تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

تاکوو ئێستا دیوتانە وێنەیەک بجوڵێتەوە؟

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/05/05

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔8۔ )

 

هونەرمەندانی وێنەگر، وێنەی جوڵاوە دروست دەکەن.
تاکوو ئێستا دیبوت کە وێنەیەکی "فوتوگرافی" بجوڵێتەوە؟ وێنەیەکی "پۆرتریت"ی کەسێک لە لەوێنەکەدا مووی سەری بە هۆی باوە بجووڵێنەوە؟
لە شاری نیویۆرک دوو هونەرمەندی نیگارکێش تکنیکێکیان پەرەپێداوە کە دەتوانێ وێنەی جوڵاوە بگرێ. وێنەکان لە شێوە و رەخساردا لە وێنەی ئاسایی دەچن، بەڵام بە جیاوازییەکی یەکجار گەورەوە، وێنەکان دەجوڵینەوە. لە هەموو وێنەکاندا شتێک دەجووڵێتەوە؛ پیاوێک کە لاپەڕەی رۆژنامەیەک ئەم دیو ئەودیو پێ دەکا، ئوتومبیلێک کە شەوق دەداتەوە نێو پەنجەرەی دوکانێکدا و یان زڵفێک کە با دەیشەکێنێ...

تێبینێک لە سەر ئەم هەواڵە: لە ژێر سەرچاوەکەیدا زیاتر لە سەد پەیام نووسراوە کە زۆربەیان دەڵێن ئەم وێنانە بە gif دروست کراون و ئەمەش لە خۆیدا شتێکی نوێ نیە و زۆریش کۆنە. تۆزێک لە وێنەکە بشەکێتەوە و یان بخووڵێتەوە دەتوانرێ بە کۆدی جافا دروست بکرێ، ئیتر تکنیکی نوێ مانای چیە؟ راستەکەی منیش کە هەواڵەکەم وەرگێڕا، شتێکی نوێم تێدا نەبینی. وێنەکان جوانن و لەبەر ئەوە چووکە کراوەتەوە لە کوردئای‌تی دا ناجوڵێتەوە. بەڵام سەرچاوەکە وێنەی زۆری داناوە. زۆر کەس پرسیاری ئەوەیان کردووە کە ئەگەر فۆرماتەکەی بگۆڕدرێ یان چاپ بکرێ ئەو جووڵەیە دەمێنێ؟ کەس تاکوو ئێستا وڵامی نەداونەتەوە. رۆژنامەنووسێک بە ناوی سوفی ئەم هەواڵەی بڵاو کردووەتەوە، هێندێک خەڵكیش رەخنەی ئەوەیان لێ گرتووە کە جیاوازی نێوان gif و تکنیکی نوێ نازانێ.

بۆچوونەکان

سەرم نەسوڕما ! ،چونکە ئەو ئەستەمەش نییە وێنەکە بەمجۆرە بێت کە ڕۆژنامەنووسەکە باسی لێوە دەکات ،هەروەکو چۆن gif کۆمەڵێک وێنەیە و پەستێوراوە بۆ دروستکردنی جوڵەیەک ،ئەمیش بەجۆرێک لە جۆرەکان لەوانەیە هەمان تەکنیک بێت ،ئاستی (چۆنیەتی) و (چۆنکردن) ــی تەکنەلۆژیا گەیشتووەتە ئەو ئاستەی ئەم جۆرە تەکنیکانە نەکراو (مستحیل) نەبن ،بەڵکو ئاساییش بێت.

دەستخۆش بۆ هەواڵەکە کاک حامید.

دەستی خۆت خۆش بەڵام، تاوێک لەمەوەبەر سەیری سەرچاوەکەم کردەوە، ١٠٨ پەیامیا لە بندا نووسرابوو، چاوەڕوانم بزانم وڵامی ئەو خەڵکە دەبێتە چی، بەڵام زۆربەیان لەسەر ئەو باوەڕەن کە هیچ نوێکارییەک لەو وێنانەدا نییە. سەرکەوتوو بی

http://iwdrm.tumblr.com/

سڵاو،

زۆر ڕوون دیارە کە وێنەکان بە فۆڕماتی gif ـین،ئیتر نازانم تەکنیکی چی و ئەم حاڵەی چی؟
من پێم وایە کە video بێت و گۆڕدرابێت بۆ وێنە بە فۆڕماتی gif.

کاک ئەمین ،قسە لەسەر ئەوە نییە کە چ فۆرماتێکن وێنەکان ،قسە لەسەر ئەوەیە کە وێنەکە بە جوڵاوی گیراوە.
من لام گرنگ نییە چونکە پێویست ناکات بەمە تاکو گرتەی ڤیدیۆیی هەبێت.

بژین.

بە کامێرا؟ کامێرا وێنە بە جوڵاوەیی دەگرێت؟ چۆن ئەوە دەسەلمێنرێت؟

هەموو وێنەکان جۆرە پەڕگەی gif دیارە بۆ گاڵتەکردن دایناوە، ئەگینا ئەوە شتێک نییە. ئەترسم کاک حامید خۆیگاڵتەمان پێبکات؟
:)

کاکە بەردە لە بەشی هەواڵ و گاڵتەکردن!؟ بەستەری هەواڵەکە لێ بدە، بۆ خۆتان لە لاپەڕەی یەكێک لە گەورەترین رۆژنامەی سویددا دیبینی. خۆشم لە تێبینی هەواڵەکەدا نووسیومە کە هیچ تکنیکێکی نوێ لەم هەواڵەدا نابینیم. ١٠٩ پەیام لە ژێر بابەتەکەوە دانراوە، هەموویان پەیامی وەک ئەمانەی ئێوەیان داناوە، بەڵام ئێستاش کە دیسان سەیرم کرد، کەس وڵامی نەداونەتەوە. ئەگەر شتێکی نوێیان نووسی، منیش وەریدەگێڕم.
گوایە هەواڵەکە لە بنەڕەتدا هی Daily Mail دەتوانن بۆ خۆتان لە ماڵپەڕەکەیاندا بیخوێننەوە بزانن شتێکی وا هەیە.
سەرکەتوو بن و زۆر سپاس بۆ هەمووتان.