تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

مامۆستای زانکۆ فڕی بە هەرەوە نییه

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2011/04/06

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔12۔ )

 

کۆمپیوتەری بێ-پانکە

کاتێک تەزووی کارەبا بە ناو چیپدا دەڕوات دەبێتە هۆی درووستکردنی گەرما، بۆیە چیپە گەورەکان، وەک یەکەی ڕێکخەری ناوەندی، دەبێت بە پانکە ساردبکرێنەوە. ئەو گەرمییەش زۆر گەورەترە لە توانای ماددەکان بۆ خۆسارکردنەوە. شایانی باسە زۆربەی چیپەکان لە ماددەی سیلیسیوم درووستدەکرێن.

بەپێی لێکۆڵینەوەی زانایانی زانکۆی ئێلینۆیس، ئەو چیپانەی لە ماددەی گرافین درووستکراون توانای خۆساردکردنەوەیان هەیە و پێویست بە پانکەی ساردکەرەوە نییە.
ئەو ترانسیستەرانەی لەم ماددەیە درووستکراون دەتوانن لەسەر ڕێژەی نانۆ خۆیان ساردبکەنەوە، چونکە گرافین توانایەکی خێرای خۆساردکردنەوە هەیە.

هەرچەندە ئەم تەکنەلۆجیایە زۆر ساوایە بەڵام لە داهاتوو کۆمپیوتەر بێ-پانکە و بێدەنگ دبێت.

لەوانەیە مامۆستاکانمان زۆر شارەزا بن، بەڵام دەکرێت بەراوورد بکرێت لە نێوان مامۆستای ئێمە و پسپۆرانی زانکۆی ئێلینۆیس؟ نەخێر.
بەڵام بۆ نا؟

ئایا سەیر نییە مامۆستای زانکۆ قوتابی فێری ئیکسێل و ئەکسێس بکات؟

بۆچوونەکان

سڵاو.

-> ئایا سەیر نییە مامۆستای زانکۆ قوتابی فێری ئیکسێل و ئەکسێس بکات؟
سەیر نییە کە مامۆستای زانکۆ ئەو کارە بکات، بەس زۆر بەلامەوە سەیرە کە فێری ( ئیکسێل و ئەکسێس) یان بکات و خۆی نەیزانێت. فێری (بەرمەجە)یان بکات و خۆی بەرنامەیەکی نەنووسیبێت و نەیزانێ، فێری (نیتۆرکینگ)یان بکات و خۆی نەزانێت دوو سیستەم بەیەکەوە بلکێنێت...

پرۆژەی بەکالۆریۆسی خوێندکارێک لێرە (داڕشتنەوەی IPSec ـی سوسە لینوکس)ە، لەوێش دروست کردنی سێ لاپەڕەی (HTML) کە لکابن بەیەکەوە و بەکرتە لە بەستەرێک بیانکاتەوە.

Just Terrible
چوار برادەر بەحسەکەیان دروستکردنی وێبسایتێکە بە html خوا نەکا خۆیان کۆدەکەش بنووسن ،
Front Page .

بژین،

هههههههههه، لەوانەیە مامۆستای زانکۆ هەبێت بەباشی نەزانێت کۆمپیوتەریش بەکاربهێنێت، بەڵام ئەوەش هۆکارەکەی سیستەمە سەقەتەکەیە نەک مامۆستای زانکۆ.
ئەوەنییە تەنیا مامۆستای زانکۆکانی کوردستانن لەڕیزی پێشەوە داوای گۆڕینی ئەو سیستەمە بۆگەنە دەکەن، بەڵام ئەوان چی بکەن کە زۆرینەی خەڵک حەزیان لە دواکەوتن بێت.
ئا ئەو سیستەمە بۆگەنە بمێنێت، چاوەڕوانی پێشەکەوتن مەکەن.

بە FrontPage کاک ئاراس. درۆ ناکەم خۆم دیومە :)

+ قسەکانی کاک ئارا , بەخوا مامۆستای ئایتی و ئەم بەزمانە کە تەلەبەی فێری ڤەیژوەڵ بەسک ئەکا کۆدی حازر بە کار ئەبا و کۆپیە بە کۆپی ئەییا بە هەموویان و ئاوا فێریانە ئەکا + کۆمپانیاکانیشمان فرۆن پەیچ و دریممۆڤێرە .....

