فەرهەنگی کراوەی Dictio
تکایە هەموو سەرنج و تێبینییەکانتان سەبارەت بە http://dictio.kurditgroup.org لەم بەشەدا بنووسن.
باشە ئەگەر وشیەک دووبارە یا دوو جار بەهەمان وشە وەربگێردرێت ، سیستمەکە چی لێدەکات؟
من وشەیەکم دووجار وەرگێڕا بۆ تاقیکردنەوە، هیچ ئاگاداری نەکردمەوە!
پێموابێت جارێکە وەشانی بێتا یە کەم و کوورتی هەردەبێت ، دەڵام گرنگ ئەوەی کە نوێکرایەوە کەم و کوورتیەکان کەم بکرێنەوە .
من پرسیارێکم هەبوو ، نەدەکرا یان ناکرێت ئەم هەنگاوە بڕێک گەورەتر بکرێت؟
مەبەستم لەوەیە ماڵپەڕێکی تایبەتی بۆدرووستبکرێت و وابکرێت کە تەنها ووشەی کوردی یان ئینگلیزی زیادبکرێت کە هەرچی بەشدار بوو ماناکەی زانی بەرامبەری بنوسێت؟
یان بکرێتە پڕۆژەیەکی گەورە و وەک پڕۆژەیەکی جیا و تایبەت پەرەی پێبدرێت.؟
ئایا پێداچوونەوە دەکرێت پێش وەرگرتنی وەرگێڕانەکان؟
ئەگەر دەکرێت کێن ئەوانەی پێداچوونەوە دەکەن؟
@Kurdish EAgle: ئایا پێداچوونەوە دەکرێت پێش وەرگرتنی وەرگێڕانەکان؟
بهڵێ،چهند وشهیهکم وهرگێرا ڕۆیشتن بۆ پێداچوونهوه.
دەستخۆش کاک بەردەقانی ،هەربژیت.
Kurdish A
Kurdish B
ئەمانە چین و بۆ جیان؟
منیش پێم باشە ، فارسی عەرەبییەکە لابەریت، گەر کوردیەکە تەوابوو دەتوانیت لە ئایندەدا دایبنێنیتەوە.
٥/ جێگەی خۆیەتی، گۆڕانکاری تێدابکەیت.
سڵاو،
١)زۆر باش دەبێت ئەو زمانە لاببرێت،
٢)ئەگەر وشەکان ھین پرۆژەی درۆپال بێت،زۆر باش دەبێت،
٣)ئەم کار زۆر باشە،بەڵام ھەندێک کەس دیاری بکرێت بۆ ئەو کارە نەک تەنیا من یان تۆ دەسەڵاتی بەڕێوەبەرت ھەبێت ئینجا ئەتوانی دەستکاری بکەیت،ئەوەمان لەبیر نەچێت ئەو کەسی دەسەڵاتی بەڕێوەبەری ھەیە،خەریکی ھەواڵەکان دەبێت بۆ بڵاوکردنەوە کاتێکی باشی لێ دەڕوات!
پێشنیارەکان جوانن،ئەگەر ھەموان یەک تەختە کلیل بەکاربھێنن زۆر باش دەبێت،لەوانەیە بۆ داھاتوو کێشە دروست بکات،ھیوادارم سودی زۆر ھەبێت بۆ بەکارھێنەری کورد
بژین،
Site off-line
Dictio is currently under maintenance. We should be back shortly. Thank you for your patience.
ڕاژەی وەرگێڕان لە ژێر دەسکاری دایە. ئەم دەسکارییە لەوانەیە تا شەوی 21 بەردەوام بێت. سوپاس
هەربژی ،فۆنتی نوێش گەلێک جوانە :)
دەستتان خۆش، و بەردەوام بن.
ئەگەر ئەو وشانەی هەمانە لە فەرهەنگەکەی زکورد، بمەوێت بە هاوردن import بیخەمە ئەم فەرهەنگەوە چۆن ئەنجامی بدەم؟ وە بە چ شێوەیەک پاشەکەوتی بکەم تاکو بتوانرێت بە ئاسانی هاوردە ببێ؟.
