تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

یوتوب پشتگیری ٣دی ڕاگەیاند

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/05/29

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

 

پێنج شەممەی ڕابردوو ٢٧ ئایار، یوتوب هەواڵی پشتگیری کردنی ڤیدیۆی بە فۆرماتی HTML5-3D بڵاوکردەوە، ئەمەش بەهەماهەنگی لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای موزیلاو کۆمپانیای گرافیک کارتی Nividia دەتوانرێت ڕاستەخۆ لە وێبگەڕەکەتتدا تەماشای ڤیدیۆی ٣ دووری بکەیت ، بەڵام لە ئێستادا تەنیا وێبگەڕی Firefox 4 بەیارمەتی پێوەکراوێک پشتگیری ٣ دووری دەکات.
ڤیدیۆکلیپەکانی یوتوب لەسەر بنکەی تەکەنلۆجیای فلاش داڕێژراوە کە بە کۆدی HTML ، بەڵام پارساڵ فۆرماتی نوێی WebM دروستکرا بۆیە لەو کاتەوە ژمارەیەکی بەرچاو لە ڤیدیۆکانی یوتوب بە فۆرماتی WebM بارکراون.
پێشتر ڤیدیۆ 3D کانی یوتوب بەیارمەتی فلاش لێدەرێک لێدەدران، بەڵام ئێستا ڤیدیۆکان بە HTML5 3D و فۆرماتی WebM هەن، بەڵام بەداخەوە لە ئێستا بۆ بینینی ئەم ڤیدیۆیانە ڕەقەواڵە و نەرمەواڵەی تایبەت پێویستن وەکو گرافیک کارتی Nividia کە پشتگیری تەکنلۆجیای 3D بکات.
بەڕێوەبەری بەرهەمەکان “ Jay Sullivan “ لە موزیلا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەگەریدا وتی، پشتگیری فایەرفۆکس لە 3D و HTML5 چێژێکی خۆش دەدات بە بەکارهێنەران بۆ بیننینی ڤیدیۆکلیپەکانی یوتوب بە جوانترین شێوە، وە وتی، هیوادارم وێبگەڕەکانی تریش لە ئاییندەیەکی نزیکدا گرنگی بەم تەکنەلۆجیایە بدەن.
بەکارهێنەران دەتوانی لە مالپەرێ یوتوب بگەڕین بەدوای ڤیدیۆی 3D HTML5 دا بە نوسینی «yt3d» لە ئێستادا زیاتر لە ٧٠٠٠ کلیپی ڤیدۆ ی 3D دەدۆزنەوە، بەڵام ئەبێت گرافیکی کارتی Nividia ی نوێ و وێبگەڕی فایەرفۆکستان هەبێت بۆ بینینیان.
جێگای ئاماژەپێکردنە خاڵی لاوازی HTML5 3D ڤیدیۆ ئەوەیە کە ئاسان نییە وەکو ڤیدیۆکانی تری یوتوب لە مالپەڕەکاندا دایبنێیت، بەڵام Nividia لەم بەستەرەدا چۆنیەتی دانانی ئەم ڤیدیۆیانەی ڕوونکرۆدتەوە.

بۆچوونەکان

نەمزانیبوو،دەستخۆش کاک زەندی.

دەستخۆش کاک زەندی،
سەنجێک: فۆڕماتێک نییە ناوی (HTML5) بێت، بەڵکو وەشانی HTML 5.0 بەهۆی بوونی تاگی (video) دەتوانێت فۆڕماتی (H.264- و Ogg) لێبدات.

بەڵێ دەزانم پار لەگەڵ کاک سیا هەندێک باسمان کردلێرە هەر گەڕانێک ئەنجام بدە ١٠ باسی من دەدۆزیتەوە دەربارەی HTML5 ، کە ئیتر بۆ لێدانی ڤیدیۆ پێوسیتمان بە فلاش پلەیەر نابێت ، بۆ فۆرمامەتەکە مەبەستم WebM .
لێرەدا http://www.kurditgroup.org/n/13300 پێش چەند مانگێک باسم کردووە.
دەستخۆش

کاک زەندی WebM و ئەوەی کاک ئاراس باسی دەکات H.264 زۆر جودایە، ئێستا کرۆم H.264 کوشتووە. بەڵام لە وێبگەڕی تردا نا. بۆیە ئێستا کێشە هەیە دەربارەی ئەو بنەڕەتبوونە.
HTML5 تەنها تاگەکەی ئامادەکردووە، لێدان و بینین پەیوەندی بەپەرتووکخانەی وێبگەڕەوە هەیە لەلای بەکارهێنەر.

بژین

دەستخۆش کاک زەندی و هەموو ئەوانیتر. ئەو وێنەیەی کە هەڵبژاردووە منی بە بیر ئەو کاتانەو خستەوە کە ئەو یارییەم هەبوو و گەمەم پێ دەکرد. یەکێک لەو یارییە سەرنج راکێشانە بوو کە ئەو کات لە نێوان زۆر یارییدا هەڵمدەبژراد و دەمکرد. یادی لاوەتی بە خێر. بەلام ئەوانەی کە حەز لە یاری دەکەن دەتوانم پێیان بڵێم کە ئەگەر حەز لە یاری دەکەن بە دڵنیایەوە سەرنجیان رادەکێشێ. دەبێ بە دەبانچەیەکەوە بچی بۆ داگری کردنی بنکەکانی نازیستەکان و ئەوانیش بە چەک و چۆڵ و سەگەی دڕندەوە بەرگریت لێ دەکەن.