تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

زانیاری و هاوکاریتانم پێویسته‌ له‌سه‌ر ئینته‌رنێت وه‌رگرتن به‌ شێوه‌ی سه‌ته‌لایت؟

hiwa_1993

Hiwa_1993

بڵاوکراوەتەوە

2011/06/22

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔6۔ )

سڵاو به‌ڕیزان
ماوه‌یه‌کی زۆره‌ ئه‌مه‌وێت زانیاریم ده‌ست که‌وێت له‌ سه‌ر چۆنیه‌تی وه‌رگتنی ئینته‌رنێت له‌ ڕێگه‌ی سه‌ته‌لایت،نامه‌وێت به‌ خۆڕای بێت چونکا ئه‌زانم به‌که‌ڵک نایه‌ت.

کاکە هیوا ئەوەندەی من بزانم ئەمانەت پێویستە:
١ـ ئابوونەمانێک لەگەڵ پروڤیدەرێک
٢ـ دوو چاوی LNB پێویستە، یەک بۆ تەلەفزیۆنەکە و یەکێکیش بۆ ئینتەرنێت.
٣ـ پارابۆڵ مودێم
٤ـ راوترێکی بێ وایەر، ئەگەر دەتەوێ کەرەستەکانت بە شیوەی وایەرلەس بن.
٥ـ سێلێکت پێویستە لانی کەم ٨٥ سانتیمتر لە دیامیتردا بێ. بە موتور هەڵسووڕێ چاکترە.
٦ـ کەیبڵی جۆری RX-TX
٧ـ کەرەستەیەکی تایبەتی بۆ ئەوەی وزە لە 12VDC بکا بە 220VAC (300W) ئەگەر لە گوند و نێو ئوتومبیلی هاوینەدا بەکاری دێنی.
٨ـ بێگومان دەبێ تەلەفزیۆنێکیشت هەبێ.

یەکێک لە خراپییەکانی ئەم جۆرە ئینتەرنێت وەرگرتنە ئەوەیە کە رەنگە هاوکات نەتوانی سەیری تەلەفزیۆن و ئینتەرنێت بکەی.
لە شوێنێکیش خوێندمەوە کە کابرایەک بە ساتەلایت و خۆڕایی چووتە نێو ئینتەرنێتەوە و گرتوویانە و خەسارەتێکی زۆریان لێ سەندوو.
لە سوید کومپانیای Swepet Satellit AB لە رێگای ساتەلیتەوە ئینتەرنێتێکی بەهێز دەدا بەوانەی کە لە ڤیلادا دەژین.
هیوادارم توانیبێتم تۆزێک زانیاریم پێدابی. هەر بژیت

زۆر سوپاس کاک حه‌مید بۆ ئه‌و زانیاریانه‌ی که‌ پێت دام،ئه‌م جۆره‌م پێ باش نیه‌ به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که‌ به‌ڕێزت پێتدام،کاک حه‌مید ئه توانیت سه‌ته‌لایتێکی سه‌ربه‌خۆ واتا چۆن سه‌ته‌لایتێک دائه‌نێیت بۆ وه‌رگرتنی که‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌کان به‌ هه‌مان شێوه‌ سه‌ته‌لایتێکی دانیت بۆ وه‌رگرتنی ئینته‌ر نێت،وابزانم networking پێ ئه‌ڵێن.

لە ژیانمدا یەکەم جارە بزانم ئینتەرنێت بە سەتەلایت وەرگریت

سڵاو.
سەحنێک ١٨٠سم یان گەورەتر، LNB ئاسایی، مۆدێمێک. وایەری LNB بۆ ناومۆدێمەکە و وەکو کاک حامید وتی، لەگەڵ مۆڵەتبەخشێکا ڕێکبکەوە و بەرنامەی مۆدێمەکە بەکاردەهێنیت بۆ دۆزینەوەی لەرە. بێگومان ئەمە بۆ داگرتنە download link، بۆ ئەپلۆد ئامێری ترت ئەوێت.
تەماشای ئەم فیلمانە بکە:
http://www.ehow.com/video_4751766_accessing-internet-via-satellite.html

ماوەیەک ئەو کارەم کردوە، skydsl مۆڵەتبەخشێکی باشە.

دەستخۆش کاکە ئاراس زۆر جوانتر شیت کردەوە. بۆ بەڕێز کاکە هیواش، منیش هەر بەو مەبەستە ئەوانەم بۆ نووسیت کە تۆ ئیشارەت پێ کردبوو. هەر بژیت.

زۆر سوپاس کاکه‌ حه‌مید و کاک ئاراس سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌که‌تان بژین براکه‌م،به‌ڕێزانم من له‌ سلێمانی ئه‌ژیم پێم وایه‌ پێویستم به‌ هاوکاری که‌سێکی شاره‌زا ئه‌بێت،پێم وانیه‌ خۆم بتوانم ئه‌وه‌ بکه‌م به‌ ته‌نیا،ئایا کۆمپانییه‌ک هه‌یه‌ بۆ ئه‌و کاره‌ له‌ سلێمانی یا ن ده‌زگایه‌ک؟