تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئەو موبایل کامێرایەی کە رەقیبەکانی بە ئەژنۆدا هێنا

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/05/15

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔24۔ )

 

ئەگەر لەوانەی کە موبایلێکی هۆشمەندی ئن٨ ت هەیە، بێجگە لەوەی کە موبایلێکی باشت هەیە، باشترین کامێرای فیلمهەڵگرتنەوەت لە بازاڕدا هەیە. ئەمەش ئامانجی چەندین تاقیکاریی و هەڵسەنگاندنە.
ئەوە رۆژنامەی Mobile Choice بریتانیاییە کە تەو تاقیکارییانەی ئەنجام داوە و ئامانجەکەیانی بڵاو کردووەتوە. لەو هەڵسەنگاندنانەدا نوکیا بوو بە براوەی هەموو موبایل کامێراکانیتر. بەو کرادارە باشانەی کە لە کامێرای نوکیا ئن ٨ دا دانراوە وەک میزانکردنی تیشک بۆ نێو کامێرایەکە و وایتباڵانس کردن (کامێراکان بۆ ئەوەی رەنگەکان بە باشترین شێوە تۆمار بکەن وایت باڵانس دەکرێن. ئەمەش پێشتر لە کامێرا گەورەکانی نێو ستودیۆکاندا بەکار دەبرا)ی فیلمەکان توانیوەیە چۆک بە هەموو رەقیبەکانی خۆی دابدا.
تێبینی: کەوانەکە هی خۆمە.

بۆچوونەکان

کە سیستەم و خودی ئامێرەکە و کارەکانی بەبەراورد خراپ بن، چی لە کامێراکەی بکەم تەنها باشییەکەی ئەوەیە Carl Zeiss پێوەیە، ئەویش بەهەر ئامێرێکەوە بێت هەمان شتە.

بۆ وێنە و گرتە گاڵتەی پێ ناکرێ لای من جێی کامێرایەکی کۆمپاکت و کامکۆدەرێکی بۆ گرتوومەتەوە، بەڵام لە سیستەمەکە زۆر بێزارم. نۆکیا ئەڵێی هیچ تازەگەرییەکی پێ ناکرێ لەبواری نەرمەواڵە. ئەوە ٨ مانگە ئەڵێن کیبۆردێکی QWERTY بەڕێوەیە، نازانم بۆ تا ئێستا نەگەیشت. لە خاووخلیچکیا بێتامیان کردووە.

گووگڵ لەماوەی ئەو ٨ مانگەیا سیستەمێکی بۆ تابلێت پێکەوەنا، ئەمان لەپێش گووگڵەوە خەریکی میگۆ بوون ئێستاش هیچیان بۆ نەکرا.

کاکە ئارا کارەبایان نییە تا کاری لەسەر بکەن , مایکرۆسۆفت بچێتە هەر شوێنێ عاقیبەتی دیارە .

دختۆر، ئەوە ناوی OVI دەگۆڕێت بەناوی Nokia Service. کورد دەڵێ ئەگەر زانیت شتێک بەدەستەوە نایەت، دەرگای ماڵەکەت بگوازەوە.

سه ره تا سلاو

به لي وايه كاميراكه ي جوانه وه كو نوكيا n82

به لام كرته ي فيديوي ته نها 720hd 25fpt

كه يه كيكه له نزمترين ئاسته كاني فيديوبوسالي2011

به به راورد به galaxys 2 كه 1080hd 30fpt

وابزانم به وشيوه يه نيه كه باسي ئه كه ن

سوباس

هيجى تيا به سه ر نيه ! سامسونك ئومينا 7 زور زور زور جوانتره له و ئه كه ر تاقيتان كردبيته وه فول hd
http://www.google.iq/search?um=1&hl=ar&biw=1024&bih=602&tbm=isch&sa=X&ei=sDDSTcnHDtCt8QOD3Nn9Cg&ved=0CDQQBSgA&q=samsung+omnia+7&spell=1

هه ر جه نده سامسنوكيش دره نك شته كانى تغير ده كات به لام له نوكيا باشره

کاک سیا نۆکیا ٢ ساڵە چی ئەکات ئێستا هەمووی هەڵ ئەوەشێننەوە :) دەنگۆیەک هەیە کە ستێفان ئیلۆپ لە ئەخیری ٢٠١٢ لائەبرێت و یەکێکی تر ئەخرێتە شوێنی. ئەترسم ئەو کەسەی دوای ئەویش هەر خەریکی ئەم ناو گۆڕینە بێت :)

