تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئەپڵ سکاڵای دژی سامسۆنگ تۆمارکرد

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/04/19

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔9۔ )

 

کۆمپانیای ئەپڵ سکاڵای دژی کۆمپانیای سامسۆنگ تۆمارکرد و تاوانباری کردووە بەوەی سامسۆنگ لە تاتەبژمێری سامسۆنگ گالاکسیدا ، تەکنەلۆژیای هەردوو ئایفۆن و ئایپادی کۆپی کردووە.
Samsung Galaxy S یەکێک لەو بەرهەمانە بوو کە سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆیدی گەیاندە ئاستی iOS ی ئەپڵ.
Samsung Galaxy Tab یەکەم بەرهەمی سامسۆنگ بوو وەکو ڕکابەری Ipad1 ، بۆیە "ستیڤ جۆبس" سکاڵای دژی کۆمپانیای سامسۆنگ تۆمار کرد بەوەی دیزاین و تەکنیکی ئایفۆن و ئایپادی دزیوە.
وتەبێژی ئەپڵ [url=http://ekstrabladet.dk/kup/elektronik/gadgets/article1540285.ece]لە لێدوانێکی بۆ Ekstrabladet.dk وتی[/url] ئێمە ناچارین بەوەی خاوەندارێتیمان بپارێزین لە کاتێکدا خەلکانێک تەکنلۆژیا و بیرۆکەمان بدزن.
جێگای ئاماژەپیکردنە هەرچەند سامسۆنگ بە توندی ئەم تۆمەتباریەی ڕەتکردەوە، بەڵام ئەپڵ لە باکوری کالیفۆرنیا سکاڵای دژی سامسۆنگ تۆمارکرد و ژمارەیەک بەڵگەنامە و وێنەی پێشکەش بە دادگا کرد.

بۆچوونەکان

دەست خۆش مامە زەندی گیان بۆ هەواڵەکەت

بەراستى ئەو بەرهەمەى سامسونگ گالاکسید ئێس شتێکى زۆر نایابە من دانەیەکم لەم چەند رۆژەدا کڕی بەراستى سیستەمێکى نایاب و شتێکى سەرسورهێنەرە ،
چ لەرووى لەمس شاشەکەى چ لەرووى جوانى و بریقەدارى شاشەکە
باسی سیستەمەکەى ناکەم کەوا چەند شتێکى عجایبە

ئەپل و بەرهەمەکانى هەموو لە دواوە بە جێهێشتووە

بژین

زۆر سوپاس کاک زانا!
وابزانم پیکهاتەکەی بەم شێوەیە:
پرۆسێسەر ١ گیگاهێرتز
کامیرە ٥ مێگاپیکسەل ، فیلم دەگرێ بە فول HD
بیرگە ٨ گیگابایت ئەتوانرێت فراوان بکرێت بۆ ٣٢ گ.ب
پیشانگەر ٤ ئینج و لە جۆری LED
تەکنیکی Swype بۆ نوسین بێ ئەوەی پەنجە هەڵبگری لەسەر پیتەکان.
سیستەمی ئاندرۆیدی لەسەرە.
ئایە پاتریەکەی بەرگەی چەند کاتژمێر ئەکات، خۆیان دەڵێن ١٣ بەڵام وەکو ئەوە نییە خۆت تاقی بکەیتەوە.
خۆزگە کامیرەکەشی ١٢ مێگاپیکسەل بوایە نەک ٥ .
خاڵی لاوازی چییە کە تۆ بەدڵت نەبێ؟

جا ئەگەر وابێ لە ڕووی ڕوخسار ئەبێ مێرسیدز-بێنز سکاڵا لە سەر هەموو کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنی ئۆتۆمبیل تۆمار بکا , لە ڕووی سیستەمیش ئەم ئەندرۆید و ئەو ماک , بە قسەی ستیڤ جۆبس بێ ئەبێ سامسۆنگ بچێ کامێراکەی بخاتە ناوەڕاست و وای فای بکا ئینفرارێت و ... هتد , ئەی بۆ ناڕوا یەخەی لینوکس و ئەندرۆید بگرێ ؟ جا ئەبوایە لینوکس/ئوبونتو بڵێ کاکە من ئوبونتو سۆفتوەیر سێنتەرم هەیە تۆ بۆ ئەپپ ستۆری بەکار ئەبەی , خۆ هەمان بیرۆکەی منە ...... هتد , ئەو جۆرە شتانە ئەنجامی کشانەوەی ستیڤ جۆبس لە سکاڵاکەی .