هەرچەندە کارەساتە مامۆستا زانکۆ بەو ئاستە بێت، بەڵام مەحاڵە واش نەبێت. بەم جۆرەبێت دەبوو کوڕە مەنسول و دختۆر و ماستەر و وەچەکانی ئەوروپا و ڕۆژئاوا و پەروەردەی وشیارترین کۆمەڵگان، ئێستا پێشرەویمانیان بکردایە لەو دەڤەرەی خۆمان.
نەخێر، بەپێچەوانەوە. بەڵکو ئەوەندە دز و بۆگەنن چەندین کەسایەتی و کۆمپانیایی ڕۆژئاوایشیان شەرمەرزاری دزیکردنیان بوونە. وە لە کوێ باشترین ڕیگە بۆ دزی و چەواشەی خەڵکە هەبێت، ئەمان هانیویانە. سوودیان لە نوێترین تەکنەلۆژیا وەرگرتووە. ئەو گەلە گێلەی لە میدیاکانەوە پەروەردەیان دەکەن بە کۆیلەیی، هەموویان دەرچووی پەیمانگا و زانکۆی ئەمریکین.
دەبا بەم قسانە با ئەو سعودیە و ئیمارات و بەحرەینە نمونەی پێشکەوتن بان. بەرزترین تەکنەلۆجیا، بەرزترین مامۆستا و کۆمپانیا و پلان و پارە. بەڵام تەح تەح سڵاوات.
لەسەرو ئەمانەوە، من سوور دەزانم جیهانی سێیەم دەبێت قۆناغەکان ببڕێت و ئیتر ئەو شەڕ و کوشتارەی کە دەبێت هەربیکات، ئەمڕۆ بیکات لە پێناو ئازادیدا نەک سبەی. مەگەر ناوەڕواستی سەدەی ١٩ مان نەخوێندووە بۆ مافە سەرەتاییەکان ئەم ئەوروپایە چی گۆمی خوێنێک بووە! مەگەر نازانین چەندین جار سەرلەنوێ نەخشەی وڵاتان کێشراونەتەوە و گەورە و بچووک کراون.

کاتێکی خۆش

معین له‌ ماڵه‌وه‌ بانگم ده‌که‌ن ته‌قه‌ی تێکه‌وت ده‌بێت من بڕۆم له‌ پانکه‌وه‌ گۆڕا بۆ

نەگۆڕاوە و نەهیچ، هەموومان دەزانین ئاستی خوێندن بەتایبەتی ئایتی چی کارەساتێکە. وە پێشمان وایە زانکۆی ئەمریکی و زانکۆی کەنەدی چارمان ناکات. لە کوردستان شتەکان بێ پلان کەوتنە بەردەستی خەڵک و ئیتر ئەم بەزمەی لێخوڵقا.
http://kurditgroup.org/t/13366

لە کۆی ٥ ساڵ٣ سالم تەواو کرد لە پەیمانگا، قەدەر کردی نەمتوانی بچمەوە چوارەم بخوێنم ، خەمی ئەوەم بوو کە ساڵی چوارەم و پێنجەم لە پەیمانگاکەمدا مامۆستای تایبەتمان نەبوو بۆ بابەتە تایبەتەکان وەک دیزاین یان پرۆگارم و ڕایەڵە، باشبوو خوا کردی لە هاوینەکەیدا دەورەیەک بۆ مامۆستایانی انگلیزی جوگرافیاو علەوەکە کرایەوە و و بەو دوو مانگە ئەزموونی باشیان وەرگرت! و ئێستا نەوەی نوێیان لەبەر دەستە و ڕایان دێنن ، دەی خوا گەورەیە تا دەرگایەک دادەخرێ دەی کە ئەکرێتەوە!!!

ئینجا ئه‌مه‌ چیه‌ ئێمه‌ وانه‌ی مامۆستای کۆمپیته‌ر له‌ قوتابخانه‌ی ......نه‌یده‌زانی بڵێ فایل ئه‌یوت فیل
ئینجا ئه‌وه‌ی به‌ فیلی نوسیبوو سفری بۆدانابوو ئه‌یووت من مه‌به‌ستم فایل بووه‌ هههههههه
له‌وه‌ش سه‌یر تر له‌ کۆمپیوته‌ر نازانێت

توشم بوو بە توشی یەکێکیانەوە، ئەیوت من لە مامۆستاکانی زانکۆی ...ی بەریتانی شارەزاترم و سی ++ و جاڤا تشریبن، تەنها چەن مانگێکیشە لێرەیە. شوکور فریا کەوتم پێی بڵێم ئەی بۆچی زەحمەتت کێشاوە هاتوی بۆ خوێندن؟ وەک مامۆستا بهاتیتایە؟ نە ئەبوو؟

کاک هیوا ئێمە مامۆستای ئایتیمان هەیە ئەڵێ وۆرد کێشە بۆ چاپکەرەکەت درووست ئەکا بەکاری مەبە .