کەم بوونەوەی شەش میلیون بەکارهێنەری فەیسبووک لە ئامریکا
بە پێی هەواڵی Inside facebook کە تێکۆشانی تایبەتە بە بیروڕاکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بۆ بازاڕە، دەرکەوتووە کە لە یەک مانگدا نزیک بە شەش میلیون کەس لە بەکارهێنەرانی فەیسبووک لە ئامریکادا کەمی کردووە.
هەڵبەتە لە یەکەم چاوخشاندن بە ژمارەیەکی وەک شەش میلیون کەم کردن، لە بەرامبەر ١٥٠ میلیون بەکارهێنەری ئامریکایی کە نیوەی دانیشتوانی باکووری ئامریکان، شتێکی کەم بێتە بەر چاو، بەڵام هاوکاتیش ناکرێ هاتنە خوارەوەی ٤ لە سەددی بەکارهێنەران بە هیچ بگرین...
PcMag لە راپۆرتێکدا دەڵێ کەم کردنەوەی بەکارهێنەرانی فەیسبووک تەنیا لە ئامریکادا رووی نەداوە و هێندیک شوێنی تریش دەگرێتەوە، بەتایبەتی وڵاتەکانی وەک کانادا و بریتانیاش دەگرێتەوە. هەروەها فایننشاڵ پۆست رایگەیاندووە کە لە کانادا دا یەک و نیو میلیون کەس وازیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هێناوە...

بۆچوونەکان
دەست خۆش کاک حامید گیان
خۆى فەیس بۆق شتێکى نوێبوو لە جیهانى ئینتەرنێت دا بەستەنەوە هەموو جیهان بەیەکترەوە لایەنێکى گرنگتربوو بۆ هەڵقۆستنەوە فەیس بووک | بۆیە خەڵکێکە زۆر تامەزرۆى ئەوە بوو کەوا بچێت خۆى تیابکات و هەژمار دورست بکات چاڵاکى تێدا بکات
بەڵام هەموو شتێک تەنها کاتێک بەسە بۆ هەموو کەس ئەوەیە کە بێ زابوو بەجێى دەهیلێ و لێی دووردەکەوێتەوە
بژین
دەستخۆش کاک حامید!
فەیسبووک لە کاتێکدا بەکارهێنەری کەم دەبێتەوە کە ئەلتەرناتیڤێکی باشتر هەبێت، فەیسبووک یا تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، لەوانەیە گرنگیەکی وای نەبێت بۆ خەڵکی کوردستان، بەڵام بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا زۆر زۆر پێوستە، چونکە لێرە ئەو سۆزو خۆشەوسیتی و خزمایەتییە نییە کە لە کوردستان یا وڵاتانی ڕۆژهەڵات هەیە.
لێرە خەڵکێکی زۆر بەتەنیا دەژی و توشی دەیان نەخۆشی دەروونی و خەمۆکی بوون بۆیە بوونی ئەم تۆڕەکۆمەڵایەتییانە زۆر پێویستن ، لەبەر باشی کردارەکانی فەیسبووک و تویتەر جوانی دیزاینەکانیان نییە ئەو خەڵکە زۆرە کۆ کردۆتەوە، بەڵکو لەبەر زیندووکردنەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانە.
بەبێ ئەلتەرناتیڤش, زۆری تر لە ناوچوون.
کاک سیا، فەیسبووک چۆتە بۆرسەوە و پشکی هەیە ، بەهاکەی دەیان ملیار دۆلارە ، پیم وانییە بەئاسانی ئیفلاس بکەن.
کە بەکاربەری کەم بوویەوە ڕیکلام و ...هتد کەمێبێتەوە , مەسەلە لە هۆستێکی ١٢٠ دۆلاری گەیشتوەتە ئەم دەیان دۆلارە بە ئیفلاسی ناو نابەم هەرچۆنێک بێ بۆ خاوەنەکەی قازانجە , بڕواشم وا نییە بێتە سەر ساجەکە چوون تازە کوردسات و هاوڵاتی فێری تۆڕی کۆمەڵایەتی بوون .
