تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گەشەکردنی ئاندرۆید لە ساڵانی داهاتوو لە چاو سێمبیان

جوتیار

جوتیار

بڵاوکراوەتەوە

2011/04/09

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔38۔ )

 

لەم ماوانەی پێشوو چەند جارێک بڵاو کرانەوە کە ئاندرۆید لە وڵاتی ئەمریکا چەند گەشەکردنێکی زۆری بە خۆیەوە بینیوە ،وەک [url=http://androidandme.com/2011/04/uncategorized/comscore-verizon-iphone-does-little-to-stop-the-android-juggernaut//]لێرەدا[/url] باس کراوە ،بەڵام ئەی گەشەکردنی ئاندرۆید بەشیوەیەکی گشتی چۆنە؟ لەم وێنەیەی خوارەوە باسی گەشەکردنی زۆربەی سیستمەکانی مۆبایل دەکات تا 2015 ، وەک دەردەکەوێ لە وێنەکەدا مایکرۆسۆفت گەشەیەکی باش دەکات لە کۆتایەکانی 2015 کە ئەمەش پلەی دووەم لە ئەپڵ دەسەنێتەوە ،وەک دەزانین بەشیوەیەکی تر ڕیم(بلاکبێری) کەوتۆتە دواوە بە تایبەتی دووای هاتنی ئای فۆن و بەکارهێنانی لە لایەن ئەمریکیەکانەوە بەشیوەیەکی بەرچاو.
لەم وێنانەدا گەشەکردنەکان ببینە :
[url=http://postimage.org/image/25mn8plk4/][img]http://s2.postimage.org/25mn8plk4/gartner_630x355.jpg[/img][/url]
ئەمەی خوارەوەش گەشەکردنی ئاندرۆیدە لە ئەمریکا :
[url=http://postimage.org/image/36aeinso4/][img]http://s4.postimage.org/36aeinso4/Android_and_Me2.jpg[/img][/url]

بژین،

بۆچوونەکان

دەست خۆش کاک جوتیار،

پێم وایە ڕیژەی بەکارهێنەرانی ئاندرۆید زۆر لەوە زیاتریش بەرزتر ئەبێت چوونکە بەڕاستی سیستەمێکی کارگێڕی زۆر بەهێز و چالاکە . ڕۆژ لەدوای ڕۆژ کاری جوانتر و بەهێزتری بۆ بەرهەم دەهێنن .

هەربژی

دەست خۆش بەڕێز سەرکەوتووبیت بەپێی ئەو پۆڵێن کردنانە بێت سیستەمی ئەندرۆید کەسیستەمێکی زۆر باش و سەرکەوتووە تاساڵی ٢٠١٥ پێشەنگی سیستەمەکانی مۆبایل ئەگرێت.

دەستخۆش، هەندێک لە شرۆڤەکەرانی گرووپی گارنتەریش هەمان پێشبینی دەکەن ، کە ئەندرۆید هەر لەپلەی یەکەم و Wp7 و نۆکیا دەچنە جێگەی ئەپڵ و پلەی دووەم داگیردەکەن تا٢٠١٥.
ئەپڵ کێشەی جۆرایەتی "کوالیتی" هەیە بەتایبەتی شاشە ، بەئاسانی شوختی تێدەکەوێت.

ئەندرۆید سیستەمێکی چالاک و سوکەڵەیە و بەکاربەری هەردوو ئای فۆن و سامسۆنگ گالاکسی تاب / ئەندرۆید ــم , ئەندرۆید باشترە , بژیت .

کۆدی ئەندرۆیدی ٣ داخرا. کارێکی باشیان کرد و دەستخۆش گووگڵ.

