کورد ویکیپیدیاش هاک دەکات
کاری تێک‌شکاندن و خۆترنجانە سیستەمێکی زانیاری (Hacking) لای هەندێک کەس تەنها تام و چێژە و خۆبادانە بەو ڕەفتارەی ئەنجامی داوە، هەندێکیش پێیان وایە شارەزابوون لە توانای هاککردندا دەردەکەوێت، وەلێ خودی کارەکە گەرچی قەدەغەیە و سزای ئاسایی لەسەرە لە زۆر وڵاتانی دونیادا، بەدیقەت تەماشا دەکرێت و ساڵانە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی زانیاریی هاککەرەکان کۆدەبنەوە و ڕوونکردنەوە ئەدەن، چونکە ئەوانن لە وردەکاریی کەلێنەکانی سیستەمێک دەگەن و دەیکەنە هەلی شکاندن و هێرشی خۆیان. لای ئێمەی کورد کە یاسامان نییە لەو ڕووەوە بدوێت و کەسیش سزا نادرێت، هاککردن بەشێوەیەکی تر تەماشا دەکرێت.
ئەمڕۆ لە بەشی سۆرانی ویکیپیدیا زەلامێک بەناوی (ALI_HACKER KurDiSH HaCkeRz) هاتوە دەستکاری بابەتێکی کردوە و مۆری هاککردنی خۆی لێداوە (Hacked Successful GaMe Over)، دیارە نازانێت کە هەموو کەسێک لە هەر شوێنێکی دونیادا بێت دەتوانێت دەستکاری بابەتەکانی ویکیپیدیا بکات. نازانم ئەمە چی ناوبنێم، تۆ بڵێی هاککەری کورد هەر ئەوەندە لە هاک بزانێت؟ تەماشای بابەتی عەبدوڵا گۆران بکە
پێکەنیناویترین شت نوسینی ناو و شوێنی خۆیەتی،چونکە لای ئەو یارییەکەش کۆتای هات (GaMe Over…) دەنووسێت (contact us) نازانم بۆ دەیەوێت پەیوەندی لەگەڵ بگرین:
akar @ yahoo.com / koya
We are from
akar - HaCkeRz

بۆچوونەکان
hahahahah
هههههههههههه، کاک سیا تۆش بۆ چاوگ هاک ناکەیت؟
ههههههههههههه منیش تۆزێکی دیکە کورد ئایتیەکەی لای خۆم هاک ئەکەم هەر بۆ خۆشی D:
ئەوە جارێکییان ئەندامێکی ئێرەش خۆی هاک کردبوو.
لەوانەیە بۆ پێکەنین بێت، کوا نیاندرتاڵی وامان هەیە؟
کاکە بەردە ڕاست دەکات، کەچی توڕەش بوو. ئەروەڵا هەمانە کاکە.
@ کاک زەندی، ئەوە تەکتیکی خۆی هەیە.
هیوایەتێکی سەیرە.
چاککرایەوە بەڵکو ئەمە خوایە لێمان هاک نەکاتەوە
ئای.پییەکەشی داناوە بۆمان: 109.127.122.199
netname: EVDO-SULAIMANY
descr: Newroz Broadband Customers in Sulaimany pool-3
country: IQ
mnt-by: newroztelecom-mnt
role: Newroz Technical Contact
address: Einkawa - Erbil - Kurdistan Region of Iraq
person: Ameer Mahmood
address: Iraq-Erbil
address: Zanko Branch
phone: +964-770-6700173
abuse-mailbox: abuse@newroztelecom.com
hai
خۆش هاكه‌ر
وەڵا بێست هاکەرز , وا بزانم ئەو تولفی مەعسومە جارێکی تر یوسەر و پاسۆردی وەرگرتبوو پەڕەیەکی درووست کردبوو نووسیبووی هاکید بای ئاکار , موهیمە , خوایە زیادی کەی .
ده‌ستی هه‌مووتان خۆش بێ زۆر پێکه‌نیم. بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه که ره‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه ئیمایل و ئای پی خۆی دابێ، هه‌کی بکه‌ن. سه‌رکه‌وتوو بن.
ههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههه وەڵای زۆر هەزەلییە.
ئەمە زۆر بەقوەتە :
akar @ yahoo.com / koya
بژین،
هاککەر لەسەر وەزنی عەنتەر ، واتە پاڵەوان، ئێ نابێ پاڵەوان ناونیشانی خۆی بشارێتەوە.
نەمزانی هاکماکەری زۆر بەتوانامان هەیە وەک ئەم کاکەیە.هههه
مخابن،،خۆمان له نێو خۆمان خائینین.
ههههههههههههههههههه.
بةيني خؤمان بئ منيش ئةوةندة سةرم لة كؤمبيوتةر دةرناجئ
كەس لە پڕێ نابێ بە کوڕێ !
هاها تازە ئەم بابەتە دەبینم، وەلا خۆشە وەک ئەوە وایە پەنجە بکا بە خۆیداو بە بۆگەنی خۆی پێ بکەنی
حاشاحازری...........
چی به‌مه ده‌ڵێن کاتێ به‌ناوی ئه‌ندامه‌کانی ئێره‌وه پێلێ ده‌نێت :
http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%88%DB%8C%DA%A9%DB%8C%D9%BE%DB%8C%D8%AF%DB%8C%D8%A7:%D8%AF%DB%8C%D9%88%DB%95%D8%AE%D8%A7%D9%86
هه‌زار مخابن بۆ ئه‌و فاشلانه
له‌جێی ئه‌وان خه‌میان لێ ده‌خۆم.
گووگلیش هاک نه‌که‌ن هههههههههه.