌رکه‌وتوبن