Internet Explorer 9 وەشێنرا
مایکرۆسۆفت وەشانی کۆتایی ئینتەرنێت ئیکسپلورەر ٩ ی وەشاند دوای ماوەیەکی زۆر لە کاکردن و پیشخستنی ئەم وێبگەڕە.
بەپێی مایکرۆسۆفت لەم وەشانەدا گرنگیەکی زۆر بە جوانکاری کردنەوەی مالپەڕەکان و خێراکردن و تەکنلۆجیای وێب ستاندارتی HTML 5 دراوە، بەڵام کەم بەکاردبردنی بیرگە یەکێکە لە گۆڕانکارییە سەرەکییەکانی ئەم وەشانە، ئەوەش بەخێراکردنی چارەسەرکەری (پرۆسێسەر) گرافیک بۆ یارمەتیدانی گرافیک و ڤیدیۆ، هەوروەها گۆڕانکاری لە ماتۆڕێ جافاسکریپت کراوە و لە ڕوی پاراستنەوە باشترکراوە.
ئیمڕۆ " پیتەر میرۆک" بەڕێوەبەری تەکنەلۆجی لە مایکرۆسۆفتی نەرویج هەر یەک لە [url=http://kampanje.filmweb.no/ie9/]FilmWeb[/url] و TV2 ی بانگهێشت کرد بۆ نمایشکردنی Internet Explorer 9 ، پیشاندانی کردارە نوێیەکانی IE9 و چۆنیەتی مامەڵەکردنی IE9 لەگەڵ لێدانی فیلم و ڤیدیۆ.
Internet Explorer 9 تەنیا پشتگیری سیستەمەکانی ویندۆز ڤیستا و ویندۆز٧ وە ویندۆز سێرڤەر ٢٠٠٨ دەکات، بەکارهێنەرانی ویندۆزە کۆنەکان و سیستەمەکارپێکردنەکانی تری وەکو لینوکس و ماک ناتوانن بەکاریبهێنن.
[url=http://msdn.microsoft.com/en-us/ie][color=red]دەتوانن لەم بەســـــــتەرە Internet Explorer 9 دابـــــــگرن[/color][/url]
[youtube]cVNQa5qEXVM[/youtube]

بۆچوونەکان
دەست خۆش ئێمە لە ویندۆزەکەمانا بەکاری نابەین ئینجا لینوکس , دواتر ئەزموونی دەکەم , بژیت
بە قسەی لایەنگرانی سەرچاوە-هین جەنگی نێوان وێبگەڕەکان دەست پێدەکاتەوە :)
دەستخۆش کاک زاندی.
وەی بابۆ
دەسخۆش کاک زەندی
لەمەیدانی جەنگەوە:
http://www.zdnet.com/blog/open-source/firefox-4-launch-presages-tougher-browser-battle-for-mozilla/8446
باشترە لە ۸ بەڵام بەداخەوە هەر لەدواوەیە.
گۆڕانکاری نوێی زۆر تێدایە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت مایکرۆسۆفت هەوڵ دەدات ئینتەرنێت ئیکسپلور زیندوو بکاتەوە بۆ بەکارهێنەرانی، لە دوای ئەو قەیرانەی بەسەری دا هاتووە.. بژین
کاک سیا ڕاست دهکات
هەرکە یەکەم جار کردمەوە facebookم پێ کردەوە کە چوە ژورێ تەماشاداکەم هەر پۆست و بەلایەک داچوە پەرەگراف نیو مەتر لە شاشەکە هاتۆتە دەرەوە !!
روکارەکەی جوانتر بوە بەلام وەک کاک سیا وتی بەداخەوە هەر لە دواوەیە .
کاك کوردۆ،
منیش فەیسبووكم پێكردەوە و چ عەیبی نەبوو، تەنانەت هێشتا هیچ نوێكردنەوەیەکیشم بۆ دانەمەزراندبوو -ئەگەر هەبێت-. بۆیە هیوادارم هەندێ بابەتییانەتر هەڵسەنگاندنەکانمان بخەینە ڕوو، بەنرختریش دەبێت! هەر بژین!
ئەوە پێش چونەژورەوەکە !!
خەتاکە زیاتر بۆ هێڵەکەیە ئەوجا بۆ وێبگەڕەکەت .
لەوانەیە هێڵەکە و کێشەی تایبەتیی بن، بەڵام وێبگەڕەکە لە ڕووی ترەوە دواکەوتووە.
لەوانەیە خەتای هێلەکە بێت ،بەلام لە FireFox و Chrome کێشەی نیەو زۆریش خێرایە !
جارێ ماویەتێ بگات بە فلۆکەر , سڵاوات
حەز ناکەم تاقیشی بکەمەوە، کرۆم و ئۆپیرا هەبن هین خۆش
دەستخۆش کاک زەندی