دوای ئەوەی دەرکرا، وێنەی رووتی لە نێو کومپیۆتەری بەرپرسەکەیدا دانا
کارگێڕێکی ٥٢ ساڵانی ئایتی تکنیک لە Baltimore دوای ئەوەی لە شوێنی کارەکەی دەرکرا، سیستەمی کومپیۆتەری شوێنی کارە پیشوەکەی هاک کردووە و وێنەی رووتی لە نێو ئەو وێنانەی کە بەرپرسەکەی بە پاورپۆینت ئامادەی کردبوو بۆ ئەوەی پیشانیان بدا، گونجاندبوو، هەربۆیە بە پێی بڕیاری دادگا دووساڵ بێگاری بۆ بڕایەوە.
پارێزەرەکەی بە ناوی Joseph Sviatko بە The New Internet ی راگەیاندووە کە:
ـ دوای ئەوەی ئەو کەسە چووتە نێو سیستەمی کومپیۆتەری کارە پیشووەکەیەوە، کونترۆڵی ئەو کومپیۆتەرەی کەوتووەتە دەست کە بۆ پیشاندان و ناساندن بەکار دێت. کاتێک جاری دوایی بۆ پیشاندان بەکاریان هێناوە، وێنەی رووتی پیشان داوە.
ئەو کەسە کە ناوی Walter Powell ە، ددانی بە هاککردنەکەی خۆیدا بۆ نێو سیستەمی کارە پێشوەکەی ناوە و هەر بۆیە ئێستا دەبێ ١٠٠ کاتژمێر بێگاری هەرمانی کۆمەڵایەتی بکا. بێجگە لەمەش ئیتر بۆی نیە ببێ بە خاوەنی نەرمەواڵەیەکی ئەوتۆ کە هەل و دەرفەتی بۆ لەبار بکا تاکوو بتوانێ کونترۆڵی بەسەر کومپیۆتەری دیکەدا هەبێ.

بۆچوونەکان
ده‌ست خۆش بێت
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته شتێکم بیر که‌وته‌وه وتیان له کوردستان کامێرایه‌ک به مۆبایلێکه‌وه‌یه ڕه‌سمی بێ جل ده‌گرێت شتی وایان بۆ باس کردم من بڕوام نه‌کرد
نازانم ئه‌مه له‌ساڵه‌کانی هه‌شتاکانه‌وه ئه‌م قسه منداڵانه‌یه له ناو چینی گه‌نجدا باوی هه‌یه ئێوه بڕوا ده‌که‌ن؟؟
دەستخۆش، ئەو کامیرەو چاویلکەیەی باسی دەکەن، وەکو تەکنەلۆجیا زۆر گرنگ نییە، زۆربەمان لەکاتی گەشتگردن بینومانە ئەو کامیرایانە چۆن شتی ناو ئەو جانتا ئەستوورە دەبینێت کە زۆر لەتەنوورەکەی میمکەخاوەر ئەستوورترە، بەڵام دڵنیابن، هەرگیز کامیراو چاویلەکەی وادروست ناکەن بکەێتە دەست خەڵکی، هیچ کۆمپانیایەک لەم جیهانەدا مافی ئەوەی نییەو پێی نادرێ شتی بەرهەم بهێنێت.
نەرمەوەڵایەکی لەو جۆرە بۆ ئایفۆن نمایشکرا بەڵام دەرفەت نەبووە تا ئێستا دایبمەزرێنم , کاکە ئەم کابرایە حەقیەتی بۆ دەریەکەن ؟ هههـ
كاك زه‌ندی به‌ڵێ ھه‌یه و له‌مۆبایله‌كه‌شم ئه‌و ڤیدۆیه‌م پێ یه كه چۆن كار ده‌كات ئه‌و به‌رنامه‌یه تاقیشی ئه‌كاته‌وه زۆریش ڕاسته و پێچ و په‌نای نیه ! بۆ ئایفۆن 4 و 5 كه یه‌ت بۆی ئه‌بێت . بژین
بەڕێز والی زەحمەت نەبێت بەستەری ئەو نەرمەکاڵایەمان بۆ دابنێ.