زۆر سوپاس بۆ هەموو لایەک ، کاک زەندی ڕاستە ئەمەش هەر جەمەعەتی گارتنەرن وا دانراوە بگاتە %49 سیستمەکانی مۆبایل ، کاک سیا سەبارەت بەوەش ئەمانە بخوێنەرەوە ئاندی رۆبن بە درۆی دەکاتەوە ئەو هەواڵانە :
http://ardroid.com/2011/04/07/andry-rubin-android-will-remain-open-source/
http://android-developers.blogspot.com/2011/04/i-think-im-having-gene-amdahl-moment.html

بژین،

ده‌ست خۆش کاکه‌ جوتیار
گوگڵ ئه‌گه‌ر ئه‌ندرۆید بکا به‌ سه‌رچاوه‌ داخراو ئه‌وا گوله‌ی له‌عنه‌ت به‌ خۆیه‌وه‌ ئه‌نێ و کۆتایی به‌ هه‌موو ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ دێنێ که‌به‌ده‌ستی هێناوه‌.

بەڕێز تافەی من ١٠٠٠ لەگەڵ ئەم هەنگاوەیم،
وەکو سەرچاوە و مافی لەبەرگتنەوە هەر کراوەیە و خۆڕاییە، بەڵام باسەکە دورودرێژە (هەڵەش نەبم جارێ بۆ تاتەبژمێرە). ئەگەر یاساکانی جی پی ئێڵ خوێندۆتەوە یان کەمیک لە بازاڕگەری ئەو هەنگاوەت خوێندۆتەوە شتێک دەنوسم.
هەروەها کاک جوتیار ئەوەی من دەینوسم قسەی سەرۆکی هەموو پڕۆژەی ئەندڕۆیدە وە پەیامی کەناڵەی بەرنامەسازەکانیانە. ئەو هەواڵانە باس لەوە دەکات کە هەر سەرچاوە کراوەیە و مافی جی پی ئێڵ، ئەوانە بەدەست گووگڵ نین تاکو بیانگۆڕێت، بەشەقی یاساییە. ئەو کۆدانەی داخستووە و بۆ مەبەستی بازرگانی و جۆرایەتی ئەندرۆید. نەک شتی تر. ڕێگەگرتن لەو شاڵاوە چین و کۆریییە و خراپەی دنیایان پڕکردووە لە خراپترین ئامێر بەئەندرۆیدەوە.
کاک زەندی من و تۆ ٥ ساڵی تر بۆ وینفۆن، ئەپڵ ئەوەندە بڤەیە، دوو کارگەی تری بکاتەوە، گووگڵیش دەبێت خەمێک لە بوونی بخوات. وینفۆن جارێ کەی توانی بگاتە ٨٪ بازاری جیهان بۆ دوایی ئەوە شتێک دەوترێت. ئەو ڕێژانە نەک بە ئاستەم بەرز نابنەوە، بەڵکو ناوبانگ و زۆری نۆکیا وەکو ناو لە بازاڕداشی داگرتووە، نەگبەتە لەدوای ئەو دوو هەنگاوەوە ڕۆژ بەڕۆژ بۆ دوایەوە دەچێت. یان شکستەکانی قوڵتر دەبنەوە.
مانگەشەویش سەر لەئێوارە دیارە.

بژین

سوپاس تێت گه‌یاندین

کاک زەندی هیوادارم ئەو هەواڵەی شرۆڤەکەرانی گارتنەرت لە سەرچاوەی دەسەڵاتی کوردیەوە وەرنەگرتبێت و بۆ مەبەستی ئاژاوەگێڕی وەریان گێڕابێت .
*تەنها بۆ بزەی لێوان.
شرۆڤەکەرانی گارتنەر کە یەکێکن لە سەرچاوە ڵێکۆڵەوەرەکانی بازرگانی ئایتی و لێکۆڵینەوە، کە پشتی تەواو بەزانیاریەکانیان دەبەسترێت. لەو لێکۆڵینەوە بەهیچ شێوەیەک نە باسی وینفۆنیان کردووە وە نەهیچ ڕێژەیەکیان بۆ داناوە و تەنانەت تێکەڵیان کردووە لەگەڵ هاوپۆلی Other Operating System کە ڕێژەکەیان بۆ خوار لە سەدا سفر بۆ داناوە واتا بەنزیکەیی نەمان، وە نوسیویانە کە بە هیچ شێوەیەک هیچ ئاسۆیەک بۆ ویندۆزی تاتەبژمێر یان وینفۆن ٧ لە داهاتوودا نییە.
ئەمەش ئەنجامی لێکدانەوە و شرۆڤەکەیان بە ڕێژەی سەدی و بەپێی ژمارەی ئامێر بە ساڵان.
http://www.heise.de/open/meldung/Marktforscher-Apple-bis-2015-Tablet-Marktfuehrer-1225493.html?view=zoom;zoom=1

