تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ماڵپه‌ڕی ده‌نگی ئامریکا هه‌ک کرا

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/02/21

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔8۔ )

 

گرووپێکی هه‌که‌ری سه‌ر به‌ رێژیمی ئێران، ماڵپه‌ڕی ده‌نگی ئامریکایان هه‌ک کرد. ئێستا ئیتر له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا بێجگه‌ له‌ لۆگۆیه‌ک که‌ پێک هاتووه‌ له‌ گۆی زه‌وی، ئاڵای ئێران و چه‌کێک و هێندیک نووسراوه‌، هیچی تیکه‌ نابینرێ! هه‌که‌ره‌کان به‌ هێڵی گه‌وره‌ی فارسی و ئینگلیزی له‌سه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌یان نووسیوه‌:" سه‌لماندمان که‌ ده‌توانین."
شایانی باسه‌ که‌ ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ به‌ زۆر زمانی نه‌ته‌وه‌کانی جیهان هه‌واڵ بڵاو ده‌کاته‌وه‌ و له‌ رگه‌یاندنی هه‌واڵه‌کانی نێوخۆی ئێراندا ده‌ستێکی باڵای هه‌بووه‌، هه‌ربۆیه‌ش که‌وتووه‌ته‌ به‌ر رق و قینی ئه‌م گرووپه‌ هه‌که‌ره‌ ئێرانیه‌.

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک حامید!
لەوانەیە لینکێکی هەڵەیان دانابێت، من دوو ڕۆژە بەردەوامی تەماشای دەکەم کێشەی نەبووە
http://www.voanews.com/kurdish/news/

لەوانەیە هەروەکو هاککردنەکەی ویکی بێت.

ببورە کەبەشی کۆمێنتت ناچالاک کردبوو، دەستکاریم کرد بۆ ئەم پەیامە.

ماندوو نه‌بی کاکه‌ زه‌ندی. به‌ڵام خۆ ئه‌و به‌سته‌ره‌ش تۆ داتناوه‌ هه‌که‌. به‌ڵام ئه‌وانه‌ ته‌نیا به‌شی هه‌واڵه‌کانیان هه‌ک کردووه‌، مه‌گه‌ر ئه‌و به‌سته‌ره‌ تۆ دانتاوه‌ له‌ بۆچوونه‌که‌تدا لای تۆ ده‌کرێته‌وه‌؟ ئه‌م هه‌واڵه‌ زۆر زۆر تازه‌یه‌. به‌دواداچوونم کرد له‌ راست ده‌چێ ئه‌گه‌ر تۆ ده‌زانی هه‌ڵه‌یه‌ ده‌توانی لایبه‌ری یان بیگۆڕی. ده‌نا به‌و هه‌که‌ره‌ی کوردستان ده‌ڵین هه‌که‌ی لابه‌رێ و بیکا به‌ شتێکیتر. سه‌رکه‌وتوو بی.

لای منیش کێشەی نییە.

سڵاو،لەوانەیە چاکیان کردبێت.

به‌ڵێ ئێستا چاک کراوه‌، ئه‌وان ئازان وه‌ک ئێمه‌ی کورد نین، تۆزێک پێش نووسینی هه‌واڵه‌که‌ هه‌ک کرابوو، دوای نووسینی دووهه‌م بۆچوون چاک کرا. ئێستا کێشه‌ی نیه‌ ئه‌گه‌ر دیسانه‌وه‌ هێریشی نه‌که‌نه‌وه‌ سه‌ر. هه‌ر بژین.

له‌ چه‌ن شوێنی دیکه‌ش باسی ئه‌م هه‌ک کردنه‌ کراوه‌، له‌وانه ماڵپه‌ڕه‌کانی سه‌ر به‌ کۆماری ئیسلامی ئێران، که‌ زۆرر شێوه‌ی پروپاگه‌نده‌یان به‌م هه‌واڵه‌ داوه‌‌:

http://30mail.net/news/2011/feb/22/tue/7719
http://abna.ir/data.asp?lang=1&id=227643
http://yalasarat.com/vdca.in6k49nuw5k14.html
http://www.radiofanous.com/index.php?option=com_content&view=article&id=7497:2011-02-21-20-08-42&catid=41:2010-06-03-18-17-43

بەخوا هەر بە فارسی لەسەری نوسراوە

به‌ سیاسه‌ت به‌س نه‌بوو،نۆبه‌تی ئینته‌رنێت و ماڵپه‌ڕه‌.