تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

سکایپ دیسان فرۆشرا، ئەم جارەیان بە مایکرۆسوفت

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/05/11

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔6۔ )

 

کڕین و فرۆشتنی سکایپ ئەم جارەش بوو بە هۆی ئەوی کە پێکهێنەرەکەی واتە نیکلاس زینسترۆم نزیک سێ میلیارد کرۆن سوود وەربگرێ.
بۆ جاری سێهەم سکایپ فرۆشرا و ئەم جارەیان گەورە کومپانیای مایکرۆسوف کڕی و ٥٣ میلیارد کرۆنی سویدی (ئیمڕۆ ١ دولار بە ٦.٣٧ کرۆنە) بەم کومپانیایە دا. ئەمجارەش دیسان داهێنەرەکەی کە ساڵی ٢٠٠٣ ئەم کومپانیایە پێکهێناوە، بە میلیارد قازانجی کرد. سەرەڕای ئەوەی کە زەحمەتە بە پرۆگرامێکی خۆڕایی بۆ تەلەفوون کردن لە سەر ئینتەرنێت، بتوانێ دراوێکی دەستکەوێ، بەڵام بەم کڕینە سێ میلیاردی دەستکەوت هەبوو.
زۆر لێکۆڵەر لەو باوەڕەدان کە ئەم نرخە بە سکایپ دراوە زۆرە، لەبەر ئەوە ساڵی رابردوو سکایپ ٧ میلیون دولاری زەرەر کردووە و ٧٠٠ میلیونیش قەرزدارە.
هۆکاری ئەم کڕینەش ئەوەیە کە کومپانیای مایکرۆسوفت لە بواری ساز کردنی پرۆگرامدا لە پێشەوەیە، بەڵام لە بواری تەلەفون و مۆبایلەوە کۆمپانیا ڕەقیبەکانی وەک ئاپڵ و گووگڵ لە پێشیەوەن، و بۆ ئەوەی لەو بوارەشدا لەوان دوا نەکەوێ سکایپی کڕیوەتەوە.
[b]
کورتەیەک لەسەر سکایپ:
ساڵی ٢٠٠٣ لە لایەن نیکلاس زینسترۆم دامەزرا.
ساڵی ٢٠٠٤ لە لایەن زانستپەروەرانی کوردەوە کرا بە کوردی.
ساڵی ٢٠٠٥ لە لاین Ebayیەوە کڕا بە ٣٠ میلیارد کرۆنی سویدی ـ ٢٠٠٧ کاتێک پەیماننامەکەیان ئیمزا کرد نرخێکی ٩٠٠ میلیۆن دولاریان لەسەر نووسی.
ساڵی ٢٠٠٩ Ebay لە سەددا ٦٥ی سکایپی بەرخێکی ١،٩ میلیاردی دولاری فرۆشت بە چەند کومپانیا لەوانە Silver Lake Partners.
[/b]

بۆچوونەکان

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م هه‌واڵه‌.
بروام وایه‌ سکایپ له‌ ماوه‌ی داهاتووی ته‌مه‌نیدا گه‌شه‌سه‌ندن و پێشکه‌وتنی زیاتر له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ندازیارانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت.
شتێکی باشه‌ ئه‌م پرۆگرامه‌ له‌لایه‌ن مایکرۆسۆفته‌وه‌ خاوه‌ندارێتی بکرێت.

سکایپ دوو ساڵە, پەیدەر لە بۆش لێئەدا.

دەستخۆش کاک حامید بۆ ئەو هەواڵە. کاک سیامەند، مەبەستت چییە بە تەواوەتی؟

واتا دوو ساڵە بێت لە زەرەر کاردەکات و هێشتا بە ملیۆنەها قەرزارە، هەرچەندە ئەم بکڕێت و نازانم چیش بکڕێت، هیچ لەو کرۆکی بابەتەکە ناگۆڕێت. سکایپ نەرمەکاڵایەکی نایاب نییە، بەڵکو ئەو پرۆتۆکۆلەیە کە بەکاری دەبات، جا هەمان پرۆتۆکۆل ئێستا ئایفۆن و ڤیبەریش هەیانە، وە جی تاڵکی گووگڵیش لەگەڵ گووگڵ وەیڤ هەمان شت، باشتر و خێراتر.
سکایپ خۆیان دەڵێن هەر خەریکی ئەوە دەبن بۆ سیستەمەکانی تر، زیاتر و زیاتر پەرەی پێبدەن. ئیتر هۆیەک نییە، بەکڕینی یان بە هاوکاری سکایپ ویندۆز فۆنت زۆربکات. وە من دوای ئەم شەپۆلەی ماک گەشتوومەتە ئەو باوەڕی لە بازاڕدا کەس نییە خۆیانی لێبدات، خەڵک هاربوون بۆی. وە کەسیش لە داهاتووشدا ئامادە نییە، چونکە سکایپ مایکرۆسۆفت خاوەنێتی بچێت ویندۆزفۆن بکڕێت. لە نۆکیاوە تەماشا بکە.

سوپاس، لێرە باس کراوە خوێندمەوە:
http://www.heise.de/newsticker/meldung/Microsoft-uebernimmt-Skype-Meisterstueck-oder-Milliardengrab-1241108.html

dast xoshe am babata tan le dakam azezan hewadarm ha muman sud man le benebet