هەربژین

کاک سیا، هەواڵێکم دەربارەی بڵاوکردەوە ، ماوەیەک لەمەوبەر ، بەڵام فەوتا ، ئیتر کاتم نەبوو دووبارە بینوسمەوە.
ئەمەش پێشبینیەکانی گارتنەر لەم خشتەیەدا ببینن.

تەماشای پاشکۆ بــــــــکە.

http://www.networkworld.com/news/2011/032911-idc-wp7.html

هەروەها لـــێرەش
http://windowsphone7reviews.net/gartner-microsoft-windows-phone-market-share-to-surpass-apple’s-ios-in-2015

سوپاس بۆ هەموو لایەک ،
بەڵێ کاک تەفای ڕاستە ئەگەر بێت و بەو شێوە موتڵەقە دابخرێ ، بەڵام منیش ئەو ڕایەی کاک سیا م زۆر بە دڵە کە دەبێت ڕێ لەوە ئەم کۆمپانیا سینیانە هەرچی هاندی جوان هەیە لەبەر چاوی خەڵکی بردوووە و سووکی کردوون ، منیش لەگەڵ ئەوەم دانەخرێتن بە تەواوی .

بژین،

ئەوە ئەو خەونە بەتاڵەیە، کەگوایە لەگەڵ نۆکیادا وادەکەن، بەڵام ئایا هیچ ڕوویدا؟ بەڵێ باشیش ڕویدا. نۆکیا و فرۆشتنی مافی لەبەرگرتنەوەکەی داشکان و لە شوێنی خۆیان نەمان. لەجیاتی ئەوەی سەرکەون.
ئەوەی گارتنەر بە هەندیش وەربگرین کە زۆر شتی باشیان هەیە، هیچیان ناگاتە ئەو ئەنجامەی داهاتووەیەکی هەیە. وە ئەپڵ سونامیەک نەیبات، بەهیچ ناڕوات. ئەم خەڵکە شێتی بوون، تۆ بینویتە خەڵک لەم ئەوروپایە لەبەردەم دووکانەکەی دەخەون تا بەیانی بکرێتەوە و دانەیەکیان بەربکەوێت.

ماڵت ماڵ نەبێت، بازاڕت بازاڕ بێت.

