تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

یەکەم ڕومێزی کرۆم ئۆ ئێس دروستکرا

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/05/23

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔2۔ )

 

ChromiumPC لەلایەن Xi3 یەکەم کۆمپیوتەرە کە سیستەمی کارپێکرردنی Chrome OS ی لەسەر دامەزرابێت.
ئەم سیستەمەی گوگڵ تەنیا بۆ کۆمپیەتەری بچووک و لاپتۆپ درستکرابوو، بەڵام ئەمە ڕێگەی لە Xi3 بۆ نەگیرا، بۆیە یەکەم کۆمپیوتەری ڕومێزی بۆ دروستکرد، ئەمەش یەکەم کۆمپیوتەری ڕومێزە لە جیهاندا کە سیستەمی Chorme OS ی لەسەر بێت.
Xi3 تایبەتەمەندیەکی تایبەتی هەیە کە پێی دەڵێن "modular computers" بەواتایەکی تر ئەو کۆمپیوتەرانەی کە بەئاسانی پارچــەکانیان دەگۆڕێن لەکاتی پەککەوتنی پارچەیەکی.
ئەم کۆمپیوتەرانە سێ جۆرن ، Processor Module و Primary I/O Module, وە Secondary Module.
processor Module ، ئەمەیان ڕامی مایکرۆپرۆسێسەری هەیە و Primary I/O Module زۆربەی پۆرتە دەرەکیەکانی پەیوەندیکردنی هەیە و Secondary Module وەئەم جۆرەشیان جێگەی گرێدانی وزەو ڤیدیۆی هەیە.
Xi3 ئەم مادولانەی دروستکردووە بۆ لینوکس و یونیکس و ویندۆز و هەموو سیستەمە سەرچاوەکراوەکان ، بەڵام هەنوکە دەیانەوێت پشتگیری Chrome OS بکەن.
ChromiumPC پرۆسێسەری یەکانە و دوانەیی core 64-bit, x86 لەخۆگرتووە لە قەباغێکی ئەلەمنیۆم دایەو کڕیار دەتوانێ بە خواستی خۆی ڕەنگ هەڵبژێرێت .
شایانی باســە ئەم کۆمپیوتەرە بڕیارە لەچارەکی دووەمی ئەم ساڵدا بکەوێتە بازاڕەوە ، هێشتا نرخیان بۆ دانەناوە.

[b]بەڕای تۆ خەڵک چۆن پێشوازی لەم کۆمپیوتەرە دەکەن و تاچەند سەرکەوتو دەبێت؟[/b]

بۆچوونەکان

دەستخۆش بۆ ئەم هەواڵە و ئەو زانیارییە بەسوودانەی تر کە لەخۆی گرتووە.
لەو باوەڕەدا نیم ئەم جۆرە ژمێرەك (کۆمپیتەر)ە بازاڕێکی گەرمی بۆ پەیدا بێت؛ هەڵبژاردەکانی تر زۆرن و بەتایبەت تاتەژمێرەکەکان وا خەریکە جێگەیان بە ژمێرەکە دەستییەکانیش لەق کردووە نەخوازەڵڵا ڕوومێزییەکان.
بەڵام وەکوو هەرشتێکی نوێ، سەرەتا خەڵك حەز دەکەن تاقی بکەنەوە و بڕێکی باش فرۆشی دەبێت، بەڵام بەپێی کات دادەبەزێت و لەکۆتاییدا بەناچاری بەرەو هیچ مل دەنێت.

وەکو هەمیشە دەستخۆش،
ئەمانە شتی نایابن، زۆر زوو دەکەوێتە ململانێوە، کۆمپیوتەرێک بەو هەموو توانا و کرادەرەوە و لەناولەپدا جێی دەبێتەوە و دەنگ نزیکە سفر. تەنها دەڵێم ئافەرم! من کۆمپیوتەری پێوەکراوم هەبووە کە لەم بەستەرە دەبینین:
http://youtu.be/LXODqP3uBRE
کە ئوبونتوی لەسەرە، بەڵام ئەمە Cloud Computing ــە جیاوازە، هەرچەندە بازرگانی واتا بانگەشە و نازناو، ئەپڵ و گووگڵ چی دروستکەن (قۆڕیش بێت) لەو بوارە، بەداخەوە پڕفرۆشترینن هەمیشە :(
وە هاوڕێیان جیاوازییەک بکەن، Chrome OS سیستەمێکی جودایە و کارەکانیشی جودایە و هاوپۆلەکەسی هەمان شت. بۆیە بەراوردناکرێت لەگەڵ هیچی تر لەم دەمە، چونکە نییە! وەکو لەسەرەوە نوسیومە Cloud Computing هاوشانی وەکو سیستەم نییە، تا بەراوردی بکەین.

http://www.google.com/chromebook/#features