دواڕۆژ.. ماڵپەڕێکی تایبەت بە گرافیك و دیزاین
سڵاو!
ماڵپەڕێکی تایبەت بە بواری گرافیك و دیزاین کە وانەی ڤیدیۆیی پرۆگرامە بەناوبانگەکانی بواری گرافیك و میدیا
وەك ئەدۆبی فۆتۆشۆپ، ئیڵستراتۆر، ئافتەرئیفێکت و بریج وە بواری نووسینگە کە دوو پرۆگرامی مایکرۆسۆفت ، ۆرد، پاوەرپۆینت ن تێدا ئامادەدەکرێت و وانەکان تەنها بە زمانی کوردی ئامادەدەکرێن.
بە هیوام کە هەمووان سوودمەند بن لە سەردانیان بۆ ماڵپەڕی دواڕۆژ.
www.2aroj.net
لە گەڵ ڕێز و سوپاس دا بۆ هەمووان.
بەهیوای سەرکەوتنتان و پڕ کردنەوەی کەلێنێک..
10 ساڵە ماڵپەڕی کوریم نەدیوە وا بەسەلیقە و سادەیی وانەی جوان و سادە پێشکەش بکات. دەستانخۆش بەهیوای بەردەوامی.
تەنها دوو تێبینی لەسەر وانەکان و ئامرازەکەی:
١. نەرمەکاڵا هەیە بۆ وێنەگرتنی ڕوومێز و تایبەت بە وانەوتنەوە، بۆ نمونە پێویست ناکات جەنابت ناوی دووگمەکان بەدەم بڵێن یان بینوسنەوە. خۆی نیشانی دەدات لەو کاتە پەنجە بەچی دادەنێی.
٢. هەروەها زۆر گرنگە هەژمارێکی بۆ بکەیتەوە لە یوتوب ئیتر لەوێش وانەکان ببینین و سووکەڵەترە بۆ ماڵپەڕەکە و بۆ بینەرانیش.
کاتێکی خۆش
recordmyDesktop هەیە بەکار دەبرێت، دەبێت بۆ ویندۆزیش هاوشێوەی هەبێت. بەڵام زیاتر ئەمەم بینیوە http://camstudio.org/ ئەوەی ئەدۆبیش هەمان شت نیشانی دەدات کاتێک پەنجە بەدووگمەیەک بنێی.
بەهەرحاڵ ئەوە لاوەکییە، گرنگ بەردەوامییە.
بژین
دەستتان خۆشبێت ،هیوام بەردەوامیتانە بە فراوانکردن و پتەوکردنی پڕۆژە و کارەکانتان .
*ئەم بابەتە دووجار و هەمان شێوە نێردراوە : http://kurditgroup.org/t/13489
بژین.