تویتەر: ٤٦٠،٠٠٠ هەژماری نوێ ڕۆژانە
ماڵپەری تویتەر لە ۲۱ی مارسی ۲٠۱۱ پێنجەمین ساڵیادی بڵاوکردنەوەی یەکەم تویت دەکاتەوە، جاک دۆرسی لە بەرواری ۲٠٠٦/٠۳/۲۱ دا یەکەم تویتی بڵاوکردەوە لە بلۆگەکەیدا، بەنزیکبونەوە لە پێنجەمین ساڵیادی یەکەم تویت ماڵپەری تویتەر چەند ئامارێک بڵاودەکاتەوە کە ئەمانەن.
ماوەی سێ ساڵ و دوومانگ و یەک ڕۆژی خایاند تا ژمارەی تویتەکان بگاتە یەک بلیۆن بەڵام ئێستا هەفتانە ژمارەی تویتەکان دەگاتە بلیۆنێک تویت.
ساڵێک لەمەوپێش بەکارهێنەرانی تویتەر ۵٠ ملیۆن تویتیان دەنارد لە ڕۆژێکدا بەڵام ئێستا گەیشتۆتە ۱٤٠ ملیۆن تویت لە ڕۆژێکداو لە ۲٠۱۱/٠۳/۱۱ کە ڕۆژی رودانی بومەلەرزەکەی سەر یابان بوو گەیشتە ۱۷۷ ملیۆن تویت.
لەکاتی مردنی مایکڵ جاکسن دا لەساڵی ۲٠٠۹ ژمارەی تویت لە چرکەیەکدا گەیشتە ٤۵٦ تویت، بەڵام لەکاتی دەستپێکردنی سەری ساڵی نوێ لە یابان ژمارەی ناردنی تویت گەیشتە ٦،۹۳۹ تویت لە چرکەیەکدا.
لە ڕۆژی ۲٠۱۱/٠۳/۱۲ ۵۷۲،٠٠٠ هەژماری نوێ دروستکران ، کە بەتێکرای گشتی لە مانگی ڕابردوودا ڕۆژانە ٤٦٠،٠٠٠ هەژماری نوێ درووستکراون.
بە بەروارد بە ساڵی ڕابردوو بەکارهێنەرانی تویتەر بە مۆبایل بۆ ۱۸۲٪ بەرزبۆتەوە.
تویتەر ئێستا ٤٠٠ کەس کاری تیادەکات بە بەراورد بە ساڵی ۲٠٠۸ کە تانها ۸ کەس کاریان دەکرد لە تویتەر.

بۆچوونەکان
هەروەکو فەیسبووک و گوگڵ و ..هتد بیرۆکەی چەند گەنجێک بووە و ئێستا و لەو ماوە کورتەدا مەوادەیەکی سەرەکی ئینتەرنێت بۆخۆیان داگیرکردووە ،دەستخۆش کاک لوقمان.
*بەرواری یەکەم تویت بەرواری نەورۆزە :)
ئەم هەموو تویتو مویتە هەیەو ئێمەش بەکاری ناهینین، رۆژانە ٤٦٠ هەزار!!
تویتەرم هەیە بەلام قەت نایکەمەوە