SSD جێگەبە HD لەق دەکات
”SSD” Solid State Drive جۆرە پەپکەڕەقەیەکە (هاردیسک) و بەقەبارەیەکی بچووکتر ولە ساڵانی ڕابردوودا بەرهەم هاتووە، جیاوازییەکەی ئەوەیە کە هیچ ماتۆڕێك یا خود ڕووی وەکو سیدی نییە داتای لەسەر هەڵبگیرێت، بەڵکو وەکو فلاش میمۆریەکەو هیچ ماتۆڕیکی تێدانییە و تایبتەمەندی زۆرە، لەوانە دەنگی نییە، خێرایە و گەرم نابێت وە وزەی کارپێکردنی کەمی پێویستە، بەڵام لەبەر گرانی نرخەکەی نەیتوانیوە گۆشەیەکی گرنگی بازاڕ بۆخۆی دەستبەربکات، بەڵام هەنوکە لەبەر داشکانی نرخی پێدەچیت لە ساڵی ٢٠١٢ دا، پەرەسەندنێکی خێرا بەخۆیە ببینێت و لە زۆربەی لاپتۆپ و یەکەکانی تردا جێگە بە HD کانی تر لەق بکات، ئەمەش بەپێی پێشبینیەکانی گرووپی شرۆڤەکارانی “گارتنەر”.
ئەمڕۆ نرخی ١ گیگابایت پەپکەی ڕەق, ٢ دۆلارە، بەڵام گارتنەر پێشبینی دەکەن بۆ پاییزی ٢٠١٢ ئەم نرخە بێتە خوارەوە بۆ دۆلارێک، بەمەش نرخی بەکارهێنانی گونجاو دەبێت.
هەندێک لە لاپتۆپ ەتەنکەکانی وەکو MacBook Air وە Dell Vostro V130 پەپکەڕەقەی SSDS لە خۆ دەگرن ویەکێک لەهۆکاری بەرزی نرخی ئەم بەرهەمانە پەپکەڕەقەی (SSD) ە.
شایانی باسە(SSD) هەمان جۆری تەکنەلۆجیای فلاش مێمۆری و SD کارتی کامیرا بەکاردەبات و تێکڕا نزیکەی ٤٠% بازاڕی HD یان بۆخۆیان دەستبەرکردووە، بەڵام SSD تەنیا ٨% ئەم ڕێژەیەی بەردەکەوێ.
قەیرانی ئابووری ٢٠٠٨ کاردانەوەی خراپی لەسەر بازاڕی فلاش میمۆری و ئەم جۆرە پەپکەڕەقەکانە هەبوو، بەڵام لە ٢٠٠٩ بەدواوە جارێکیتر کەوتنەوە گەشەکردن لە بازاڕدا وبۆیە گارتنەر پێشبینی دەکەن لە ساڵای داهاتوو بەدواوە SSD بەتەواوی جێگەی HD کانی سەردەم بگریتەوە.
[color=red]لــەم گرتە ڤیدیۆیەی خوارەوەدا دەتوانن چەند جیاوازیەک ببینن[/color]
[youtube]Pf_QS3mZsyU[/youtube]
