تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ICANN ڕێگە دەدات بەهەر .ناوێک (.TLD)

Lokman Omer

Lokman Omer

بڵاوکراوەتەوە

2011/06/20

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔9۔ )

 

ICANN لە هەنگاوێکی مێژوویدا ڕێگەدەدات بە هەر .تۆپ لێڤل دۆمەینێک، کە ئێستا ٢٢ دۆمەینی سەرەکین لەگەڵ دۆمەینی وڵاتەکان کە ٢٥٠ دۆمەینن.
لەمەودوا دەتوانیت .هەرناوێک هەبێت بە هەرزمانێکیش بێت، ICANN دەست دەکات بە وەرگرتنی فۆرمی .TLD نوێ لە مانگی ژانیوەری ٢٠١٢ ەوە کە سەرەتا لە کۆمپانیا ناسراوەکان و شارەکانەوە دەستپێدەکات.
چاوەرواندەکرێت هەزاران دۆمەینی نوێ دروستبکرێن لەوانە .BBC و .Google چەندانی تر.
نرخی هەر ناوێکێ نوێ ١٨٥ هەزار دۆلارە.
ئەم هەنگاوەی ICANN کە ٦ ساڵە قسەی لەسەردەکرێت بە گەورەترین گۆڕان دەژمێرێت لە مێژووی ICANNدا لە پاش ڕاگەیاندنی .com کە ٢٦ ساڵ لەمەوپێش بوو.

بۆچوونەکان

دوای دەستخۆشی،
بەئێستاشەوە هەمان ئەو پارەیە دەدرێت و دیسان خۆیان وردترین پشکنین بۆ ناوەدۆمەین دەکەن. بەهەرحاڵ ئەو ڕێگرانەی بەردەم دۆمەینی دۆت کورد هەر دەمێنێت، مەگەر لەسەر دۆمەینی بازرگانی ڕێگەبدرێت (لەوانەیە) ئەوەش بۆ نەتەوە و قەوارە هیچ مانایەکی نییە.

@سەرچاوەکەت بنوسیبا هەڤاڵ.

بژین

سوپاس کاک سیا

سەرچاوەکەم دانابوو لە بەشی زانیاری زیاتر، بەڵام نازانم بۆ دەرنەکووە!

فەرموو؛
http://bit.ly/kp9onY

دەستخۆش، کاک لوقمان کاتێک سەرچاوەکە دادەنێیت و کرتە لە پێشبینی دەکەیت سەرچاوەکە دەسڕێتەوە بۆیە ئەبێ جارێکیتر یا لەکاتی ناردن دایبنێیتەوە.
ئێستا کەناڵی ZDF ی ئەلمانیش باسی ئەم بابەتەی دەکرد.

دەستخۆش و سەرکەوتوو و بە بەهرەتر بیت.

ده‌ ست خۆش بۆ هه‌واڵه‌که‌ت بژیت
قسه‌ی کاک Sia
راسته‌ ئەو ڕێگرانەی بەردەم دۆمەینی دۆت کورد هەر دەمێنێت

تەنها ڕێگری بەردەم دۆت کورد خودی کورد خۆیەتی. من باوەڕم وایە کە ئێستا گەر دەستەیەکی کارامە (حەز ئەکەی هەموویان خریجی کۆلێجی زمان بەشی نیپاڵی بن) بە ناوی زانکۆی قەرەداغ یان هەڵەبجەوە پێشکەشی بکەن بۆ نەورۆزی ساڵی داهاتوو ڕێک ئەکەوێت. دڵنیام کاک ئاراس باشتر ئاگادارە. یاخوا بەشار ئەسەدیش نەکەوێتە بەردەست دایرەو کتابنا کتابکم ی کورد و کوردستانەوە.

سڵاو.
١٨٥ هەزار دۆلار: ئەو بڕە پارەیە تەنها باجی تەماشا کردن و پێداچوونەوەیە.

