گورچیلەی خۆی فرۆشت بۆ ئایپادێک
ئەو لاوەی کە گورچیلەی خۆی فرۆش بۆ ئەوەی بتوانێ پایپادێک بکڕێ، ئێستا پەشیمانە.
خوێندکارێکی ١٧ ساڵە بە ناوی زانگ Zhang لە پارێزگای ئانهۆی Anhui لە وڵاتی چین دا لە دڵەوە پێی خۆش بووە ئایپاد ٢یەک بکڕێ بەڵام وەک زۆر خوێندکاری دیکە کە باری دارایی ئەو هەلەیان بۆ ناڕەخسێنێ بۆ ئەوەی بیکڕێ، بەتایبەتی کەرەستە نوێ ئەلترونیکییەکان. دەڵاڵێکی بازاڕی رەش پێوەندی بە زانگەوە گرتووە و پێشنیاری ئەوەی پێ کردووە کە گورچیلەی بفرۆشێ بۆ ئەوەی بتوانێ دوایین بەرهەمی کومپانیای ئاپڵ واتە ئایپادێک بکڕێ. خۆی بە گلوبال ئایمز (Global Times)ی وت:
ـ من دەمهەویست ئایپاد ٢یەک بکڕم و باری داراییم هەموار نەبوو، دەڵاڵێک پێشنیاری ئەوەی پێکردم کە دەتوانێ یارمەتیم بدا بۆ ئەوەی گورچیلەیەکم بفرۆشم بە ٢٠٠٠٠ یەن (yuan).
دوای ئەوەی ئەو لاوە گورچیلەی خۆی فرۆشت و ئایپادەکەی کڕی، باری لەشساغی زۆر لاواز و خراپ بووە. بێجگە لە باردۆخی خراوی لەشساغی ئەم لاوە، ئێستا دەرکەوتووە کە ئەو نەخۆشخانەیە ئەوی تێیدا نەشتەرگەری کراوە، لە راستیدا بۆی نیە نەشتەرگەری دەرهێنان و گۆڕینی ئەندامانی لەش بکا.

بۆچوونەکان
دەستخۆش کاک حامید!
هیچ بەزەییم بەو جۆرە هەژارانەدا نایەتەوە، بەڕای من ئەوە خۆ فرۆشتنە، ئەگەر لەبەر هەژارییەکەی بیفرۆشتایە بۆ بژیۆی ژیانی رۆژانەی ئاسایی بوو، بەڵام ئایپاد یا هەر ئامێرێکی تر، یەکێکن لەو پێوستیانەی کە مرۆڤ ناچار نییە بەکاریان بهێنێت.
hhhhh
ئایپاد و ماک ئاینێکی تایبەتی بەخۆیان پێکهێنا، ئەوە ئارای خۆمان کۆڵی دا، گورچیلە چییە!؟
بهراستی منیش لهگهل بۆچونهکهی تۆم کاکه زاندی گیان ئهوه خۆفرۆشتنه .
سڵاومن ئهندامێکی تازهم به رای من ئهوه بهشهرێکی خۆ فرۆشذه ئهگینا ئای پاد چیه
کۆمپیتهرێکی ئاساییت ههبێ بهسته ههرچی بهسهر بێ ههقی خۆیهتی
سڵاو،
بەڕێز Rawand8 بەخێرهاتیت.
منیش دەڵێم ئەوە کۆیلەییە.
ئەوە وەک ئەوە وایە هەمووشتێک تاقی بکەمەوە
ئەوبرادەرش هەم یەک گورچیلە هەم بوون بە خاوەن ئایپاد تاقی کردەوە
بەڵام لەبەرامبەر بەیەکتر
بەداخەوە