Kurdish Online Open Dictionary - Dictio
لە پرۆسەی بە کوردیکردنی دروپاڵدا یان لە کاتی نووسینی هەواڵێکی ساکارد،ا زۆر جار، منی وەرگێڕ پەکم دەکەوێت لە دۆزینەوەی وشەی کوردی. گومان لە هەبوونی وشەدا نییە، گومان لەوەدایە کە من نایانزانم یان نایەن بە خەیاڵمدا. بۆیە لەو کاتانەدا پەنا دەبەمە ئەو فەرهەنگە کوردییانەی ناو ئنتەرنێت.
دوای ئەو هەموو ساڵە، هێشتا فەرهەنگێکم بەرچاو نەکەوتووە کە شایانی باسکردن بێت.
هیوادارم 'Dictio' بە یارمەتی ئێوە، بتوانێت بەشێکی پرسیارەکانم وەڵام بداتەوە.
- سیستمێکی کراوەیە کە بە ئاسانی دەکرێت زمانی نوێی بۆ زیادبکرێت.
- پێویست بە خۆناونیسین ناکات، ئەگەر ئەندامی کوردئایتیگرووپ بیت.
- هەموو ئەندامێک بۆی هەیە ڕاستەوخۆ وشە زیادبکات.
- تا ڕادەیەکی دیاریکراو زیرەکە.
- وەشانی بێتای 0.1 ـە. دەکرێت دەستکاری بکرێت، پێشنیار و بۆچوونتان شایەنی سوپاسە.
- 100% خۆماڵییە، لەوانەیە هەڵەی تێدابێت چونکە چەند ساڵێکە هیچ پرۆگرامێکی ئاڵۆزم نەنووسیوە.
زۆر سوپاس بۆ یارمەتی
بەستەری Dictio

بۆچوونەکان
من وەکو ئارا قادر لە ژوورەوەم،
کاتی خۆیەتی.
دەستخۆش
دەستخۆش بیرۆکەو کارێکی باشە.
ئەگەر بکرێت لە لاپەڕەی سەرەکی لەخوارەوە دوگمەیەکی بۆ دابنێیت ،بۆ ئەوەی لینکەکەی هەمو کات لەپێش چاوبێت، وا چالاکتر دەبێت.
فەرهەنگی ئایتی یا گشتی؟
دەستخۆش سەرەتایەکی زۆر باشە..
دەست خۆش برا. زۆریش درەنگە
سڵاو،
کارێکی باشە ئەگەر بەردەوام بێ، لە زکورد کارێکی وامان کرد (http://www.zkurd.org/proje/en-ku.pl)
چوار پیتی یەکەم کاری باشی لەسەر کرا، پاشان ئەرکەکە کەوتە سەر دوو کەس و ئەوانیش کە بواریان نەما وەستا.
هەرکەس ئارەزووی کرد دەتوانم هەژماری بۆ دروست بکەم و لەوێش بەردەوام بێت. ئەشتوانین بنکەدراوەکە تێهەڵکێشی ئەمەی کورد ئایتی بکەین.
كارێكی باشه و جێگای دهست خۆشييه / بههيوای ئهوهی بتوانم لهوێ بهردهوام بم .
دهست خۆش کارێکی باشه.
گهر ههوڵی ئهوه بدهین چالاکتری بکهین و کاری لهسهر بکهین ئهوا له داهاتوو سوودێکی باشی دهبێت بۆ بهکارهێنهرانی ئینتهرنێت.
دەست خۆش کاک Bardaqani
زۆر خێرا و خاوێنە. ئەمە Moduleی دروپاڵە؟
هەربژى کاک بەردەقانى شتێکى زۆر سادەیە
کاك بهردهقانی من بهرنامهیهکی بچووکم لایه
به ناوی AwroDic
kurdish - Arabic - English
بهڵام فۆنتی کوردیهکهی فۆنتی عهلیه، ئهگهر ویستت لهم بهستهرهی خوارهوه دایبگره
http://iqwdesign.info/files/AwroDic.rar
دەست خۆش ئیشێ زۆر جوان و سانایە .
بژین،
شتێ باشە , هەنگاوێکی دی بۆ پێشەوە .
ئەگەر بەردەقانی تانوسینی ئەم بۆچوونی ژمارە هەژدەیە بۆم بنوسیت، چەند وشە زۆرکراوە. ئەوەی بەدەستی کراوە؟
دهستخۆش،گهر کاری لهسهر بکردرێت زۆر باشه!
بهڵام لای من ههموو ئهو وشانه بوون که به پیتی A دهستیان پێ کردبوو!
ئهی B,c و d .....هتد ئهوانی تر؟
دەستخۆش کارێکی گەورەیە و شایەنی ڕێزلێگرتنە.
پرسزارێکم هەبوو ئایا ناکرێت هەوڵ بدرێت گووگل بکرێتەوە بە کوردی ؟
بەتایبەتی بەشی وەرگێڕانی.
کاکە بەردەقانی سوپاس بۆ وەڵامەکەت .
بەڵام گووگلبە کوردی پێم وابێت لە ساڵی ٢٠٠١ یان ٢٠٠٢ وەوە نوێنەکراوەتەوە ، زۆر کۆنەو دەستکاری ناکرێت .
