تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Recuva بە زمانی کوردی

Kurdish EAgle

Kurdish EAgle

بڵاوکراوەتەوە

2011/04/08

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔9۔ )

 

هەرچەندە زۆر لەمێژە وەرگێرانەکانیم تەواو کردبوو و ناردبووم ،بەڵام بەهۆی کێشەی کۆمپانیای [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Piriform_%28company%29]Piriform[/url] لەگەڵ برادەرانی کرمانجی کە دواتر ئەوان لە داوای وەرگێرانەکە کشانەوە (پێشم سەیرە!) و جێبەجێکاری وەرگێرانەکان بەڵێنی دا کە لە وەشانی دواتردا زیادی بکات.

وەرگێرانەکە بە شێوەزاری سۆرانییە لەسەر تیپی ئارامی ،پرۆگرامەکەش (Recuva) پرۆگرامێکی سەرچاوە کراوە و خۆڕایە ،لە بوارەکەدا (بواری هێنانەوەی پەڕگە سڕاوەکان) بەتوانایە.

*هیوادارم تۆی بەکارهێنەر لەوە تێبگەیت کە ئەگەر زمانی کوردی لە نەرمەکاڵان بەردەستبوو بە کەم سەیری نەکەیت وەکو لە زمانەکانی تر و بەکارببەیت ،چونکە ئەو وشانەی کە تۆ پێت سەیرە لە کوردییەکە و گاڵتەت لێی دێت لە ئینگلیزییەکەش هەر وایە ،بەڵام تاکە جیاوازی ئەوان ڕاهاتوون بەهۆی زۆری بەکاربردن بەڵام بۆ ئێمە تازە و درەنگ وەریدەگرین هەر وەکو سروشتی کورد وایە.
[color=red]وە بەهیوام لەکاتی بەرچاوکەوتنی هەڵە چ لە ڕووی ڕێکخستنی وەرگێرانەکان ،یاخود لە ڕووی ڕێزمان و وشەکاری ئاماژە بە هەڵەکە بدەن تاکو چاک/ڕاست بکرێتەوە.[/color]

[url=http://www.piriform.com/recuva/download/standard]لێرە[/url] دەتوانن پرۆگرامەکە دابگرن ،لەدوای داگرتن و لەکاتی دەمەزراندنی پرۆگرامەکە زمانی کوردی هەڵبژێرە لە سەرەتا بە هەڵبژاردنی Kurdi.

بۆچوونەکان

دەستەکانت خۆشبن.

ده‌ست خۆش هه‌ربژی

سەرکەوتوبن

هەرچەندە ئەمە تەنها بۆ سوودێکی دەبێ بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆز ،کە خۆشم بەکارهێنەری نەماوم. بەڵام وەکو وتم دەمێک بوو ئەو وەرگێرانانەم تەواو کردبوو.

هەربژین.

هەربژیت..

دەست خۆش بەڕێز سەرکەوتوو بیت

بژیت لۆ ویندۆزی خاسە .

بەڕێز سەرمەند ،بەو ئاسانییەش نییە کە بە کرتەی بەڕێزان (با زمانی کوردی لە هەموو بەرنامەکان زیادبکرێت) دا دیارە .

ئەمە وەرگێرانە مۆڵەتی فەرمی وەردەگیرێ و دواتر وەرگێران دەست پێدەکات کە وەرگێران هەیە 10 دێڕە و هەشە 10 هەزار دێڕە ،دواتر گونجاندن دەکرێت و دواتر پێداچوونەوە دەکرێت و دواتر کێشە هەنووکەییەکان لادەبرێن/چارەدەکرێن و دواتر و دواتر و دواتر پاشان و لێرە و لەوێ دهێتە پەخشکردن و بۆ تۆی بەکارهێنەر دادەنرێت.

بژین.

بژیت کاکە بڕوا