بەڕێز twana و wail-kurdistan نۆکیا ن٨ گەورەترین Sensorی هەیە کە لە مۆبایلدا تا ئێستا هەبووبێت. هیچ مۆبایلێک وەک ن٨ نییە لە وێنەگرتندا.
سەیرکە ئەوەش بەراوردی ئەو مۆبایلانەی ئێوە باسی ئەکەن بە نۆکیا ن٨
http://www.gsmarena.com/piccmp.php3?idType=1&idPhone1=3252&idPhone2=3621&idPhone3=3537

ڕاستە Samsung Galaxy S II و LG Optimus X2 بە Full HD ڤیدیۆ تەسویر ئەکەن، بەڵام مۆبایل/کامێرا سێنسەری بچووک بوو با هەزار جار ڕیزۆلوشنی زۆر بێت با 10000000000000 مێگاپیکسڵ بێت.
مێگاپیکسڵ گرنگ نییە لە فۆتۆگرافیدا.

720p 25fps زۆر سەردەمییانەیە و تەنها چەند مۆبایلێک هەن کە لەو باشتر بن ئەویش لەدوای دەرچوونی ن٨ ـن زۆر نوێن ٢٠١١
ئەوەش بەراوردی گرتەی ڤیدیۆیی http://www.gsmarena.com/vidcmp.php3?idType=1&idPhone1=3252&idPhone2=3621&idPhone3=3545

ئينجا به ريزم ئه كه ر توباسي جواني وينه ئه كه يت من بيت ئه ليم بو 400$ ئه ده ي به n8

وه ره نوكياي 5533 له مس بكره كه 2ميكابيكسل و به 120$ وينه يه كي زورنايابي هه يه

برا كاميراي به رز واته ته صويري جوان نه ك وينه ي جوان كه به دا خه وه له n8 نيه

ئه ي شاشه بجوكه كه ي بوناليت خوهه موشتيك هه ركاميرا نيه

ئه ي ئه ستوريه كه ي

ئه ي به رنامه كاني هه مان هي 5800 يه كتوز كوراوه ئه شلين ئه مه سيمبيان 3 وا موهيمه ههههههههههه

ئه ي كه له ريه ناشرينه كه ي

تو كه له ري سامسونك كالاكسي س ببينه و به كاري بينه دواي موناقه شه ي ئه كه ين

حه زه كه م ئه وه ش بزاني ته نانه تcpu ه كه ي arm11 سامسونك بوي دروست كردووه

سوباس

به ريزم هه ر له وسايته ي كه خوت دات نابوو

بجوسه ر color poster ئه وه ئه و وينه يه يه كه به وجوره موبايله كيراوه به نيشانه سه وزه كه ي سه ر وينه كه

بجوسه ر قزي كجه كه بزانه كاميان جوانتره سه يركه ن 8 جه ن ته لخه

ئه وه ئه كه ر بته ويت له مو بايله كه سه ي ري كه يت n8 زور له زيره وه يه له به رئه وه ي شاشه ي كالاكسي س

super amoleda

ههههههه شاشەکەشی هەر هی سامسۆنگە و میمۆرییەکەشی هی تۆشیبایە وابزانم :)
http://www.ifixit.com/Teardown/Nokia-N8-Teardown/3641/1

من باس لە سیستەمەکەی ناکەم، وەک لە سەرەوە نووسیومە کە زۆر لێی بێزارم. ئەم بابەتەش لەسەر کامێرای ن٨ نووسراوە نەک باس لە گەلەری و تەڕەماش و ڕەنگی سەوز و سوور و ئایکۆنی جوان بێت.

Galaxy S II مۆبایلێکی پێشکەوتووە و کوالیتی وێنەی زۆر جوانە بەڵام جوانترین نییە. نۆکیا ن٨ noise لە وێنەکانیا هەیە بەڵام ئەوە بۆ ئەوەیە زۆرترین detail دەربچێت لە وێنەکەدا.ئەبێت هاوسەنگییەک لەنێوان noise و detail هەبێت. نەک وەک sony ericsson xperia arc وێنەکەت بۆ ساف و لووس ئەکات و هەموو detailەکان لەناو بچن.
بەڕێز تۆ تۆزێک لەسەری بخوێنەوە، قسەی گیرفانی خۆت لێرە هەڵمەڕێژە.

مۆبایل ئامێرێکی یەک پارچە نییە. لەناویا ڕام و ڕۆم گرافیک کارد و پرۆسێسە و وایەرلێس چیپ و بلا بلای تیایە کە هەندێکیان لە کۆمپانیاکانی ترەوە ئەکڕدرێن.
تۆ ئەزانی ئایفۆن کێ دروستی ئەکات؟

بەڕێز توانا:
هیچ بۆچوونێک بە فۆنتی عەلی و عەرەبی لێرە پەخش ناکرێت چیتر.