ڕێگری بۆ نەتەوەی کورد: چەند جارێک ئەو گفتوگۆیەم کردوە، دوو پیتی کو ku نادەن تاکو نەبین بە وڵات یا قەوارەیەکی سەربەخۆمان نەبێ، سێ پیت و پتر (kur, kurd, krd) بەپێی ئەو پرۆگرامەی کە لەم هەواڵەدا باسکراوە و پەسەندکراوە، کورد دەتوانێت ببێ بەخاوەنی دۆمەین و ناوی خۆی. جگە لەوەی ئێمە دەتوانین IDNوەربگرین، واتە بە ئارامی (.کورد)مان هەبێ وەکو (ئاوێنە.کورد). ئەمە بازرگانی نییە کاک سیامەند، ئەمە دەستکەوتە!.

کاک هیوا: زۆرکات لەم مەکۆیە باسمان کردوە، کارەبات نەبێ، کێ گوێ ئەداتە نوسینی کوردی و خاوی ئینتەرنێت؟؟
حکومەت گرفتەکانی کەڵەکەبوون. نوکتەیەکت بۆ باس بکەم، وڵاتی کوەیت دوو لۆری دەرمان دەنێرێ بۆ سۆماڵ، سۆماڵییەکان وەکو خۆی دەنێرنەوە بۆیان، پێیان دەڵێن، ئێمە نان و ئاومان نییە چی لە دەرمان بکەین، بیکەین بەسەر چیا و بەچی قوتی بدەین؟.

لەگەڵ ڕێزما

ئیمڕۆ رۆژنامەی میترۆ لە ستوکهۆڵم لەسەر ئەم هەواڵەی نووسیبوو کە گوایە ١٨٥ دولارەکە تەنیا بۆ ناونووسین و داواکردنەکەیە، پرۆسەی پەسەند کردن و لێکۆڵینەوە لەسەر ناوەکە زیاتر لە ٧ مانگ دەخایەنێ. لەوانەشە پێش بڕیاری کۆتایی ئەو ناوانە بڵاو بکرێنەوە بۆ ئەوەی ئەگەر کەسێک رەخنەی لەو ناوە هەبێ وا یان لێی ناڕازی بێ، دەرفەتی هەبێ سکاڵای خۆی دەرببڕێ. منیش لەسەر ئەو باوەڕەم کە هێندێک بەڕێز و بەتایبەتی کاک ئاراس لە دوایین بۆچوونەکەیدا باسی کردووە، ئێمە تاکوو خۆمان نەبین بە ماڵ کەس حیسابی پووشێکیشمان بۆ ناکا. کێ رازی دەبێ دۆمێن ناوێکی لە شوێنێکدا بە کرێ بگرێ کە کارەبای نەبێ و بەردەوام دەستی نەگا بە ئەو دۆمێنە. بەڵام رەنگە ئەگەر کەسێک یان بازرگانێکی هەوڵەمەند هەبێ کە ئێستا زۆرن لە کوردستاندا، بۆ خۆی ئەم کارە بکا. سەرکەوتوو بن.

زۆر سوپاس بەڕێزان، کاک زەندی بۆ جارێکیتر ئەو تێبینیەت ڕەچاو دەکەم، زۆر سوپاس دووبارە.
سەبارەت بەو ١٨٥ هەزار دۆلارە؛ ئەمڕۆ لە ماڵپەڕێک بینیم کە ئەوە باجی وەرگرتنی ناوی نوێیە کە سەرەتا پێنج هەزار دۆلار وەک پێشەکی وەردەگرن لەکاتی داواکردنی فۆرم و پاشان لەگەڵ ناردنی فۆرمەکەدا ١٨٠ هەزار دۆلاری ترو ساڵانەش کە تائێستا ڕانەگەیەندراوە چەندە، بەڵام ئەوەش پارەی تری دەوێت.

http://mashable.com/2011/06/20/new-gtld-faq/