تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

دزەکردنی وێنەی ویندۆز٨ ئاپ ستۆر

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/04/11

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

 

لە کاتێکدا مایکرۆسۆفت لە گەرمەی پێشخستنی ویندۆز ٨ دایە، هەندێک زانیاری گرنگ دەربارەی App Store ی مایکرۆسۆفت دزەی کردووە و لەهەندێک ماڵپەڕدا، چەند وێنەیەکیش بڵاوبۆتەوە.
بەپێی ئەو وێنانەی بڵاو بۆتەوە کە App Store ی مایکرۆسۆفت تەنیا بۆ ویندۆز ٨ نییە بەڵکو بەکارهێنەرانی ویندۆز ٧ بەهەمان شێوە دەتوانن سوودی لێوەربگرن.
بە پێی وێنەکان ئەم نێت بازاڕەی مایکرۆسۆفت تەنیا بەرنامەکانی خۆی ناگرێتەوە، بەڵکو پرۆگرامەکانی موزیلاو یاریەکانی Blizzard هەندێکی تریش لە خۆدەگرێت.
ئەم زانیاریانە لە لایەن مالپەڕی چینی[url=http://cnbeta.com/articles/139730.htm]Cnbeta[/url] دزەی کردووە و لەلایەن هیچ سەرچاوەیەکی تری مایکرۆسۆفتەوە پشتڕاسنەکراوەتەوە.
شایانی باسە هەڵبژاردنی ناوی «App Store» لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە بەزمێکی خۆش دەنێتەوە لە نێوان مایکرۆسۆفت و ئەپڵ لە ئاییندەدا.

بۆچوونەکان

ئەوجا مامە زەندی گیان ئەوە چ شتێکى هى خۆیەتى هەتا «App Store» رەش هی خۆی بێت !!@@

لەم سەردەمەدا ئەبێت چاولێکەربن، کاتێک 3D و 4G و تەکنەلۆجیای تەچ و هتد...... پەیدابوون ، لەیەک کاتتدا هەموو کۆمپانیاکان نەیان بوو، بەڵام ناچار هەموو بەرهەمیان بۆ دروستکرد.
ئەندرۆید زۆر تەکنیک و کرداری ئەپڵ بەکاردەهێنێت ، گەورەترین ڕێژەی بازاڕی هەیە، بەڵام لێرە کێشەکە ئەوەیە ، گەر مایکرۆسۆفت بازاڕێکی نەرمەواڵە لە نێت دادەنێت بۆ ئەبێ ناوی ئاپ ستۆر بێت، باناوی MS Store بێت، بەکارهێنانی ناو و نیشانەی کۆمپانیای تر، سزای یاسایی لەدوایە، ئەگەر خاوەنەکەی سکاڵا تۆماربکات.

سوپاس Mr.zana

ئەگەر هەڵە نەبم بیرۆکە و ئەزموونی ئەو App Store ــیەی لە Ubuntu Software Center و (ئەگەر دابەشکردنەکانی تریش ) ــی لینوکسەوە بردووە ،بە کورتی ئەم App store ویندۆز زۆر بچووک و زۆر درەنگ بوو.
http://www.infoworld.com/t/windows/windows-8-app-store-too-little-too-late-629

ده‌ستخۆش کاک زه‌ندی بۆ ئه‌م هه‌واڵه‌. کێشه‌ی وه‌رگرتن وچاولێکردن له‌ نێوان کۆمپانیاکاندا مشت و مڕێکی زۆر ی له‌سه‌ر کراوه‌ و ئه‌کرێ، دووا جار هه‌موو شتێک به‌پێی پێودانگه‌ یاسایی و زانستیه‌کان یه‌ک لایی ئه‌کرێته‌وه‌. ئه‌وه‌نده‌ی من تێبینیم کردبێ بۆچونی به‌شێک له‌ خه‌ڵک به‌رامبه‌ر به‌م دیارده‌یه‌ نه‌گه‌تیفانه‌یه‌. هێرش کردنه‌ سه‌ر کۆمپانیای مایکرۆسۆفت که‌ زۆرترین ژماره‌ی به‌کارهێنه‌ری هه‌یه‌ له‌ دونیادا به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ هیچ دادپه‌روه‌ریه‌کی تیادا نیه‌...
داهێنان له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا هیچ کاتێ به‌رهه‌می تاکه‌ که‌سێ یان تاکه‌ گرووپێ نه‌بووه‌، هاوکات نه‌وه‌ دووای نه‌وه‌ داهێنانی نوێتر و گۆڕانکاری له‌و شتانه‌دا ئه‌نجامدراوه‌ که‌ له‌ کۆندا دۆزراونه‌ته‌وه‌.

بەڵێ بۆ هێرشی بەردەوام بۆ سەر مایکرۆهین :)