ئه‌پڵ به‌ دڵنیایه‌وه‌ خۆری له‌ ئاوابونه‌، چونکه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌ندرۆید پێشکه‌شی ئه‌کا تا ئێسه‌ له‌ هیچ سیسته‌مێک نه‌م بینیوه‌ ته‌نانه‌ت ویندۆز فۆنیش ئه‌وانیش:
1- بلوتوز ئیش ئه‌کا.
2- ڕوکاری زۆر جوان وه‌ هه‌ر کۆمپانیایه‌ک ڕوکاری تایبه‌تی خۆی به‌رهه‌م دێنێ.
3- شتێک نیه‌ پێی بڵێین به‌زبونه‌وه‌ی به‌یسباند و جۆکه‌ر کردن.
4- شتێک نیه‌ پێی بوترێ ئایتونز و کۆمپوته‌ر تا مۆبایله‌کانی پێوه‌ بکه‌یت بۆ به‌رنامه‌ و ........ له‌ ئه‌ندرۆید به‌رنامه‌کان ته‌نانه‌ت له‌ ڕێی کۆماند پڕۆمپتیشه‌وه(cmd)‌ دائه‌به‌زێنرێ.
5- ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ڕوکاری ئه‌ندرۆید بگۆڕین ئه‌وا پێویستمان به‌ جه‌یڵبره‌یک نیه‌.
6- ئه‌توانین ڕۆمی ئه‌ندرۆید بگۆڕین به‌ڵام له‌ ئایفۆن ئه‌بێت چاوه‌ڕێی ئه‌پڵ بکه‌ین تا فریموێرێک ده‌رده‌کا.
7- هه‌مان ئه‌و یاری وبه‌رنامانه‌ی ئایفۆن له‌ ئه‌ندرۆید هه‌ن به‌هه‌مان کواڵتی وه‌شاشه‌ی مۆبایله‌ تازه‌کانی ئه‌ندرۆید له‌ شاشه‌ی ئایفۆن4 جوانتره‌ به‌تایبه‌ت سامسۆن.
8- له‌ ئایفۆن تۆ بۆت هه‌یه‌ ته‌نها چه‌ند جۆرێکی که‌م مۆبایل بکڕی به‌ڵام له‌ ئه‌ندرۆید چه‌ن جۆره‌ مۆبایلێک به‌رهه‌م ده‌هێنرێ به‌ پێی خواستی خۆت و ئیمکانیاتی مادی ئه‌توانی ئه‌و مۆبایله‌ بکڕی که‌به‌دڵته‌ نه‌ک 900 دۆلار یان زیاتر بده‌ین به‌ ئافۆن4 له‌به‌رئه‌وه‌ی ئنته‌رناشناڵه‌.
9- له‌ناو خودی نیزامی ئه‌ندرۆید چه‌ند ئاسانکاریه‌کی تیایه‌ وه‌کو وێجه‌کان و کورت کراوه‌کان که‌ به‌کارهێنه‌رانی ئایفۆن به‌ خه‌ونیش نایبینن.
10- ئایفۆنیش ئه‌گه‌ر مۆبایلێکی چاک نه‌بێت ئه‌وا که‌سێک نایه‌ت 1000 دۆلاری پێبدا.

سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ک

دەمخۆش، من دەتوانم سەدی تر بۆ بنوسم کاتێک لینوکس بەکاردەبەیت هەتە و لە ویندۆزدا مەحاڵە. بەس کەس ئەمانە بەگوێیا ناچێت!!؟
جگەرە خراپە، کحولی زۆر، تلیاک ..هتد. بەڵام ڕۆژ بەڕۆژ لەگەڵ ویندۆزدان هەر زۆرن. ئارەزوومان دەکرد ئەوەی باشە و چاکە بۆ بۆ مرۆڤایەتی بێت، بەڵام هەر بەپێچەوانەوە دێتەوە.

بژین

ئەزانی موشکیلە چیە ئێستا ؟ من دیزایەرێک و واڵدەفایەرێکەم هەیە هەر ئەم بینن دەڵێن ئەمە ئایفۆنە بەس بۆ نەوعەکەی جیاوازە؟ ،وەک ئەوەی لی هات ئەچومە دوکانێکەوە ئەم ووت چ دابەشکردنێکی لینوکستان هەیە ئەی ووت ویندۆز ئوبونتو دەڵێی؟!! ، یان دەڵێن بەخوا ئایفۆن فڕی کەس وەک ئەو چاک نیە ، بەڵام دڵنیات دەکەمەوە %3 لەو کەسانە نازانن processor RAM ، ROM ،CPU ،یان جۆری پیشاندان چیە تا بۆیان دەرکەوێت چۆن ئەم هاندیە چاکە و ئەوە خراپە؟
بەخوا وایە ماڵت ماڵ نەبێت بەس بازاڕت بازاڕ بێت.

