گووگڵ +1 وەڵامێک بۆ Like ی فەیسبووک.
گوگڵ بەم زوانە ئامرازێکی تری بڵاودەکاتەوە بۆ گشت بەکارهێنەرانی گەرۆکی گوگڵ ئەویش ئامرازی +1 کە وەڵامێکە بۆ Like ی فەیسبووک وە +1 ڕاستەخۆ بەستراوەتەوە بە گەرۆکی یەکەمی ئینتەرنێت.
لەماوەیەکی نزیکدا لەتەنیشت گشت بەستەری ئەنجامێکی گەڕان +1 دادەنرێت بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو بەستەرە، وە ناوی ئەوکەسەش کە کرتەی +1 ی کردووە هاوپێچ دەبێت لەگەڵ ئەو بەستەرەو هەروەها پیشانی دەدات لە فیدی ناو هەژماری تایبەتی خۆت لە گووگڵ پرۆفایل.
گشت خاوەن ماڵپەرەکانیش دەتوانن لە ماڵپەرەکانیان بەکاری بهێنن بەهەمان شێوازی Like ی فەیسبووک کە ئێستا زیاتر لە ۲ ملیۆن ماڵپەر بەکاری دەبەن و بەردەوام لە زیاد بووندایە.
زانیاری زیاتر لەم ڤیدۆیەدا؛
[youtube]OAyUNI3_V2c[/youtube]