کورە ئەوە باسی چی دەکەن، ١٢ پەیامتان داناوە بای تورێک پێوەندی بە هەواڵەکەوە نەبوو، هی وایە باسی ٢٥ فەرەیم و سی و نازانم چەند فەریمم بۆ دەنووسێ و زۆر کەس باسی وێنە دەکەن. من ئەوە نزیک ساڵێکە هەمە و تاقی دەکەمەوە و باشترین فیلم دەگرێ، لە رێگای کونی ئچ ئای ئم دی یەوە گرێم داوە بە شاشەیەکی پەنجا ئینجیەوە بە بێ ئەوەی یەک تۆزقاڵ لە چاکییەکەی دابەزێ. لێرەدا نە باسی کومپانیا و نە باسی وێنە دەکەین، تەنیا و تەنیا باس فیلم هەڵگرتنەوە دەکەین، باسی جۆری سیستەمی پاڵ و هیتر نیە لە سیستمی زۆر وڵاتاندا لە پاڵ و ٢٥ فرەیم زیاتر بێ پیشانت نادا. هەروەها باسی جوانی و ناشیرینی موبایلیش ناکەین. ئەمە شتێکی تاقی کراوەیە ئەگەر ئێوە شتێکی لەمە باشتر دەزانن لەگەڵیان پێوەندی بگرن و بیدەن با ئەویش تاقی بکەنەوە. زۆر کەستان لە جێگای ئەوە خۆتان مات دەن و خیرا لە بن هەواڵەکاندا پەیامی سەیر و سەمەرە بنووسن، کەلێنێک پڕ بکەنەوە و سوودێک بە زمان و میللەتەکەتان بگەیەنن باشر نیە؟! سەرکەوتوو بن و هەر بژین.

ئێ کاک حامید، ئەگەر بایی توورێک نین بیانسڕەوە :)
وێنەگرتن و وێنەهەڵگرتنەکەی بۆ کاتەکەی خۆی کە وەشێندرا، بەڵێ زۆر دروستە پێشەنگی هەمووی بوو. بەڵام بۆ هەنووکە نا، ئەگەر جیاوازییەکەی هەبێت ئەوەندە گەورە نییە. ئەنتەرنێت پڕە لەو بەراوردانە. لە کۆتاییشدا ئامێری دەستی هەر کامێرا نییە، ئەگینا منیش N8 دەکڕم و بەقسەی ئەم بەستەرە دەکەم.
خۆشی و بەرزی هەواڵی ئایتی لەوەدایە ئێمە لەسەر شتەکان بدوێین، خەڵکیک بۆ نمونە بەلایەوە گرنگە وردی و زۆری خاڵ، خەڵکێکی تر وردەکاری زووم و ئۆپتیک و بزوێنەرەکەی ...هتد.

دیسان سوپاس و دەستخۆش بۆ هەواڵەکانت

ئەمەش سڕایەوە!!!
//////////////////

دەتوانی بە کوردی بنوسی، ئەگینا هیج بۆچوونێک بڵاو ناکرێتەوە. 11 ساڵ فێری کوردی نوسین نەبیت، چیت داوە لەبۆچوون نوسین بۆ کورد؟

بۆ بیانسڕمەوە کاکە سیاگیان. من ئەگەر باوەڕم بەو بیروڕایانە نەبێ، خۆ دەتوانم زۆر بە هاسانی لە سەرەوتاوە مەجالی پەیام دانان نەهێڵمەوە، بەڵام دەبێ ئەو کەسەی پەیام بنووسێ بزانێ چ دەنووسێ، بێجگە لەمەش کاکە سیا گیان کێ مەبەستی تۆیە. بەڵام ئەوەی بزانە کە من نزیک ساڵێکە و هەمان کاتیش کە ئەو جۆرە موبایلە هات ئێمە لێرەدا هەواڵمان لەسەری بڵاو کردووەتەوە هەتاکوو ئێستاش موبایلێکە کە باشترین کامێرای هەبووە، من ئەمەم لەگەڵ ئای فۆنیشدا تاقی کردووەتەوە. ئافۆن بەهێزی پیکسلی شاشەکەی لە نوکیا بەهێزترە بەڵام چاکی فیلمەکانی هەرگیز (تاکوو ئێستا) نەگەیون بە نوکیا ئن٨. من بۆخۆم لەو باوەڕەدام کە موبایل تەنیا بۆ قسە کردنە و هیچیتر. وێنە و فیلمیش دەبێ بە کامێرا بگیردرێن.
بێجگە لە هەموو ئەمانەش ئەوە تاقیکارییەکە کە کردوویانە خۆ لە خۆڕای وەک ئێمە نایەن لە گۆترە و رمەکی باسی هێندیک شت بکەن کە هێشان نازانن باسی بکەن، جارێکیتر بە پەیامەکاندا بچۆرەوە بزانە چ باسە. سەرکەوتوو بی و تۆ هەر برای گەورەی.

