phpBB3 بە کوردی.
[b]phpBB[/b] "[b]P[/b]HP [b]B[/b]ulletin [b]B[/b]oard" بەناوبانگترین نەرمەکاڵای سەرچاوەکراوەی بەڕێوەبردنی مەکۆیە کە بە زمانی PHP نووسراوە و بە درێژایی زۆرتر لە ١٠ ساڵ پەرەی پێ دەدرێت وە زۆربەی سکریپەکان لەسەر بنەمای phpBB دامەزراون. بەڕێوەبەرایەتییەکی فراوانی بە توانای هەیە. لە زۆربەی مەکۆ زۆر قەرەباڵخ و زەبەلاحەکاندا بەکار دەبرێت. دەتوانین [url=http://www.forum-software.org/forum-comparator/mybb-vs-phpbb3-vs-punbb-vs-vanilla]لێرەوە[/url] بەراوردێکی ببینین لەگەڵ ئەو مەکۆیانەی کراون بەکوردی.
دەستکردن بەکوردیکردنی لەلایەن بەڕێز [b]ئارا بەختیار[/b]ەوە کرا، پاشان بەشی بەڕێوبەرایەتیی و هەموو پەڕگەکانی کران بەکوردی لە لایەن [b]بڕوا عوسمان[/b]ەوە. کە بەڕاستی کارێکی زۆر سەختیان ئەنجامداوە. هەروەها ڕووکاری بنەڕەت کراوە بەکوردی، هەمان کات هەر رووکارێک دابگرێت تکایە هەمان پەڕگەی [b]bidi.css[/b] بخەرە شوێنیان.
وەرگێڕانەکان تا ئەو پەڕی توانا هەوڵ دراوە، کە فەرهەنگی زانستپەروەران بەکارببرێت وەکو بناغە، دەشێت هەڵەی ڕێزمانی و وشەسازی تێدابێت. بۆیە ئازادن لە ناردنی لە پەڕەی [b]phpBB[/b] ــی سەرەکی یان لە مەکۆکانی ئێرە یان پەیوەندی.
[url=http://www.phpbb.com/customise/db/translation/kurdish/]بەســــــــــتەری داگرتنی پەڕگەی زمانەکان و ڕووکارەکان[/url]

بۆچوونەکان
دەستی تۆش خۆشبێت کاک سیا،
بەهیواین هەموو ئەو پێگە/فێرگە/کۆرگە/مەکۆ ــیانەی کە ئەم پرۆگرامۆکەیە بەکاردەبەن پەڕگەی زمان نوێبکەنەوە هەم بۆ وردەکاری و وشەسازی وەکو کاک سیا فەرمووی هەم بەمجۆرە جیاوازییەک ببینن :) .
بژین.
دەستان خۆش و سەرکەوتوبن.
دەستیان خۆش بێت و ماندوو نەبن.
دەستخۆشی لە کاک بڕوا و هاوکارانی دەکەم.
baraw ferbun
کارێکی باشتان کرد , کاک ئارا و هەم کاک بڕوا دەسێکی باڵایان هەبوو لە وەڕگێڕان , بژین .
کارێکی زۆر پیرۆزە، دەستخۆش و سەرکەوتوو بن.
هەر بژین و دەستتان خۆش بێت ئەوانەی کە ئەم کارەیان کردوە ...
///////////////////
دووبارە دەستتان خۆش و کارێکی زۆر پیرۆزە.