تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

نه‌خشه‌ی کوردستان

schanau

Schanau

بڵاوکراوەتەوە

2011/03/06

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔13۔ )

سڵاو هاوڕێیان.
ئه‌م بابه‌ته‌م به‌رچاو که‌وت، به‌ڵام لای من هیچ ده‌رناکه‌وێ. نازانم تا چه‌ند ڕاسته‌؟!

************************************************************************************
************************************************************************************

"گوگڵ ماپ" نه‌خشه‌ی سنوری كوردستانی دیاریكرد

http://xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=22350&Jor=1

کوا له‌کوێ دیاری کردووه‌ ، سایتی خه‌ندان کۆپی په‌یس ، خۆشیان نازانن له‌کوێه‌وه‌ بابه‌ته‌که‌یان ئاودیو کردووه‌.
ئه‌وه‌ گوگڵ ماپس و بنوسه‌ کوردستان بزانه‌ کوێت پیشان ئه‌دات؟

http://maps.google.com/maps?ct=reset

لە گوگل ماپ کوردستان بنوسن شارێکی ئێران نیشان دەدات، بە ناوی کۆردستان. ئەبێت هەزار ئەملاولاو بکەی تا سلێمانی ئەدۆزیتەوە

به‌ڵێ لای منیش هه‌روا ده‌رئه‌که‌وێ بۆیه‌ لام سه‌یر بوو که‌وا نوسراوه‌.
دیاره‌ ئه‌مه‌ش ڕێکلامێکه‌ بۆ سه‌رانی کوردستان که‌ ده‌نگۆی بلاوبونه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له‌ قۆناغه‌کانی کۆتاییدایه‌....( له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا که‌ سلێمانی بۆته‌ بنغازی لیبیا)

درۆ بکە، درۆ بکە تا هێڕ دەبی!

ســـــــــڵاو،
ئەوەندەی من بزانم درۆ نییە، چونکە لای من لەم پێبەستەی خوارەوەدا بەڕوونی سنووری کوردستانی گەورەیان بە هێڵێكی سوور دیاری کردووە:

http://maps.google.com/maps/ms?ie=UTF8&t=h&oe=UTF8&msa=0&msid=101640126860435170753.00048e850e000496e2f84

ئیتر نازانم ئایا گووگڵ خۆی ئەمەی کردووە یان هەك کراوە :)
ئەوەی ڕاستی بێت من هاوڕێیەکم ئەو پێبەستەی بۆ ناردم، هیوادارم گەر لای ئێوەش دەدەکەوێت با بزانین!

تێبینی: کاك سەفا، ئەوە شارێكی ئێران نییە، بەڵکوو پارێزگایەکی ئێرانە و شاری سنە (بەفارسی سنندج) ناوەندەکەیەتی کە پیشانی دەدات. ئەم شارانەش هەر سەر بەو پارێزگایەن: مەریوان، پیرانشار، بانە، سەقز، قوروە، بیجار، كامیاران، دیواندەرە، دێگوڵان وهتد...

زانیاریی زیاتر لەسەر پارێزگای كوردستان لە ئێران:

http://en.wikipedia.org/wiki/Kurdistan_Province,_Iran

سوپاس.

کاکە زمانیار ، من نازانم ئەوە دروست بکەم چونکە تاقەتی کاری تەڵەکە بازیم نییە.
دەستتخۆش بۆ روونکردنەوەکە،، ئەمەش چۆنییەتی دروستکردنی ئەو کارەیە کە لیرە بینیم
http://www.facebook.com/KCinFB/posts/159024974151018