ڕێزی تایبەتیت هەیە کاکە گیان.
کاکە ئەو برادەرە بەفۆنتی عەلی بەناو کەوتووە و دواهەمین پەیامی ئاراستەی تۆ کردبوو، گوایە بۆ وا دەکەیت :)

دەستت خۆش بێ و منیش وەک جەنابت لەو جۆرە فۆنتانە بێزارم. هەر پرسیارێکیش بەو فۆنتانە بێ بۆ ئێرە و لە لایەن منەوە، بێ وڵام دەمێنێتەوە. هەر بژیت و سەرکەتوو بن.

کاک سیا قسه‌که‌ی خۆشه‌ چیت داوه‌ له‌ کۆمێنت نوسین که‌ تۆ فه‌رقی عه‌لی نالی ناکه‌یت منیش رقم له‌م کاک عه‌لیه‌ی خۆمانه‌ به‌ڵام عه‌یب نه‌بێت ئه‌مه‌ی خۆشمان که‌ زۆر براده‌ر کاریان له‌سه‌ر کرد چه‌ند که‌سێک خۆیان کرد به‌ خاوه‌نی ئه‌ویش کۆمه‌ڵێک هه‌ڵه‌ی تێدایه‌
باوی نۆکیا نه‌ما له‌ ئه‌وروپا به‌ڵام له‌ کوردستان بازاڕ بازاڕی نۆکیایه‌ ئێستاش n95 پاره‌ی یه‌ک سه‌یاره‌ی مۆدیل ٢٠٠٢ به‌ریتانی ده‌کات
BlackBerry، HTC به‌ره‌و لوتکه‌ ده‌ڕن مۆبایله‌کانیان به‌قه‌دکۆمپیوته‌رێک گرانه‌ له‌ پله‌ نایابه‌کان

bo nmune, kam keshei fonti kurdi??

یونیکۆدunikurd web براده‌ره‌کانی تری به‌ تایبه‌تی پیتی (ۆ) له‌ زۆر سایت و به‌ر نامه‌و پرۆگرامدا ناخوێنرێته‌وه‌ وه‌ لکاندنی پیته‌کان به‌یه‌که‌وه‌....کێشه‌ی پیتی (هه، ه‌ه‌) بزوێن زۆر جار پێویست ده‌کات پیتی عه‌ره‌بی به‌کار به‌رین
کاک سیا گه‌ر خۆت ئه‌دمینی ئه‌م نوسینه‌ی بان منه‌وه‌ هه‌ڵقه‌نه‌ ئه‌وه‌ کوردی نیه‌ لاتینیه‌س

سڵاو،
کێشەی ئەوانەی باسی دەکەیت، هیچی پەیوەندی نە بەکوردەوە هەیە، نە بە یونیکۆد و ڕێکخراوەکەوە. نوسەری ناو نەرمەکاڵاکان هەیە، هەر پشتیوانی هیچ دەقێکی تێکەڵ ناکات، یان ئەگەر بیکات وەشاندنی تایبەتی هەیە وەکو بەرهەمەکانی Adobe. زۆری تریش. وە کاتێک سیستەمێک وەکو ئەندرۆید یا ماک کێشەیان هەیە. ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەو فۆنتەی کەکردویانە بەبنەڕەت یان ئەو فۆنتەی بنەڕەتە بۆ نیشاندانی دەقی ڕاست بۆ چەپ ناتەواوە.
بۆ نمونە لە ماکدا بەگشتی و iOS بەتایبەتی ئێستا نزیکە تەواوە بەڵام پیتی ێ لە ناوەڕاستەوە دوو خاڵەکەی ژێری نییە. نوسراوە بۆیان وەکو کێشە، بەهیواین چاک بکرێت.
لە ئەندرۆید برادەران بۆ گووگڵ پەڕەیەکیان نوسیوە، کە فۆنتی بنەڕەتی ئەندرۆید بگۆڕن بۆ فۆنتێک وەکو DejaVu Sans کە پێناسەی هەموو پیتە کوردیەکان کراوە. تا ئێستا نەکراوە، بەڵام لە وەشاندنی 2.3.3 فۆنتەکانی خۆی زۆی چاککراوە تەنها ێ لە ناوەڕاستەوە هەمان پێناسەیە وەکو ێ لە کۆتایی وە ڵ هەمان شت لە ناوەڕاستەوە وەکو کۆتاییە. گەشبینم لە داهاتوودا چاکی بکەن.

هەربژیت

تۆش ‌‌هه‌ر سه‌رفرازوو سه‌رکه‌وتوبیت