سوپاس
کاک ئاراس لەم بەستەرەوە کرداری هاوردن ئەنجام دەدرێت ،بەڵام وادیارە دەبێت پەڕگەکە بە پاشکۆی po. پاشکەوتکرابێت،
http://dictio.kurditgroup.org/translate/languages/ku/import
چۆن بزانم چهند وشهم کردوه به کوردی؟
This is term is uknown.
وشهیهک که دهمهوێت زیادی بکهم،بهڵام له فهرههنگه به EN بوونی نییه،ئهم پهیامهی سهرهوه دهدات!
ئێ چار؟
ئهم وشهیه کاک بهردهقانی،
left handed
چهپه،چهپان
ئهوه داوام کرد.
نهم بینی بوو،بهڵام ئهویش ئهو مانایه دهدات،دهستخۆش.
نازانم چهند وشهیهکم پێشتر کردوه کوردی،بهڵام تهنها له Top contributors نووسراوه 1،ئایه ئهوانی تر تهواو نهبوون؟ یاخوود نهبینراون؟
Ameen_Kurd@
ئەگەر لە وەرگێرانەکە بەشداریت و هەر بۆ بەکارهێنانی خۆشت ،تەختەکلیلی چاوگ بەکارببە ،بۆ تێگەیشتن لە هۆکاری گۆڕینی تەختەکلیل سەیرێکی ئێرە بکە :
http://chawg.org/wiki/Chawg_Keyboard_Layouts
کاک بەردەقانی ،چارەسەرێک بکە بۆ وشەی add .
وشەی Add م وەرگێرا
بەڵام کە بتەوێ ماناکەی بزانیت دەچێتەوە ئێرە:
http://dictio.kurditgroup.org/dictio/add
@Kurdish EAgle
سوپاس،بهکاری دهبهم،چاکتره.
هێشتا هەر بەکارهێنەری تەختەکلیلەکەی پێشووی :)
win 7 ـم ههیه،تهخته کلیلی پێشوو چۆن بسترمهوه،دهگهڕێم نایدۆزمهوه!
Control Panel >> Programs and Features
چی ناوێ؟
@Ameen_Kurd
بزانە تەختەکلیلەکەت بە چ ناوێک دامەزراندووە ،بیسڕەوە و ئەوەی چاوگ دابمەزرێنە
تەواو،ئەوە بەکار دەبەم بێ کێشەیە.
سوپاس،Kurdish EAgle.
هەربژیت و پیرۆزە :)
@Kurdish EAgle
سوپاس،
@Bardaqani
ئایە سیسیتەمی بەڕێوەبەرایەتی هەیە؟ بۆ ئەوانەی دەسەڵاتیان هەیە؟
گە بەڵێ،هەر چەندە ناشی بینم،بەڵام باشتر وایە گشت ئەو وشانەی کە دەنێردرێن و وەرگێردراون،لە نێو یەک پەڕدا بن.
لەبەر ئەوە وا دەڵێم،چوونکە هەست دەکەم هەموو وشەکان پێکەوە چالاک ناکرێن.
ڕێز.
@ِAmeen_Kurd
ئەو وەرگێرانانەی پەسەندکران وەرمگرت ،تێبینییەک // هەندێ ووشە هەیە دەبێ پێکەوە و بەسەریەکەوە بێت ،بۆ نموونە: Smell تۆ نووسیبوت بۆن - بۆنی دەکات ،کە ئەمەی دووەم دەبێ بەم جۆرە بێت "بۆنیدەکات" .
دەستی تۆ و کاک هیواش خۆش.
هیوادارم کاک بەردەقەنیش و ئەو برادەرانەی کە پێداچوونەوە دەکەن لە ڕاستی و دروستی ووشەکان دڵنیاببن ئینجا وەریانبگرن بۆ ئەوەی تا بتوانرێت فەرهەنگێکی ڕێک و پوخت دەرچێت.
بژین
@Kurdish EAgle
سوپاس،لە داهاتوو ئەوەش لەبەرچاو دەگرم،کاری ئێوەش ئاسان دەکەم.
هەڵە نابێ هەبێ !
amawet dicio dagrm ama chon bkam
supas
Dictio هێستا تەواو نەبووە و تەنیا سەرهێڵە (online) بۆیە ، ناتوانی دایبگریت،