سڵاو ، کاک والی من باسی عەینەکو کامیرایەک ئەکەم کە ژێر جلوبەرگ پیشان بدات، برام وەکو لەسەرەوەش ئاماژەم پێکردووە وەکو تەکنلۆجیا شتێکی گرنگ نییە، بەڵام وەکو ماڤی تاک ، هیچ کەس ئەو مافەی نییە، چاویلکەو کامیرای وا دروستبکات بۆ فرۆشتن، ئەگەر بشکرێت تەنیا دروستی ئەکەن بۆ دەزگا سیخوڕییەکان، دونیا شاری بێ حاکم نییە، هەر کەسەو بە ئارەزووی خۆی تەماشای خەڵک بکات بەڕووتی.
با کاک زەندی ئایفۆنی ٥ کە دەرنەچووە و کەس پلانەکەی نازانێت، گەشتوە بەم هەڤاڵە و ئەو بەرنامەیەی لایە.
ناوی نەرمەکاڵاکە Nomao ــە بۆ iOS ئەشێ وەک وتم لامە بەس تا ئێستا دامنەمەزراندوە .
گەڕانێک بکەن : http://lmgtfy.com/?q=Nomao
کاکە ئایفۆنی ٥ کامێرای هەیە ؟
http://www.buzzhunt.co.uk/2010/01/18/nomao-iphone-app-lets-you-see-people-naked/
لەگەڵ ڕێزم بۆت، لات با، یان لەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لای یەک کەس هەبا بە چرکە دەگەشتە سەرۆکەکانیش نەخوازە دایگریت و کاتت نەبێت دایمەزرێنیت هههههه . ئەم قسەیەت لەو کابرای چەمچەماڵییە دەچێ لە ١٩٩٤ لێیان پرسیبوو:
سەتەلایتت بینیوە؟ ئەڵێن لە دهۆک و زاخۆ پڕە.
وتبوی: ئەروەڵا بینیومە بەس تەقەم پێ نەکردووە.
هههههههههه جەوەکە خۆشە
خزمێکمان هاتبوو ئەیوت هەر دەبێ ئەو بەرنامەم بۆ دابەزێنی کە " ئەشیعە" تیشکی دەست دەگرێت،
هەزار خورشیدو خاوەرم بۆ هێنایەوە تا قەناعەتی کرد ئەمە ڤیدیۆیەو خەڵک زەوج کردنە
سۆپاستان ده‌که‌م ده‌ستان خۆشبێت بۆ زانیاریه‌کانتان شتێک تێگه‌شتم پێم خۆشه با بابه‌ته‌که لێره‌دا کۆتای پێ بێنین چونکه له‌وانه‌یه‌بابه‌ته‌که بۆ شتی نه‌شیاو سه‌ر بکێشێت من ته‌نها گومانێک بوو لای من وه‌ک زانیاری ته‌کنه‌لۆژیا ئه‌گینا ئه‌و جۆره کارانه شتێکی باش نیه وه یاسای هیچ وڵاتێک ڕێگه به کاری وا نایه‌ن ته‌نها له فڕۆکه خانه‌کان نه‌بێت یان خه‌سته خانه‌و ده‌زگا کانی ئاسایش و لێکۆڵینه‌وه
چونکە
http://kurditgroup.org/t/13545
سیا ئه‌مه بخوێنه‌وه ( 5 كه یه‌ت بۆی ئه‌بێت ) من ئاوام وتوه ! ئێستا كه‌به‌رنامه بووه به نه‌رمه‌كاڵا لای تۆ ئه‌وه من نیمه ته‌نھا ڤیدۆكه‌م پێیه له مۆبیله‌كه‌م كه ئایفۆنی 3 ... ئه‌گه‌ر جۆره شتێكی وه‌ھا بكه‌وێته ده‌ست خه‌ڵكی ئه‌وه دنیا كاول ئه‌بێت به مانای وشه نه‌ك كردار ٬ ئه‌و كه‌سه‌ی تاقی ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر جاده‌یه‌كه خه‌ڵكی به‌ویا كه ئه‌رۆن كامێراكه‌یان ئه‌خاته سه‌ر....ڕێزمان
نوسیوتە بۆ ٤ و ٥ یەکەش کە دێت دەبێت. نە بەرنامەی وا بوونی هەیە نە بۆ ٤ و نەبۆ ٣ یش، نە ئایفۆنی داهاتووش ناوی ٥ ــە تا بۆی ببێت.
بەهەرحاڵ یوتوب پڕە لە ڤیدیۆی سەیر و سەمەرەی ئاوها.
ئیتر بێژم چی , وتم خۆ تاقیمنەکردوەتەوە .