تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئاساترین چات و گفتوگۆی ڤیدیۆیی - Imo now

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/06/13

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

 

ئیمڕۆ ژمارەیەکی زۆر پرۆگراممان هەیە بۆ ئەنجام دانی چاتکردن و گفتوگۆی ڤیدیۆیی لەگەڵ دۆست و کەسوکار و هاوڕێیانمان ، بەڵام ئەم پرۆگرامانە دەبێ لە سیستەمەکانماندا دایانبمەزرێنین بۆ ئەوەی بتوانین بەکاریانبهێنین، بەڵام Imo now تەواو جیاوازە لە پرۆگرامەکانی وەکو سکایپ و ویندۆز لایڤ و یاهـوو ئەوانیتر ، چونکە نە پێوسیتی بە دامەزراندنە و نە پێوسیتی بەخۆ تۆمارکردنیشە، بەڵکو تەنیا لە ڕێگەی سەردانی [url=https://imo.im/now]ئەم بەستەرەوە[/url] و دوای ئەوە کۆپی کردن و ناردنی بەستەرەکە (لینکەکە) بۆ هاوڕێکانتان دەتوانن لەڕێگەی وێبگەڕەکانتانەوە ، ڕاستەوخۆ بکەونە چاتکردن و گفتوگۆی ڤیدیۆیی ، ئەمەش ئاساترین ڕێگەی چاتکردن و پەیوەندی کردنە و گفتوگۆی ڤیدیۆییە کە Imo now بۆمان دەکات.
بەم شێوەیە چات و گفتوگۆی ڤیدیۆیی ئەنجام دەدەین:
یەکەم هەنگاو سەردانی [url=https://imo.im/now]ئەم بەستەرە[/url] دەکەین دوای ئەوە لە لای ڕاستی ماڵپەڕەکەوە بەستەرێک دەردەکەوێت لە تەنیشتیەوە نوسراوە Copy ، ئەو بەستەرە کۆپی ئەکەین و ئەنیێرین بۆ هاوڕێکەمان، دوای ئەوە دستئەکەین بە چاتکردن.
[b]Imo now[/b] وەکو [url=https://chrome.google.com/webstore/detail/ocaebkdojpikfmhmnekiflipcicedobi?hl=en-US]پێوەکراو[/url]ێکیش بۆ وێبگەڕی گــوگڵ کرۆم دەتوانن دایبمەزرێنن، بەڵام بۆ دامەزراندنی پێویستمان بە خۆ تۆمارکردن و پۆستێکی ئەلکترۆنی چالاک هەیە.

بۆچوونەکان

دەست خۆش بژیت

باشە ئەوە دەبێت کێشەی نەبێت ؟ یاخود بەس تۆ دەتوانی ئەم لینکە بەکاربهێنی یانیش کەسانی تر دوای ئەوەی کە تۆ دەرچوونت ئەنجام دا لەوانیە کەسی تر سوود لەم لینکەوە وەربگرێت ؟ ئەوەیی هەیە ؟

دەستخۆش کاک زەندی، ماڵپەری زۆر هەن بۆ ئەو کارە. بەڵام ئەوان ئەم تایبەت مەندییەیان نییە، بەو پێیە بێت کە تۆ بەستەرەکەت نارد بۆ هاوڕێکەت تەنها تۆو ئەو پەیوەندی دەبەستن. واتە ئەو بەستەرەی دەینری بۆ هاوڕێکەت تەنها بۆ ئەو دوانەتانە. دەستخۆش بۆ ئەم هەوالە

زۆر سوپاس بۆ تێبینیەکانتان!
کاک کاروان، هەموو جارێک کە ئەو ماڵپەڕە دەکەیتەوە ، لینکێکی جیاوازت دەداتێ ، بۆیە هیچ مەترسی نییە.

کۆمەڵەی بێ سەرچاوەکان خێرا لە فەیسبووک ئەم هەواڵەیان دانا :)

دەستخۆش کاک زاندی ،شتێکی زۆر نایابە.