کێ بەرپرسیارە لە بەڕێوەبردنی بەشی کوردی گووگل ؟ ئایا بۆ نادرێتە دەستی کەسانی شارەزا و لێزان ، وەک ئەم ماڵپەڕە یان چاوگ یان زانستپەروەرانی کورد ؟ هەرچەندە بڕێک لە ئەندام و بەڕێوەبەرانی ئێرەش و زکوردیش و چاوگیش هاوبەشن یان باشترە بڵێم لە هەرسێ لا چالاکن . من پێم وایە ئەم ٣ ماڵپەڕە دەتوانن ئەم کارانە بکەن .
پرسیارێک کە بە مێشکی زۆر کوردا دێت ئەویش ئایا بۆ زمانی کوردی پەرەی پێنادرێت ؟
من زۆر شارەزا نیم بەڵام ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە لەسەر ئینتەرنێتم بەڵام زمانی کوردی وەک خۆی ماوە و خراپتر دەبێت . جگە لە چەند شوێنێک کە نابێت لەبیربکرێن .
سوپاس
@Bardaqani : کهمه وشهیهکم به کوردی کردن،له داهاتوو کاتێکی چاکی بۆ تهرخان دهکهم.
وهک باشتر کردن ناکرێت له نێو کۆمپیوتهرهکانمان وهرگێران بکهین؟ بهبێ ئینتهرنێت.
@Ameen_Kurd : کێ ڕێی لێ گرتووی ؟ بیکە , ئەوە باشترێکە وەری بگێرە لای خۆت و دواتر بە سەریا بچۆرەوە کە دڵنیابووی داینێ , لێرە و لەوێ , شتێکی باشە .
کاک بەردە , ئایا بۆ هاوپۆل بە پیت درووست نەکەین ؟ ئەی وشەی وا هەیە کورتکراوەشی هەیە , واتە بۆ نموونە operating system و OS هەردووکی واتە سیستەمی کارپێکردن , بۆ وا نەکەین کە گەڕان بۆ هەر کامێکیان کرا هەردوو وشەکە لە پاڵ یەکا بن نەک جیا بن ! , وشەی وا هەیە چەند واتایەکیشی هەیە !
پەنا بە خودا , پەرە بە زمانی فارسیش ئەدەم .
بۆ کام وتەیەم ڕوونی کەمەوە ؟
باشە , ئێستا من هەڵەیەکم لە وەڕگێڕان کردوە چۆن چاکی کەم ؟
مەسەلەی هاوپۆل ڕوونە , بۆ نموونە ئەو وشانەی کە دەست پێ ئەکەن بە پیتی ن وەڕگێڕدراون هەمووی هەبێ وە بە هەمان شێوە بە لایەنی دیکەی ئینگلیزیەکەی !
دە وەڵا هەڵەم کردوە تازە !
@Akar Omed: ئهوهی لهتوانای ئهمین بێت بۆ کهمه خزمهتێکی کورد لهسهر کۆمپیوتهر و ئینتهرنێت ئهنجامی دهدات.
@Bardaqani: چاوهڕوانین،چهند زوو بیت درهنگه.
کاکە بەردەقانی سوپاس بۆوەڵامەکەت پێم گەیشت .
سەبارەت بە پڕۆژەکان دەتوانم سوەند بخۆم کە ئەو بەڕێزانەی کە هەڵستاون بە وەڕگێڕانی وؤڕد پرێس یان پهپ فیوشن یان ئوبونتوو زۆربەیان دووبارە بونەتەوە مەبەستم لەوەیە کە چەند کەسێکن لەهەموولایەکەوە چالاکنو خزمەت دەکەن ، نەوەک فیوشن کۆمەڵێك وەریبگێڕێت یان ئوبونتوو کۆمەڵێکی تر زۆربەیان هەمان ئەندامن .
با زۆر سەرت نەئێشێنم من زۆر حەز بەخزمەتی زمانی کوردی دەکەم ،بەداخەوە لەم ژیانە کورتەدا نەمتوانی پەرە بە خوێندن بدەم تا ئەو سنوورەی کە بتوانم وەک ئێوەی بەڕێز و چەند کەسانێکی وەک ئێوە خزمەت بە زمانم بکەم . هەموو کاتێک ڕێزی تایبەتیم بۆ ئێوە هەیە و هەموو کاتێک ووتوومە ئەوەی خزمەت بە کوردستان بکات ئەگەر بە کارێکی بچووکیش بێت بۆ من کەسایەتیەکی زۆر گەورەیە .
پرسیارێکم هەبوو : لە گووگل لەکوێ دەتوانم یان دەتوانین زمانی کوردی پەرە پێبدەین ؟
من بڕێک زانیاریم لەسەر زمانی تورکی هەیە .
زۆر سوپاس
دهست خۆش، پرۆژهیهکی زۆر گهورهو سوود بهخشه. ئێستا ههندێ وشهم بۆ زیاد کرد. ئومێدم وایه ههموو لایهکمان دهورمان ههبێت له گهشه پێدانیدا
با بیگوازینەوە بۆ سەکۆ:
http://www.kurditgroup.org/t/13304