بژین،

منیش به‌ کار هێنه‌ری ئه‌ندرۆیدم و له‌ ڕاستیدا سیستمێکی رێک و پێک و به‌ کار هێنانی خۆشه‌ و زۆر ترین خزمه‌ت گوزاری تیایه‌ .
به‌ڵام که‌ موو کووڕی بۆ ئێمه‌ی کورد زۆر تیایه‌ وه‌ک خوێندنه‌وه‌ی فۆنته‌کان و بینینی سایته‌ کوردیه‌کان پاشان له‌م نوێکاریه‌ی مانگی ئه‌پریلی ئه‌م ساڵ له‌ ڤێرشنی فرۆیۆ و گۆڕینی بۆ کیرناڵ .ئه‌وا یه‌کسه‌ر ڕۆت ئه‌شکینێت و نای هێڵیت
که‌ گه‌رانه‌وه‌ی و دۆزینه‌وه‌ی کارێکی ئاسان نیه‌ بۆ به‌کار هێنانی ئه‌م سیستمه‌

سوپاس بۆ گشت لایه‌ک

له‌ ڤێرشنی فرۆیۆ و گۆڕینی بۆ کیرناڵ__??
ئەوە مانای چییە بەڕێز، دەکرێت ڕوونی بکەیتەوە؟

به‌رێزم مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌وه‌تای سیستمی ئه‌ندرۆید له‌ سه‌ر سامسۆنگ جه‌لاکسی ( هه‌ڵبه‌ت ئه‌م سیستمه‌ کۆن نیه‌ و پێشتریش له‌ سه‌ر ئه‌نهێتی تر بووه‌ ) ‌ دووجار ئه‌پدایت کرا له‌ لایه‌ن خودی کۆمپانیای به‌رهه‌م هێنه‌وه‌ .یه‌که‌م جار ئه‌مه‌ بوو ECLAIR پاشان ئه‌پدایت هات پێش سه‌ری ساڵی 2011 ناوی نرا FROYO
به‌ڵام ئه‌م ڤێرشنه‌ واته‌ Kernel version که‌ی که‌ ئه‌پ دایتی ده‌که‌یت دواین وه‌شانه‌ بۆ 2.6.32.9 ئه‌وا ئه‌و ROOT
ی کردووته‌ بۆ ڤێرشنی پیشوو تر نای هێڵێت . هه‌ر چه‌نده‌ به‌ ڕوونی ‌ چاوه‌ڕێی ئه‌م وه‌شانه‌ نوێیه‌ بووین که‌ هیچ نه‌ بێت کێشه‌ی خوێندنه‌وه‌ی سایته‌ کوردیه‌کان و فۆنته‌کانی چاره‌ کردبێت به‌ڵام نه‌کراوه‌ .
هه‌رچه‌نده‌ یه‌که‌م ده‌رچوونی پێش FROYO ئاسکریمی به‌ستوو ECLAIR بوو که‌ به‌ هیچ جۆرێک ته‌نها یه‌ک پیتی تیا نه‌ بوو .به‌ڵام ئێستا فرۆیۆ پیته‌کانی تیایه‌ به‌ تێکه‌ڵ و هیچ به‌سه‌ره‌وه‌ نه‌ بوو

هیوادارم له‌ مه‌به‌سته‌که‌م گه‌شتبیت به‌رێزم سوپاس بۆ تێبینیه‌که‌ت

سڵاو
له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ کاک Rawkar، به‌ڵام که‌رناڵ(zImage) په‌یوه‌ندیی به‌ عه‌ره‌بی نیه‌! وه‌کو که‌رناڵی سپیدمۆد بۆ گه‌لاکسی ئێس. که‌رناڵ وه‌کو زانراوه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ خێرایی ئیشکردن و هه‌ندێ ئیشی تر هه‌یه‌ تایبه‌ت به‌ باری جێگیری یان ناجێگیری سیسته‌مه‌که‌ به‌ گشتی وه‌کو ته‌مه‌نی پاتری یان ڕه‌نگی شاشه‌ یان ..........................
http://touristinparadise.blogspot.com/2010/11/samsung-galaxy-s-download-speedmod.html

