جێگای شانازییە
ئایا جێگای شانازی نییە کە ژمارەی ئەندامانییان لە Facebook دا گەیشتۆتە 10.000 مرۆڤ؟
ئایا جێگای شانازی نییە کە کەناڵی یوتیوبیشییان هەیە؟
ئایا جێگای شانازی نییە کە کۆمپانیای دێڵ سەردانی کوردستانی کردووە؟
هەمووی جێگای شانازی و دەسخۆشی و پیرۆزباییە.
http://twitter.com/#!/KrgIT
وەرن با ئێمەش هەموومان شانازبین و پیرۆزبایی لەم کارە مەزنانە بکەین.

بۆچوونەکان
جێگەی شانازیە بەڕێوەبەری فرۆشتنی بەرهەمی مایکرۆسۆف لە مالیزیا ... بێتە کوردستان دوو چا بخواتەوە لە ئەم بەڕیوەبەرایەتیە ؟ جێی شانازی نیە یوتوب کێشەیکانی ئینتەرنێتی ئەم مەملەکەتە چارە بکا ؟
جێی شانازی نییە ئەندامیەتی لە فەیسبووک گەیشتوەتە 10,000 http://www.facebook.com/#!/KRGIT
جێی شانازی نییە لە Imagine Cup بەژداری کردوە بێ ئەوەی ناوی هەبێ ؟
ئەمانە و سەدانی تر جێی شانازیمانە + فێربوونی وۆرد ــی مایکرۆسۆفت بۆ کارمەندانی فەرمانگەکانی ئەم مەملەکەتە ! , عیلم و زانین پەرە ئەسەنێ لەم وڵاتە !
ئەوەیە شانازى
هەر فەیس بۆق و تەیرو توار کێشەى تەکنەلۆژیاى کوردستان چارەسەر دەکات
بەردە گیان، بۆیە کەناڵی کوردی و بەرهەم و هەموو ئەوانە و هاوشێوەیانم بە بلۆککردن لە تویتەر و فەیسبووک کردووە. شایەنی کرتەش نین.
[url=http://www.facebook.com/pages/%D8%B1%DB%8E%D9%83%D8%AE%D8%B1%D8%A7%D9%88%DB%8C-%D9%BE%DB%95%D8%B1%DB%95%D9%BE%DB%8E%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%AA%DB%95%D9%83%D9%86%DB%95%D9%84%DB%86%DA%98%DB%8C%D8%A7%DB%8C-%D9%83%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86/146913518698319]ئەوە لەم ڕێکخراوە بەناو و دەنگەش لە فەسیبووک[/url] ٣٦٧ هاوڕایان هەیە و کەچی هەموو بابەت و هەواڵەکانیان هی ئێرەیە کە پێم ووتن عەیبە و داوەشینە و ئەمانە ،ڕێک پاڵێکیان پێوەنام بۆ دەرەوە :) ،ئیتر ئەمانە زۆرن کاک بەردە (The patient's psychological)
@ Kurdish EAgle , هەرچەندە ئەو پەڕەیەم بە دڵ نیە بەڵام ئاماژە بە سەرچاوەش دراوە لە نووسینەکانیان دا !
لەگەڵ ڕێزمدا بۆ هەواڵەکەت
جێگای شانازی نییە بەڵکو جێگای پێکەنینە
خۆ هەموومان لە کوردستان بوین و ئەزانین چۆنە، ئەوشتانە تەنها ئەو برادەرە پارەیەکی باش ئەخوات ئەوەی سەرپەرشتیان ئەکات
لە فەیسبووک و تویتەر کوردی خۆمان هەر کلیک ئەکات بە چەند ڕۆژێک ئەتوانیت لاپەرەی فان بکەیتەوەو هەزاران کەس ببنە هاندەری لاپەرەکەت.
کۆماپانیای دێڵ یان هەرکۆمپانیایەکی تر بڕواتە کوردستان تەنها بۆ بازرگانییە، هیوادرام گەندەڵیان نەکەن تا ئەوانیش فێری پارە خواردن نەبن تەنها.
سەلامەت بیت کاک بەردەقانی و سەرکەوتوبیت
جێگەی شانازییە کە ئەمسال باران چاک باری زۆر سپاسی سەرۆکی هەرێم دەکەین، ئینجا جێگەی شانازییە کە کوردستان بە قنگر بەناو بانگە و سەیارەی خۆڵەکە هەفتەی جارێک دێت.. و برادەرێکیش بە هەفتەیەک ٤ هەزار ئەنددامی بۆ دروست بوو کە بە فیمەیل خۆی هەژمار کردبوو ،، ئەمانەش دەستکەوتن
وەڵڵا من دڵم بۆ كوردییەکەی سەرۆكی بێ فەرمانگە دەسووتێت. تا ڕادەیەکە لووتبەرزییەکەی پێی شەرمە لەبری software نەرمەواڵە بەکار بێنێت... خۆ ناحەقیشی نگرم بەو پلە خەیاڵییەوەی کوردییەکەی نەبیستبێت! بڕوا بکەن لەوانەیە عەرەب لە هەندێ کورد باشتر لەو ئاخافتنە بەناو کوردییانەی تێبگەن!
زؤر جيى شانازيه بابمرن ناحزانى كورد
زۆر جێی شانازییە کە مایکرۆسۆفتیش بنکەیان هەیە لا کوردستان، مادۆناڵیش گۆشتی کەر ئەکات بە هامبەرگەر، بەڕاستی خۆیی لە خۆیدا ئەمانە هەمووی دەستکەوتی ئەم حوکمەتە ساوایەیە...جێی شانازی گەلی کوردە..
ئهو ژنهی خۆی ڕوت کردۆتهوه له فهسبووک دهڵین خوا پێم نه گرێت به تاوان ١١ هازار ئهندامی چالاکی ههیه
داوهشینه بۆ حوکمهتێک که ناتوانێت هێڵی ئهنتهرنێتی کوردستان ببهستێت به هێڵی جیهانهوه دوو ههنگاو له زاخۆوه دوره
داوهشینه له کورستان ئهو هێڵه خاوانه به پارهیهکی زۆر گران دهدهن به خهڵک کهس ناتوانێت نه ئهپلۆد بکات نه داون لۆد نه سهیری یوتوب بکات
من 10 مێگابایت م ههیه به 20£ Unlimited مانگی بێ سنوره له ئهپلۆد و داون لۆد
شتی تریان ههیه شانازی پێوه بکهین نهک بواری تهکنهلۆجیا بۆ نمونه لهدوای ساڵی ٢٠٠٣ %٧٥ كارگه پیشهسازییهكانی سلێمانی، لهكار وهستاون
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hemereng&jimare=1526
Akar Omed@
نووسینی بەستەری کوردئایتی گروپ لە خوارەوەی بابەتەکە بەبێ ئەوە بڵێ ئەمە سەرچاوەیە یان داگرتنە یان هەرچییەکە ،قابیلە پێم ناخۆش بێت .
http://www.youtube.com/watch?v=8ke4xbmwoo4
hhhhh
تورکمانە زاڵمە، ههههه.
زۆر شتمان هەیە شانازەی پێوەبکەین و نەمانزانیوە.
hkomety harem bas xariki dzi w gandalia.kora awa key hely interneta kala kordstan haya baxwa lserdanmda bo kordstan shetbom taweko seiry idakam krd,