Windows 7 SP1 تەواوبوو
وەشانی تەواوی [b]Windows7 Service Pack1[/b] تەواو بوو، ئێستا پێشخەران و ئەندامانی TechNet و MSDN دەتوانن دایبگرن و بەکارهێنەرانی تریش ئەبێت تا ڕۆژی سێ شەممە چاوەڕێ بکەن.
هەفتەیەک لەمەوبەر مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند کەوا W7 SP1 تەواو بووە بەڵام تا دوێنێ ئێوەارە دانەبەزێنرابوو بۆ داگرتن.
لە SP1 دا، هەموو نوێکاریەکانی کە لەڕێگەی Windows Update وە دابەزێنراون لەخۆ گرتووە لەگەڵ ڕاستکردنەوەی هەموو هەڵەکان و لەگەڵ چەند هەواڵێکی نوێ.
گرنگترین نوێکاری تەکنەلۆجیای Remote FX ، واتە خێراکردنی (Remote Desktop)، بە وتەی مایکرۆسۆفت بەکاربردنی بیرگەش خێراتر کراوە بۆ لێدانی 3D و پەرگە ڤیدیۆییەکان بە بەرزترین جۆرایەتی.
ڕۆژی سێشەمە ڕیکەوتی ٢٢/٢ لە ڕێگەی [url=http://windowsupdate.microsoft.com/]Windows Update[/url] بۆ هەردوو Windows 7 و Windows Server 2008 R2 دادەبەزێت بەشێوەی خۆکار، بەڵام ئەبێت بەکارهێنەر خۆی دەیبمەزرێنێت.
شایانی باسە Sp1 بۆ Windows7 32bit قەبارەکەی ٥٣٨ میگابایتە وە بۆ Windows7 64bit قەبارەی ٩٠٣ میگابایتە.