سەر لەو میللەتە تێک مەدەن، دەنک (kernel) پەیوەندی بەزمان و ناوی عەنتیەکە و شتی ترەوە نییە، دەشێت ئەو وەشاندنە ئەرکی ڕووتکردنی قورستر بکات. بەڵام دەنک ئەو پەیوەندیییە لە نێوان سیستەمی کارپێکردنی و ڕەقەکاڵا. ئەو کەشەیە کە هارمۆنی نێوانیان ڕێک دەخات.
لە نێویدا ئەو وەگەڕخەڕانە و patch تێکەڵ دەکرێن، بۆ ناساندنی ئەو ئامێرانەی دەخرێنە سەری.
http://www.kernel.org/
http://www.chawg.org/wiki/Which_distro

سڵاو
ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ که‌سێکی عه‌ره‌ب قسه‌م کرد ده‌رباره‌ی پیته‌ کوردیه‌کان و ده‌رنه‌که‌وتنیان له‌ ئه‌ندرۆید ئه‌ویش ئه‌مه‌ی وه‌ڵام دامه‌وه‌:
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
السلام عليكم،

مشكلة التعريب المستخدم إنه يستخدم مكتبة
icu4c
فأنا لا أشبك الحروف بنفسي ولكن عن طريق هذه المكتبة المتاحة في أندرويد. أعتقد أن المكتبة لا تدعم الحروف الاضافية على العربية مع الاسف ولهذا عندك هذه المشكلة. إذا تعرف طريقة تجعل فيها هذه المكتبة تتعرب على الحروف الكردية فسأقوم بتطوير تعريبي ليتوافق مع ذلك.

بودي أساعدك أخي، ربما تستطيع استخدام أحد نسخ التعريب المتاحة في مدونتي الخاصة والتي لا تستخدم مكتبة
icu4c
ولكن تستخدم ملفات عبدالعزيز الحسين. شاهد "التغييرات المستجدة" لترى أي نسخة بالضبط التي أتحدث عنها
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هیوادارم ئه‌وانه‌ی له‌م کاره‌ شاره‌زان کارێک بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌که‌.
ئه‌مه‌ش سایته‌که‌یه‌
https://github.com/

github لە بەنڕەتیشەوە نە ماڵپەڕە نە هیچ، وە هیچ کات هیچ پەرەپێدەرێکی ئەندرۆید ئەوان بەکارنابات، بەڵکو زیاتر svn و لەسەر google code کاردەکەن.
هیچ تێناگەم لەو برادەرە، وەکو چۆن ئەو تێناگات لێتان.

براکه‌م تۆ تێناگه‌یت چونکه‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ت به‌کار نه‌هێناوه‌که‌ ئه‌و براده‌ره‌ خستویه‌تیه‌ ڕو بۆ زیاد کردنی عه‌ره‌بی بۆ هه‌موو ئه‌ندرۆیدێک.
ئه‌مه‌ش نامه‌یه‌کی تری براده‌ره‌که‌یه‌:
-------------------------------------------------
الحل عند شركة
icu4c
وعند قوقل.
أو إذا تكفل أحد الأعضاء بتطوير مكتبة خاصة لشبك الأحرف الكردية والعربية معا. ولكن لهذا احتمال ضئيل جدا

هذا عنوان اصحاب مكتبة التعريب
http://site.icu-project.org/
بامكانك انك تكلمهم وتستفسر إذا في طريقة لشبك الأحرف الكردية عن طريق مكتبة
icu4c
------------------------------------------------
کاک Sia، ئه‌و زۆر چاک تێده‌گات به‌ڵام هیچ له‌ده‌ستی ئه‌و نیه‌! چونکه‌ ئه‌و هه‌موی چه‌ند مانگێکه‌ کار له‌و به‌رنامه‌یه‌ ده‌کات.

