تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

هاککەرەکان تووانای ئاندرۆید و کرۆم و فایەرفۆکس ـیان نیە .

جوتیار

جوتیار

بڵاوکراوەتەوە

2011/03/17

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔1۔ )

 

سڵاو
Pwn2Own بریتیە لە پێشبرکێیەی کە ساڵانە بۆ هاککەرەکان ڕێک دەخرێت بۆ برینی هەموو ئەو ویبگەڕ و مۆبایلانەی لە کاتەدا دەکرێنە پێشبركێوە ، لەم پێشبرکێیەدا هەر کامیان تووانی ئامێرێک هاک بکات ئەوە دانەیەکی بە دیاری دەدرێت و چەند دیاریەکی مادی ش وەر دەگرێت لە گەڵی ، گووگڵ ئەم دیاریەی زیاد کرد بۆ ئەوانەی بتوانن کرۆم هاک بکەن کە بریتی بوو لە 20000 دۆلار .
ئەم سال زۆر چاوەڕوان نەکراوبوو هەندێ لە ئەنجامەکان لەبەر ئەوەی وا دانرابوو ئاندرۆید زۆر بە ئاسانی هاک بکرێت چونکە لەم هەفتەیەی پێشوو چەند داوانامەیەکی زەرەرمەند لە مارکێتی ئاندرۆید لا برا ، بۆیە وا دانرابوو ئاسان بێت هاککردنی ئاندرۆید بەڵآم ئەم کارە سەرکەتوو نەبوو کاتێک لەسەر ئامێری [b]Nexus S[/b] بە سیستەمی 2.3 ئاندرۆید بڵاو کرابۆوە، لەم کاتەدا ئایفۆنی 4ج زۆر بە ئاسانی هاک کرا ئەوەیش بەهۆی وێبگەڕی سافاری ـیەوە ئەویش بەهۆی چوونە سەر ماڵپەڕێک کە تایبەت دروستیان کردبوو بۆ دۆزینەوەی درزە لە ئامێرەکان، وە هەروەها [b]BlackBerry Torch 9800[/b] هاک کرا ، بەڵام شایەنی باسە نەتوانرا ویندۆز 7 سەر ئامێری [b]Dell Venue Pro[/b] هاک بکەن ،دەربارەی وێبگەڕیش :
وێبگەڕی سەفاری لە Mac OS X 10.6.6 توانرا هاک بکرێت تەنها لە دووای 5 چرکە کە بەهەمان شێوەی ئایفۆن کرا ،وە هەروەها تووانرا IE8 ـیش هاک بکرێت ، بەڵام هیچ کام لە[b]فایەرفۆکس[/b] و[b]کرۆم[/b] نەتوانرا هاک بکرێن .لەسەر ئەوەی کە دەوترا ئاندرۆید سەرچاوە کراوەیە کارەکە ئاسان تر دەکات ، دەر کەوت کە سەرچاوە کراوەکان سەرکەتوو بوون .
[b]کریس ئیڤان[/b] کە ئەندازیارە لە تیمی ئاسایشی کرۆم لە تویتەری خۆی ئەمەی ووت :

Both surviving browsers: open source, have bounty programs, have embedded security teams, better at faster fixes. Co-incidence؟

بۆچوونەکان

بەرهەمەکانی مایکرۆسۆفت خوا بۆ خۆی پاراستویەتی یەکێکیان مەخسەدمە , بەچکەکانی ئەپڵیش ساغسان تا ئێستا لێ دەرنەچوە بە ئایفۆنە چاوگەشەکەشیەوە , کرۆم و مۆزیلا تازە مەگەر بومەلەرزە لێیان با هەر دیوارن خۆیان ناروخێن , بژیت .