M.r نوسى خۆى فەیس بۆق شتێکى نوێبوو لە جیهانى ئینتەرنێت دا بەستەنەوە هەموو جیهان بەیەکترەوە لایەنێکى گرنگتربوو بۆ هەڵقۆستنەوە فەیس بووک | بۆیە خەڵکێکە زۆر تامەزرۆى ئەوە بوو کەوا بچێت خۆى تیابکات و هەژمار دورست بکات چاڵاکى تێدا بکات
براکەم بەرای من جوانتر بت نوسیبا باشتر بو ئەوە چیە نوسیتت فەیس بۆق
لەسەروو ئەو هۆکارانەی کە باستان کرد ،من بۆ هۆکارێکی تریشی دەگەڕێنمەوە ،فەیسبووک لە ئێستادا نزیکەی ۷۰۰ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە ،واتا ئەگەر باس بێتە سەر پێوانەی دانیشتوان وەکو دەوڵەت ئەوا کۆماری فەیسبووک سێیەم گەورەترین دەوڵەتی جیهانە :) ،بە شێوازێکی تر .زۆربەی کەسایەتییەکان خۆیان تۆمارکردووە لە فەیسبووک ئیتر وەکو ئەوەی یەکەمجار نەماوە کە ئەم هونەرمەندە/گۆرانیبێژ/سیاسەتوان/کەسایەتی گرنگ/...هتد خۆیان تۆمار بکەن ،بەڵکو زۆربەی زۆریان بوونیان هەیە ،هەروەها بەکارهێنەری ئاسایی ئینتەرنێتیش ئەگەر دوو هەژماری فەیسبووکی نەبێ یەکێکی هەر هەیە. ئەمەش وایکردووە تۆماربوون لاواز بکات .بەڵام خۆ چالاکیی هەر بەردەوامە. هەروەکو خودی بابەتەش و پێوەرەکە لەسەر ژمارەی هەژمارەکانە نەوەک چالاکی ناوەکی. ،ئەمە تەنها بۆچوونێکی من بوو.
بژین.
سڵاو بەڕیزانم باشە هۆی چی یە فەسیبوک بەکارهێنەری کەمی کردوە؟
نازانم من پێم وایه، باری سیاسیش دهورێکی بهرزی ههیه له کهم بوونی بهکارهێنهرانی فهیسبوک، وهک من بیستومه ئهم خزمهته له سهرهتادا یان CIA دروستیکردوه یان به هاوکاری ئهوا بووه، چهند ئهوه ڕاسته من نازانم بهڵام ئهمه وهک کاک حهمید له نوسینهکهی باسی دهکا منیش پێش ساڵێک وازم لێ هێنا، من هیچ به دوری نازانم ههموو ماڵپهرهکانی رۆژههڵاتی ناوهراستیش لهژیر چاودێری لهشکری ئهمریکی و ئیسرائیله، من خۆم ماڵپهرێکم ههبوو تهماشام دکرد له پرۆڤایدهکهم که ئهو دوو لایه چاودێری دهکهن زۆر پێم سهیر بوو، بهڵام پاشان زۆر شێوهی وام دیت و لهگهل خۆمدا لێکم داوه ئهگهر ههموو شتێک له ژێر سهرپهرشتی ئهوان بێت نابی ئهم شته بچوکانهش بهههمان شێواز بێت.
ئهو تێبینیهی من پهیوهندی به هیچ هۆکارێکی سیاسی نییه، بهڵام وهک خۆتان دهزانن نان خواردن لامان به سیاسهت نهبێ پاروهکه قوت نادرێ. و خۆشتان دهزانن فهیسبوکیش گروپێکی به دڵ نهبێ گروپهکه دا ئهخات.
سهرکهوتوبن