هیوادارم ئه‌م بابه‌ته‌ش دانه‌خرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێناگه‌ن!!!

پێشنیارەکەی زۆرکردنی فۆنتەکە چارەسەرە و تەواو. ئەم هەموو قسە تێکەڵکردن و مەکتەبە و نازانم چی و قوقل ...هتد. بەلای کەسمانەوە گرنگیی نییە.
دەبارەشمان بۆ جەنابت کردەوە کە هەر شتێک بەدەر لەوەی گووگڵ ئامانجی ئێمە نییە.
کاتێکی خۆش

ئێسه‌ کێشه‌ی لکاندنی پیتی ڵ، ێ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پیته‌کانی تر
http://hh7.net/Apr6/hh7.net_13039442441.jpg
ئینشاڵا به‌ته‌واو بونی ئه‌مانه‌ ڕۆمی کوردی ده‌رده‌که‌وێ.

!

ئەوە کوردی نییە، هەر هەمان فۆنتەکە عەلییە واتا بە عەرەبی کوردی نوسینە.

کاتێکی خۆش

سوپاس چاوه‌که‌م
ئه‌گه‌ر بکرێ (عەرەبی کوردی نوسین) ڕون بکه‌یته‌وه‌ مه‌منون ده‌بم.

پێم سەیرە خەڵک گەشتبێتە زانکۆ تا ئێستا نەزانێت پیتی عەرەبی کوردی چۆنن! یان کاتت زۆرە، هەمان کات ئەمە نەبڕایەوە، ڕوومەکەم، فڵانە عەرەب ڕوومەکەی، فڵانە قتی قوقڵ ناهێڵی. ئەم شتانە لە خوار سەرەتاییەوەیە.
دوو شێوە تەختەکلیلی فەرمی هەن بۆ ئەندرۆید لە ئەندرۆید مارکت، ئەوانە دەبێت کاری بەردەوامی بۆ بکەین/بکەیت و ناردنی نامەکانت بۆ ئەوێ چاترینە، تاوەکو زیاتر پێشی بخەن، نەک کاتی ئێمە و خۆت بەم جۆرە نوسینانەوە بکوژیت، کە چەندین وتومانە ئێمە چی باس دەکەین.

چاوه‌که‌م ئه‌مه‌ سمارت کیبۆرده‌ چونکه‌ وایه‌رلێسم نه‌بوو تا مارکێت بکه‌مه‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌مه‌م ده‌ستکاری کرد. وه‌ ئه‌وه‌ی من ده‌رم خستوه‌ هیچ نیه‌ هه‌ر ئه‌و کێشه‌یه‌ی جارانه‌ که‌ پیته‌ کوردیه‌کان نالکێن ته‌نها به‌کوردی کردنی ڕۆمه‌کان نه‌بێ زیاد کراوه‌.
ئه‌مه‌ش کیبۆرده‌ کوردیه‌که‌ی مارکێته‌ سه‌یرێکی بکه‌ پاشان پێمان بڵێ (عەرەبی کوردی نوسین).
http://static.panoramio.com/photos/original/51846561.jpg

تۆ کاتت زۆرە، ئێمەش کاتی تۆمان نییە.
کاتێکی خۆش

خۆشتر بۆ تۆ برا گیانه‌که‌م.

مه‌به‌ستم له‌ که‌رناڵ ناوی ڤێرشنه‌که‌یه‌ .منیش ده‌زانم ئه‌م ناوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ پیت و زمان و سیستم نیه‌ ڕاسته‌و
به‌ڵام ڤێرشنه‌که‌ به‌و ناوه‌ نوێ کراوه‌ته‌وه‌ .
به‌ڕێز ته‌فای ئه‌و ژوره‌ی دات ناوه‌ ویستم پرسیارێکت لێبکه‌م له‌ وێ به‌ڵام کۆمه‌نت داخراوه‌ له‌ وبڕگه‌یه‌ .

