تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گوگڵ ڕێنوێنیکەری زیاتر دادەنێت بۆ پێشبڕکێی هاوینە

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2011/03/23

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

 

دامەزراوەی گوگڵ ژمارەی ڕێنوێنیکەرانی پێشبڕکێی کۆدنووسینی هاوینەی ئەمساڵی زیادکرد، پێشتر ١٧٥ کەسی ئاشکراکردبوو، دوێنێ ناوی ٥٠ دامەزراوەی سەرچاوەکراوەی تری هاوپێچکرد. ئەم هەنگاوە شتێکی نوێیە کە پێشتر لەم پێشبڕکێیەدا بێ هاوبەشی کردنی سەرچاوەکراوە بوو.
شایەنی باسە، گوگڵ لە ساڵی ٢٠٠٥ بەدواوە ساڵانە لە پشووی هاوینی زانکۆکاندا پێشبڕکێیەکی کۆدنووسین ساز ئەدات، پتر لە ٨٥ وڵات بەشداری تیا دەکەن.

ئەوانەی دەخوازن لە پێشبڕکێی هاوینەی ئەمساڵدا بەشداربن، دەتوانن تەماشای بەرنامەی پێشبڕکێیەکە بکەن و زانیاری لەسەر پرۆژە و چۆنێتی بەڕێوەبردنی پێشبڕکێیەکە وەربگرن، تاکوو ٢٨ ئەم مانگە کاتت هەیە کە بەرنامە و پرۆژەکان بببینیت و بڕیاری بەشداربوون بدەیت، هەرکات وەرگیرایت بە فەرمی گوگڵ پشتیوانی ماددیت دەکات و ڕێوشوێنی دەستبەکاربوونت لە لایەن یەکێک لەو ڕێنوێنیکەرانەوە دەبێت. ئەوەش بزانە کە لانی کەم دەبێت ١٨ ساڵ بیت، یان لە مانگی داهاتوودا ببیت بە ١٨ ساڵ، گوگڵ بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری داناوە بۆ پێشبڕکێی ئەمساڵ. بێگومان بۆ خوێندکارانی زانکۆ دەبێت بە کاغەزی فەرمی زانکۆ بیسەلمێنن کە خوێندکارن.

زانیاری زیاتر:

خشتەی کاتی کارەکان

پرسیاری هەمیشە دووبارە

بۆچوونەکان

دەسخۆش کاک ئاراس،
خۆزگە کوردستان لەمەیان بەشداردەبوو نەک لە imagination cup

خۆزگە وایان بکردایە.
ئەمە شتێکی باشە، پێویست ناکات سەفەر بۆ هیچ شوێنێک بکەیت، بەستنەوەیەکی ئینتەرنێتت پێویستە، لەگەڵ ئەوەی کە کاتت هەبێت و ئارەزووی بەرنامەکردنت هەبێت، هەر کەسێک وەربگیرێت بە بەشداربوو، بڕی ٥٠٠٠ دۆلاری ئەدەنێ، خۆ ئەگەر کۆد و بەرنامەکەشیان بەدڵ بوو، ئەوکات خەڵاتی باشیش وەردەگرێت.
هیوادارم خوێندکارانی زانکۆ، بەتایبەت بەشی software engineering لەمە ئاگادار بن و هەوڵ بدەن بەشداری بکەن.

دەستخۆش کاک ئاراس، ژمارەیەک لە خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆ سەردانی ئێرەدەکەن ، ئێوەش ، ئەم بابەتە بەرنە فەیسبووک بۆ ئەوەی زووتر بڵاوبێتەوە.
من ئێستا لەوێ دایدەنێم،هاوڕێانمان هەن لە خوێندکاران و مامۆستایان لە زانکۆی سلێمانی و کۆیەو سەلاحەدین، بەڵکو ئارەزومەندانی لێ ئاگاداربکەنەوە.

دەست خۆش , خەسارەت نە تەلەبەی زانکۆم نە فریای ئەوە ئەکەوم تا ئەو کاتە ببم بە ١٨ ساڵ ئەگەر مانگی نۆ و بێ زانکۆ بوایە زۆر باش بوو بۆ یەکێک و چەندینی وەک من .

کاک ئاراس دەبێت هیچ نەبێت لە SVN یان git بزانێت، تاوەکو کۆدەکانی پەخش و بڵاو بکاتەوە :) ئێمە تازە جاڤا وەکو هۆنراوە بۆ بەکەلۆری لەبەردەکەین.
گووگڵ کۆدە خۆی خزمەتێکی چاکە، هاوشانی github.com و Sourceforge. هەموو کێشەی بەرنامەسازی خێرایی پەخش و شوێن و ڕاژەکردنە. ئەمانە هەمووی دەکەن.

بەهیوام کوردستان یان خوێندکاری کوردی تێدابێت