ستیڤ جۆبز له‌خه‌ویشیدا ئه‌ندرۆید و گوگڵ و سامسۆن وه‌ هه‌ر شتێک هی ئه‌پڵ نه‌بێت ئه‌بێت به‌ 'کابوس' بۆی وه‌ له‌وانه‌یه‌ وایلێبێ ئه‌وخزمه‌تگوزاریانه‌ی که‌ سیدیا ئه‌یخاته‌ به‌رده‌ست بیکا به‌ هیی ئه‌پڵ و شه‌ڕی له‌سه‌ر بکا.

سامسۆنگ لەو هەواڵەدا ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە.!
من وەکو تەماشاکەر بزانم چی لە چی دزراوە؟ چونکە ئەمە بڕواتە سەر دەبێت ئیتر IBM شکات بکات و هەرچی کۆمپیوتەری دەستی دنیایە لە دوای ١٩٦٨ سزا بدەنە ئەم. سەبارەت بە تەکنیکیش هەردووکیان سیستەمی کارگێڕیان هەیە و زۆر شت لە ئەندرۆیدا هەن و لای ئەو لاسایین. ئەگەر سەبارەت بەشێوەشە، ئەگەر گۆشەی لێوارەکانی قۆقزتر بکاتەوە ئەوە HTC شکاتی لێدەکات، ئەگەر تیژ و درێژتری بکاتەوە ئەوە نۆکیا شکاتی لێدەکات. ئەگەر پشتی قۆقز بکاتەوە ئەوە سۆنی ئەریکسۆن شکاتی لێدەکات.
جا ئەمە ئەکرێت!؟
@ هەرچەندە شکاتەکەم تائێستا لەلای خۆیان بەو گرنگییە نەبینیوە و لە باسکردنی وردەکاری و چۆنییەتییەکەی.

بیرۆکەی دروستکردنی ئایپاد لە ئایپودەوە هاتووە ، پێشتریش ئاماژەم پێکردووە ، ئایپاد ، ئایپۆدێکی گەورەکراوە، سکاڵاکەی سامسۆنگ دوو لایەنی گرتۆتەوە، یەکەم ڕەقەواڵە و دووەم دیزاین، بۆ دیزاین ، ڕاستە لەیەک چوون هەیە لە نێوان ئایپاد و گالاکسی تاب، بەڵام ئەکرێت لەبەر ئەوەی ئایپاد یەکەم تاتەبژمێری دروستکردووە کەسی تر دروستی نەکات؟
پێم وایە ئەپڵ باش ئەزانێت، ڕکابەری ڕاستەقینەی بۆ دروست بووە، ئەمە کێشەکەیە.

کاک زەندی HP کاتێ دروستی کرد، ئەمانە هەر نەبوون وەکو بیرۆکەش، DELL هەمان شت.

ڕاستە کا سیا، کاتی کاتی خۆی لێرە گفتوگۆمان دەربارەی نوسی گەر بیرت بێت، ئەمە زیاتر مەبەستم لە خودی کۆمپانیای ئەپڵە ، پێشتر ئایپۆدی هەبوو، هەستا کەمێک گەورەتری کردەوە و گۆڕانکاریەکی گەورەی دروستکرد، ئێستاش ئەوان ئەیانەوێت ، هەرخۆیان مۆنۆپٶڵی بازاڕ بکەن و ئەگەر کەسێکتر تاتەبژمێری دروستکرد، لاکێشە نەبێ و تەچ نەبێ و لەجیاتی پاتری بە ئاو ئیش بکات .
پێم وایە ئەم سکاڵایەی ئەپڵ، گیرفانی ژانەئەکات ، هیچی تر نیە.
باوەڕبکە جاری وا هەیە بیرۆکەی زۆر باش بە بیرما دێت، بەڵام لای ئێمە دوو سەدەیە تا ئیمڕۆ ، قەڵماسنگ (قۆچەقانی) لەبەن دروست ئەکەین هەنگاوێ نەمان بردۆتە پێش، ئیتر هاوار بۆ کێ بکەم.

ئەوە سامسۆنگیش ئەپڵی یایەوە بە دادگا.
دوو سێ ساڵە نۆکیا و ئەپڵ خەریکی ئەم یارییەن. هەر ٦ مانگ جارێک یەکتری ئەیەن بە دادگا.

samsung galaxy S شتێکی نایابە بەس کامێراکەی زۆر وێرانە. خۆزگە هەر نەیبووایە.