ویستم بڵێم زمانی سیستمه‌که‌ چی و چیه‌ ئایه‌ سکانده‌نافیای تیایه‌ .ئایه‌ ئه‌پدایت ده‌کرێت .

چوونکه‌ له‌ڕێگای به‌رنامه‌ی Rom Manager له‌مانگی ده‌ی پاره‌وه‌ باکئه‌پ هه‌ڵده‌گرم واته‌ پێنج جارم کردووه‌ که‌ چی
ره‌ستوری ناکاته‌ وه‌ و نای گێڕێته‌وه‌ ته‌نانه‌ت به‌رنامه‌له‌شم کڕی بۆ ئینستاڵی ژورێکی تر به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌ستێت

سوپاس تاقی ده‌که‌مه‌وه‌

ئەم پرسیارانە بەرن بۆ مەکۆی مۆبایل تکایە.

به‌ڕێز ئه‌گه‌ر کاتت نیه‌ و کاتت که‌مه‌ ئه‌وا ته‌نها ووشه‌یه‌ک مه‌نووسه‌ و به‌شدار مه‌به‌ .
به‌ڕای من ئێره‌ ئایتیه‌ به‌ هه‌موو واتاکانیه‌وه‌ مه‌رج نیه‌ ته‌نها بۆ کۆمپیوته‌ر بێت .
ئه‌و قسانه‌ش لای به‌ڕێزت سه‌ره‌تایین و تۆ له‌ کۆتایی ئه‌وه‌ کێشه‌ی که‌ سێک نیه‌ که‌ ئه‌م ڕۆ له‌سه‌ره‌تایه‌ و ده‌یه‌وێت
فێر ببێت .ئه‌گه‌ر کاتت نیه‌ فێری که‌ی ئه‌وا ڕێگه‌شی لێمه‌گره‌ فێر بێت . من جاری وا هه‌بووه‌ زیاتر له‌ دوو ڕۆژ له‌ سه‌ر نێت هاوکاری به‌رامبه‌که‌مم کردووه‌ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌ی ته‌نها بۆ زانیاری .
سوپاس بۆ هه‌موو به‌ڕێزان

کاک Rawkar من سیقه‌م نیه‌ به‌ به‌رنامه‌ی ڕۆم مانجه‌ر ته‌نها پشت به‌ ڕیکه‌ڤه‌ری ئه‌به‌ستم بۆ باکه‌پ کردن و ڕیستۆر کردن.

هیوادارم هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بن.

کوردئایتی ئەم دوو سێ ڕۆژە، لە خۆیەوە شتی سەیر ڕوو دەدات.
ڕاوکار، کوردئایتی ناوی ئایتییە، نەک کۆمپیوتەرە و بۆ ئایتیش دەبێت، باشترە بزانیت کە کۆمپیوتەر بەشێکی ئەو تەکنەلۆجیایی زانیارییەیە.
دووهەم نازانم لە خۆتەوە تێکەڵت کردووە، من دوو ڕۆژ یارمەتی خەڵک دەدەم، نازانم کێ ئەیەوێ فێربێت...هتد
/////////
پەیامی منی سەرەوە تەنها بۆ ئەوەیە، ئەمە بەشی هەواڵە یان ئەو بابەتە، ئەگەر پرسیاری ترتان هەیە و ڕاگۆڕینەوە و وردبوونەوە، ئەوە بەشێکمان هەیە ناوی بەشی مۆبایلە:
http://kurditgroup.org/forum/mobile
لە وێ پرسیارەکانتان بکەن، منیش و خەڵکی تریش شتێک فێردەبین. ئیتر نازانم ئەمە گرانی چییە لە تێگەشتن لێی.
بەهەرحاڵ فەرموون بۆ بەشی مۆبایل، لێرە با هەواڵەکە بێت و بەس.
سوپاسی دووبارە