مەمکدانێک کە موبایلەکەت شارژ (بارگە) دەکاتەوە
مەمکدانێک بە سولار (solceller) و کونێکی ی‌و ئس بی (usb-port)یەوە دەتوانێ لە لێواری ئاوەکاندا موبایلەکەت شارژ (بارگە) بکاتەوە. داهێنەری ئەم کەرەستەیە، دیزاینەری ناسراوی ئامریکایی Andrew Schneider لە زانکۆی نیویۆرکە. ناوبراو لەم پێوەندییەدا بە نیترناشیوناڵ بیزنیز تایمز (International Business Times)ی وت:" من شتێکی سەرنجڕاکێشم نەبوو، پاڵمدا بە هاوڕێکەمەوە دا و پێم وت، من دەمهەوێ مەمکدانێک دروست بکەم کە لە لێواری ئاوەکاندا بیرەکەت بۆ سارد بکاتەوە."
دوای ئەوەی یەکەم مەمکدانی دروست کرد، تووشی کۆسپ بوو، بۆ خۆی دەڵێ:
ـ یەکەم مەمکدان بەرینییەکەی هێندە نەبوو کە بتوانێ هێندە هێز و وزە بدا کە بتوانرێ بیرەیەک سارد بکاتەوە. لەبەر ئەوە گۆڕیم بۆ جۆرێکی دیکە کە وزەی کەمتری پێویستە، پاشان ئایپادەکەم پێوە گرێ دا، کێشەی نەما.
شایانی باسە کە Andrew Schneider ئەم مەمکدانانە بە دەست دروست دەکا و بە نرخێکی ١٤٠٠ دلاری ئامریکایی دەیفرۆشێ.

بۆچوونەکان
ده‌ست خۆش بۆ هه‌واڵه‌که‌ت کاک حه‌مید بژیت هه‌ر سه‌رکه‌وتو بیت
کاک حامید دەستخۆش بۆ هەواڵەکە.
شارژ charge بە کوردی دەبێت بە بارگە، بارگەکردن.
http://www.zkurd.org/proje/ferhengdev.pl?penase=charge
ده‌ست خۆشیتان لێ ده‌که‌م، به‌ڕاستی لای من گرنگترین شت ئه‌وه‌یه که زمانی ته‌کنۆلۆژی به وشه سه‌رچاوه‌یه‌که‌ی خۆی بمینێته‌وه چونکه زۆرینه‌ی زمانانی تر له وڵاتانی تر هه‌مان وشه‌کان به‌کار ده‌هێنن، منیش زۆر به پێویست ده‌زانم که زمانی کوردی له‌م بواره‌دا پێشکه‌وتوو بێت به‌ڵام زۆر وشه هه‌نه بوینه‌ته وشه‌ی جاده که میله‌ته‌که بۆ خۆی ئه‌م جۆره وشانه دروست ده‌کا، ئێستا برۆ له هه‌ولێر هه‌تا به‌یانی بلێ مۆبایله‌که‌م بارگه ده‌که‌م که‌س تێناگا به‌لام بلێ مۆبایله‌که‌م شه‌حن ده‌که‌مئه‌وه زۆر ئاساییه لایان و پێی ده‌دوێن. هه‌ر سه‌رکه‌وتوبن
دەست خۆش داهێنانێکى چاکە
خۆزگەم بۆ پیاوانیش شتێک بکرابوایە بۆیان | یان شتێکى هاوپەیوەندى نێوانیان بکرابوایە
@ بۆ زمانى تەکنەلۆژیا منیش هەمان بۆچوونى Karo ئەوە هەڵدەگرم
بژین
ڕێزدار Karo , زکورد فەرهەنگی کوردی - ئینگلیزی تایبەت بە تەکنەلۆژیای زانیاریەکانی چێکردوە نەوەک عربی - ئینگلیزی شەحن عربی یە بۆچی پێ‌و عەیبە ئەگەر بێژەرێکی کورد بڵی تۆپەکە ڕۆی بەڵام عەرەبێ بڵێ هۆووو کورە روح روح ..... , مەسەلەکە ئەوەیە ڕاهاتنی ئەوێ ئینا تا بتاوانم وشەی کوردی بەکارەبەم .
سەیاری سەلاجەکەمان فیوزی کردووە، بردمە لای وەکیلی ڕەئیسی شەریکەی عەبدولمەجید لە مەفرەقەکەی تاسڵوجە. ئەوانیش ناردیان بۆ تەسڵیح، دیارە وەرشەی خاصیان هەیە، هەر لەوێش مەکائینە زەخمەکان ....هتد
ئەوە زمانی سووقییە! کە ناشێت بۆ زانست و بۆ ئێمە.
کاکی من و بەڕێزەکانم،
ئیمە بەئێستاشەوە لە قۆناغی لە ناوچوون دەژین( بڕۆ تەماشای تکریت و خوراسان و هەمەدان و تونجەلی و ...هتد بکە. کورد و زمانەکە بوون بە مێژووییەکی سڕاوە)، دەبێت هەزار جار لەوەی هەیە زۆرتر بەکوردیکردن بەردەوامبێت. ئێمە جیاوازین لەو میللەتانەی تر کە وشەی هاوبەشیان هەیە.
سەبارەت بە بارگە: شەحن، نە زمانی تەکنەلۆژیاییە نە زمانی ئەو میللەتەشە یان ئەو کەسەیە پاتری یان هاوشێوەی دروستکردبێت. وە کاتێک لە بازاڕ بۆ دووکاندار باسی فیزیا بکەم بەکوردی، مەجبورم وا قسە بکەم ئەو تێبگات. ئەگەر هاتە سەرخوێندن، دەبێت دەستەواژەی زانستی و کوردی بەکاربەرم (تا ئەو ئەندازەیەی زمان‌ناسان دایانناوە) وشەگەلی وەکو : تاودانی تەنیی، بارستەچڕی، تەژێی لە چەقەوە و ...هتد بەکاربەرم. ئەم وشانە جێگیربوون. یەکەم جاریش کە وشەگەلی کوردی هاتن هەمووی جێگای نەشاز و کۆمەڵێک وەکو ئێوە دەیانوت وەکو خۆی بێت بڕوانە لە ئەدەبیاتی کوردی کلاسیکی و ئێستە لە ڕووی وشەسازیی و ڕێنووسەوە.
وە ئاساییشە ئەگەر وەکو هەموو میللەتانی دنیا وشە لەیەکترەوە وەربگرین، بەڵام دەبێت زۆرینەی یاخود هیچ نەبێت لە نیوەزێتری فەرهەنگەکەمان خۆماڵی بێت. سەرەتا بەزمانی کەسانێک نەنگە یان قورسە، بەڵام هاکا توێژی داهاتوو دەقی پێوەگرت.
نەتەوە ئەو کاتە زیندووە، کە زمانی هەبێت.