پێشنیار بۆ ڕێکخراوی یونیکۆود
بە ناوی ئێوە و گەلێکی-بێکەس داوا لە ڕێکخراوی یونیکۆود کرا کێشەکانی نووسینی کوردی چارەبکرێت. دیارە کاریگەری ئەم کێشانەی کە هەن، تا ڕادەیەکی وا مەزنن کە نووسینی کوردی لە زۆر سیستمدا پڕە لە هەڵە.
سەیری دەقی پێشنیارەکە بکە لە پەڕگەی لکێنراو و سوپاس بۆ ئامۆژگارییەکانتان.

بۆچوونەکان
ئەی دەربارەی پیتی هــــــــ؟
ئێستا دوو دانە هەیە (ھ، ه)
ھ: 06be Arabic Heh Dochashmee
ه: 0647 Arabic heh
ویکیپیدیا 06be بەکارئەهێنێت. ئەوانی تر هەمووی 0647ـە ئەبێ چی زووە ئەو دووانە یەکلا بکرێتەوە وەکو (ک، ك)
سلاو............برام
دوو پیتی جیاوازن پەیوەندییان بەیەکترەوە نییە.........دهستت خۆش
دەسەکانت خۆش ،
ئینشەڵا وەڵامێکی ئیجابی زوو دێتن.
بژین.
چاکت کرد، لەبیرم دێت خۆم و خۆت چەند ئیمەیلمان گۆڕیوە لەسەری بۆ وەشانی ٥، تۆ نەتکردبا هەروا دەمانەوە، هیوادارم وەڵامێکی ئەرێنی دڵخۆشمان بدەنەوە. هەرکات پشتیوانیت ویست دەتوانین کەمپینێک ڕابگەیەنین بۆ داخوازییەکانمان.
بژیت
Subscribing @aras
کاکە، چۆن چۆنی ٦ سەعات کاتی خۆم بنێرم بۆ یەکێکتان دانەیەکی واش بنێرین بۆ ئاندرۆید؟
دەستخۆش، بە هیوای جێبەجێکردنی.
خۆزگە بە کورتی ئاماژەت بە هەڵە زەقەکان دەکرد کە چارەسەر دەبن، ئەگەر پێشنیارەکە پەسەند بکەن.
ئایە زمانی عەرەبی و فارسی ئەم کێشانەیان نییە؟
سەرکەوتوبن
ببورە کاک بەردەقانی پرسیارێک // ئایا کۆدی پیتێک چۆن و بەچی دیاریکدەرێت؟
دانانی کاراکتەرێکی نوێ بۆ «وو» (û) پێویستە ؟
دەبێ بزانین ئەم ئەلفوبێ کوردییە یەکسەر فۆنەتیکی نییە. بڕیار ئەوە نییە ھەر شتێک لەدەم دەردێت پیتێکی جیاوازی ئەلفوبێی ببێت. لە ئینگلیزیدا زیاتر لە ٤٠ بزوێن و نەبزوێن ھەیە، بەڵام ئەلفوبێکەی تەنیا ٢٦ پیتە. بۆ نموونە لە Football پیتەکانی o و l دوپاتکراون.
کاتێک ئەم ئەلفوبێیە بەم شێوەیە ئێستا بەکاری دەبەین ستانداردکراوە، دیارە دانەرانی ئاگاداری ئەوە بوونە، خۆ دەیانتوانی ھەر وەک «ڵ» پیتێکی نوێش دروست بکەن بۆ «وو» بەڵام ئەو کارەیان نەکردووە و پیتی «و»یان دوپاتکردووەتەوە.
ئەوەی پێویست بێ بۆ زمانی کوردی ھەر لە وەشانی ٣ی یوینیکۆدەوە دابینکراوە. وا دیارە ئەو برادەرە ئەم پێشنیارەی داوە باش لە یونیکۆد تێنەگەشتووە.
تکایە لە کتێبی The Unicode Standardدا بەشی "Arabic: U+0600–U+06FF" بە باشی بخوێنەوە. ھەر وەھا ئەوەش بزانە کە ئەگەر کێشەیەک ببێت ئەوا لە فۆنت و لە Uniscribeدایە.
http://en.wikipedia.org/wiki/Uniscribe
کاکە بەردە، ئەگەر بکرێ خۆت ئەو گرفتەی کە لە ئاندرۆید هەیە، مەسەلەی گۆڕینی فۆنتەکە، یاخود چارەیەک بۆ ئەوەی بەبێ ڕوتکردن بتوانین فۆنتەکە بگۆڕین، بکەینە پێشنیاری وەک ئەمەی یونیکۆد، وە بینێرین بۆ ئاندرۆید تا گرفتی بەکارهێنانی کیبۆردەکە نەمێنێت.
یاخود تەنها گرفتەکەمان بۆ ڕون بێتەوه وە هەروەها نمونە پێشنیارێکیش هەبێت لەسەری ئیش بکەین، ئەوا من یان هاوڕییەکی تر ئەتوانێ پێشنیارەکە داڕێژێت و داوا بکەین لە ئاندرۆیدیش کێشەی فۆنتەکەمان بۆ چارەکەن. لە ئێستاوە داوابکەین 10 ساڵێک زوتر ئەبێ.
حەز ئەکەی چەن ئەکاونتێک ئەکەینەوە لە ئاندرۆید و بە ناوی چەن دەڤەلۆپەرێکی خۆیانەوە داوا ئەکەین؟
یەک شتی تریش، تخوا ئەگەر کاتی خۆت بە هەندێ شتی سەیر و سەمەرەی وەک مایکرۆسۆفتەوە خەریک بکەی. نازانم عەزەمەتی ئەم زەبەلاحە لە چ داهێنانێکیدایە؟
به سوێدی دهڵێن: دێرتریش بکرێ، باشتره لهوهی که ههرگیز نهکرێ. (bättre sent än aldrig) بۆ پیشهوه بۆ کوردی ههژار.
دەی کاک بەردەقانی سەرچاوەی زانیارییەکانی پیتەکان لە یونیکۆدا لە کوێیە؟
مەگەر ئەمە نییە؟ (UNICODE CHARACTER DATABASE)
http://www.unicode.org/reports/tr44/tr44-6.html
ڕەفتاری پیتەکان لە ArabicShaping.txt دایە. بەگوێرەی ئەوەش دیارە کێشەیەک لە یونیکۆددا نییە.
دەی بڕۆ بۆ ھەنگاوی ٢ و ٣
دەستخۆش کاک بەردە، بەڕاستی هەرگیز درەنگ نیە، هیواداریم وەڵامێکی باشی هەبێت..
کاک هیوا , عەزەمەتی ئەم زەبەلاحە لەوەدایە تا ئێستا دژە ڤایرۆسێکی وای بەرهەم نەهێنەوە بۆ کۆرپەکەی , دەعباکانی تریشی هەر درێژی کردونەتەوە لە بەر پڕ فرۆشی , کاک بەردە ئەگەر ئەمە وەرگیرێ چەندکێشەیەکی باش چارە دەبن , بژی .