بۆنا زۆریش ڕاستە ،خۆ لەوانەیە شتێکی کاریگەر نەبێت و لەوانەشە زۆر بێ مانا و نافەرمی بێت.
بەڵام ئیتر ئەوە نەخشەکەیە ،من زۆر بە وردی سەرنجم دا و تێبینی سنور و پارێزگا و ناوچەکانم کرد ،ئەو برادەرە زۆر خەریکی ئەو نەخشەیە بووە و زۆر بە وردی سنورەکانی دیاریکردووە ،تەنانەت ڕێگاکەی ئەرمێنیا نەیهێشتووە جێبمێنێ ،من دەڵێم سەربەخۆی و دەوڵەتی کوردی هەنگاوێکی گەورەیە لەچاو باری ئێستای گشت پارچەکانی کوردستان نەک هەر کوردستانی باشور ،لە لێدوانەکانی نەخشەکە تورکەکان زۆر شێواون و هەرای ئەوەیانە کە دەبێ گوگڵ نەخشەکە بسرێتەوە و ئەم جۆرە قسانە ،،ئیتر لە کۆتاییدا خۆ ئێمە پێمان ناخۆش نییە سەربەخۆیی کوردستان ،بەڵام هەموو شتێ بە خوێ ،خوێش بە مانا.

بژین.

نا کاکە سەفا، ببوورە من هیچ مەبەستم لە تۆ نەبوو بە خوا.

منیش پێم وایە شتەکە هێشتا فەرمی نەبێت بەڵام گەر كاریگەر نەبێت هەر ئاوا زوو بڵاو نابێتەوە و توركە فاشییەکان ناهێنێتە لەرزە! هەرچییەکیش بێت، خۆ حیزب و میزب دروستیان نەکردووە تا بە موڵكی خۆیانی بزانن و موزایەدەی بەسەرەوە بکەن و ڕێڕەوی خۆپیشاندانەکانی پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی تری هەرێمی كوردستان بە ئاقارێکی تردا ببەن!!! شایانی دەستخۆشییە!
تێبینی: لە هاوڕێیەکی دانیشتووی هەولێرمم پرسی: باشە هەولێر بۆ خۆپیشاندان ناکەن؟ تەق و ڕاست وتی: ئێمە پێویستمان پێی نییە، هەولێر خۆشە. وەڵڵا منیش ڕاست وتم ئەتانەوێ ئەوان بیکەن و ئێوە بیخۆن؟ بەس خوا حەقە وتی ئەوان لە سلێمان ئازان! ببوورن لە بابەت لام دا.
سوپاس!

هەرچەندە ئاڕاستەی بابەت نییە.

بەڵام کاک زمانیار خۆی لێرەدا شتێک هەیە ..خۆپیشاندان هەیە ئەوەی مرۆڤەکان دەیکەن ،وە بەردباران (ڕەجمکردن)یش هەیە کە جۆرە بوونەوەرێکی تر دەیکات .هەولێر وا تازە تەلار و شوێنەکانی دروست دەبێت و نوێدەکرێتەوە ،ئیتر بۆ دەبێ تەلاری پارێزگا بسووتێنین وەکو کابرا وتی لە کەناڵەکەی؟ سەیرە.

شاد و سەرفراز بن.

درۆ بکە درۆ بکە، تا خۆت هەڵئەخەڵتێنی!

ئەزانم کاکە زمانیاری بەرێز مەبەستت من نەبوو،، ببوورە من بە تێکەڵی کۆمێنتەکەم نوسی،
هەر کارێک بێت باشە بەڵام من خاڵە فەتاح و مامە عەبدوول لەو رۆژەوە مێشکیان کون کردم ئەڵێن کوردستانمان کرد بە دەوڵەت ، ئاخر نەگبەت،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،، ،،، هههه قەیناکە دەی، تۆزێک با لە بابەت لا بدەین،

مستەر بڕوا جولەکە بە جولەکەیی خۆی گەورەترین ئیدانەی بکە ڕیزت لێ دەگرێت نەک بۆ شوشەی ئاوێنەو قاوەییو مواسەفات بگری!!

"مستەر بڕوا جولەکە بە جولەکەیی خۆی گەورەترین ئیدانەی بکە ڕیزت لێ دەگرێت نەک بۆ شوشەی ئاوێنەو قاوەییو مواسەفات بگری!!"

فەلسەفەیە ئیتر ،کاکە زۆر سوپاس جەنابتان ڕێزتان هەیە ،ئێوە فریشتە و حەزرەتی مروەت ،من تێکدەر و جولەکە.

هههههههه بۆ مەگەر تۆ بوی لەسەر ئەشکەوتە شوشەییەکە؟؟