تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

لەگەڵ گووگڵ بدوێ لەمەودوا !

Kurdish EAgle

Kurdish EAgle

بڵاوکراوەتەوە

2011/06/23

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔8۔ )

 

ماوەیەک بوو نەرمەکاڵای [b]Google Voice Search[/b] بۆ ئامێرەکانی ئەندرۆید بەردەستبوو ،بەڵام ئەمڕۆ گووگڵ بۆ کۆمپیوتەریشی ڕاگەیاند ،زۆر ئاسانترە کە بە دەنگەوە بگەڕێی ئەوەی پێویستت دەبێ تەنها وێبگەڕی [url=http://www.google.com/chrome/?brand=CHQB&utm_campaign=en&utm_source=en-et-voice&utm_medium=et]گووگڵ کرۆم[/url] و مایک (قسەپێکەر) ــێکی ناوخۆیی یان دەرەکی. تەنها کرتە لەسەر هێمای مایکەکە بکە و بدوێ بۆ گەڕانەکەت

سوودەکانی زیاتر لە چەند خاڵێک کۆدەبێتەوە ،وەکو گەڕان لەو وشانەی کە دڵنیانیت لە حونجەیان (spell) بە خێراتر و ئاسانتر ،گەڕانی پرسگەی درێژ ،تەنانەت زۆر زۆر درێژ تەنها بە قسەکردن ،وە دەتوانی لەمەودوا کە دەستەکانت گیرابوون لەو شوێنەی لە نزیک کۆمپیوتەرەکە (بۆ نموونە چێشتخانە ،گەراجەکەت ..هتد) بەکاری ببەیت.
*تێبینی ئەوەی کە بۆ کاتی ئێستا تەنها بۆ زمانی ئینگلیزی (ئەمەریکی) بەردەستە.

زانیاری زیاتر لەم گرتە ڤیدیۆییەوە:
[youtube]Q1c0w5QiryM[/youtube]

بۆچوونەکان

دەستخۆش بۆ ئەو هەواڵــە، نزیکەی هەفتەیەک ئەبێ، بە سودفە ئەو ئایکۆنەم بینی، بەڵام تاقیم نەکردەوە ، وامزانی وێب کامە بۆ گرتنی وێنەی خۆت.
گوگڵ لە کرۆمدا کرداری دەنگ بۆ تێکستیشی بڵاوکردەوە ماوەیەک لەمەوبەر http://slides.html5rocks.com/#speech-input
پێم وایە ئەم تەکنلۆجیایە ، بیرۆکەی نۆکیایە.

به‌ڕاستی ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌که‌م به‌ هۆی ئێوه‌ زۆرشت فێرده‌بم!
سه‌رکه‌وتوبن

کاک زاندی ئەوەندەی من ئاگادارم گووگڵ تەنها photovine ,کە نەزانراوە ئەمەیانی چییە ،وە ئەو خزمەتگوزاری گەڕانی دەنگەش شۆڕشێکی تر دەبێ کە زۆر پەرەی پێدرا و پرسگەکان پتەوتر کران و زمانی تری بۆ زیادکرا. لەوانەشە بیرۆکەی نۆکیا بێت چونکە زۆر دەمێکە نەرمەکاڵای هەبوو نۆکیا بۆ ئەم مەبەستە.

@Karo ،سوپاسی تۆ دەکەین ،ئێمەش هیوادارین بەڕێزتان بە زانیارییەکانتان زیاتر زەنگینی بکەن و بەردەوامبن لەگەڵمان.

هەربژین.

سڵاو,
تەکنیکی دەنگ بۆ دەق زۆر کۆنە و پێش دە ساڵ کۆمپانیای ئارکۆر هەیبوو بۆ سیستەمی پشتگیری کڕیاران. نزیکە 8 ساڵە لە دانیمارک بۆ بەدەقکردنی ڕاپۆرتە پزیشکییەکان بنەڕەتە. دڵنیام کۆنتریشە. وەکو زۆرکردنی بۆ ئامێری گەڕان نوێێیە بەڵام جێگای هەڵوێستەکردن نییە.

دیسان بژین

ده‌ستان خۆش به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ نه‌بم ئه‌م کرداره‌هێشتا له‌google.co.uk ناچالاکه‌.

سۆپاس بۆ ئه‌م برایه‌ هه‌واڵێکی خۆشه‌ بتوانیت به‌ ده‌نگ مه‌به‌ستی خۆت بگه‌یه‌نیت
ئه‌و براده‌ره‌ ده‌ڵێت له‌ یوکه‌ی واته‌ دۆت کۆ چالاک نیه‌ ده‌بێت خۆت دایبه‌زێنیت وه‌ک ئه‌م لینکه‌
http://www.google.com/insidesearch/voicesearch-chrome.html

تاقیم کردەوە , بژیت .

لە کرۆم کاردەکات بۆ گووگڵ، بەڵام وتم کورد نوسی هولو، دوای ئەوە یاهوو. پاشان وتم ویکیپیدیا نوسی سیک و هیندۆس.
وابزانم لە حەوشە دەنگی باڵدار زۆر دەهات، دەنگی ئەوانی وەردەگرت نەک من.

بژین