زانستپەروەران تەمەنی بوو بە ٨ ساڵ
زانستپەروەرانی کورد مۆمی هەشت ساڵەی کوژاندەوە!، لێرەوە پیرۆزبایی لە هەموو ئەندامانی دەکەم، بە هیوای ئەوەی کە ئەمساڵ ببێتە ساڵی چالاکبوونەوە و زیندووکردنەوەی کۆڕ و کۆبوونەوە زانستییەکان و وێبگەکەی. لە چەند ساڵی ڕابردوودا زانستپەروەرانی کورد خۆی تەرخان کردبوو بۆ فێرگە، لێکۆڵینەوە، وتاری زانستی، بابەتی فێرکاری، و تاقیکاری. چەندین بابەتی جۆراوجۆری زانستی و زمانەوانی بڵاوکردۆتەوە.
شایەنی باس کردنە کە پاش چەند ساڵ کارکردن توانرا لە ساڵی ٢٠١٠ دا فەرهەنگی تەکنۆلۆژیای زانیاری لە چاپ بدات، وا بڕیارە کە پاش پوختە کردن و زیاد کردنی زاراوەی نوێ ئەمساڵیش چاپی دووەمی لێ بڵاودەبێتەوە.

بۆچوونەکان
هیوای تەمەندرێژی
پیرۆزبایی لە هەموو ئەندام و میوانانی زکورد دەکەین، هیوادارین 80 ساڵی تریش درواسێمان بن.
مایەی سەربەرزییە.
پیرۆزە، بەهیوای بەردەوامی و چالاکی و پێشەکەوتنی زیاتر.
پیرۆزە ،وەکو خۆت وتت کاک ئاراس بەهیواین ساڵی نوێ لە تەمەنی ببێتە ساڵی بوژانەوە و زیندوو بوونەوەی چالاکییەکان ،هەربژین.
پیرۆزە لە هەموو لایەک بە بۆنەی تێپەڕبوونی هەشت ساڵ بەسەر دروست بوونی دیارترین ماڵپەڕی ئای تی کوردی ئەگەر باشترینیان نەبێتن ، هیوای تەمەن درێژی بۆ هەموو لایەک ئەندامان و بەڕێوەبەرانی.
بژین،
پیرۆزە هیوادارم چالاکیەکانیان زیاتر بێت و هەمیشە بابەتی نوێیان هەبێت، چاکترە گەر بە دیزاینێکی نوێ و پوختەوە بێنەوە مەیدان..
هەربژین
پیرۆزە!
پیرۆزە و پێویستە پێچوونەوە بە فەرهەنگ و بابەتەکان بکەینەوە و کەمێک گریش بدەین لە بنکەیدراوەکەی و دەسێک بە ڕووخساری بێت .
پیرۆزە و بە تەمەن درێژی
پیرۆزە و بە تەمەن درێژی
پیرۆزە بەهیوای کاری باشتر و هیوای تەمەن درێژی بۆ یەکە یەکەی ئەندامان و دەستەی بەرێوەبەران دەکەم دووبارە پیرۆزە