تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Kurdish Online Open Dictionary - Dictio

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2011/02/16

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔34۔ )

 

لە پرۆسەی بە کوردیکردنی دروپاڵدا یان لە کاتی نووسینی هەواڵێکی ساکارد،ا زۆر جار، منی وەرگێڕ پەکم دەکەوێت لە دۆزینەوەی وشەی کوردی. گومان لە هەبوونی وشەدا نییە، گومان لەوەدایە کە من نایانزانم یان نایەن بە خەیاڵمدا. بۆیە لەو کاتانەدا پەنا دەبەمە ئەو فەرهەنگە کوردییانەی ناو ئنتەرنێت.
دوای ئەو هەموو ساڵە، هێشتا فەرهەنگێکم بەرچاو نەکەوتووە کە شایانی باسکردن بێت.

هیوادارم 'Dictio' بە یارمەتی ئێوە، بتوانێت بەشێکی پرسیارەکانم وەڵام بداتەوە.
- سیستمێکی کراوەیە کە بە ئاسانی دەکرێت زمانی نوێی بۆ زیادبکرێت.
- پێویست بە خۆناونیسین ناکات، ئەگەر ئەندامی کوردئایتیگرووپ بیت.
- هەموو ئەندامێک بۆی هەیە ڕاستەوخۆ وشە زیادبکات.
- تا ڕادەیەکی دیاریکراو زیرەکە.
- وەشانی بێتای 0.1 ـە. دەکرێت دەستکاری بکرێت، پێشنیار و بۆچوونتان شایەنی سوپاسە.
- 100% خۆماڵییە، لەوانەیە هەڵەی تێدابێت چونکە چەند ساڵێکە هیچ پرۆگرامێکی ئاڵۆزم نەنووسیوە.

زۆر سوپاس بۆ یارمەتی

بەستەری Dictio

بۆچوونەکان

من وەکو ئارا قادر لە ژوورەوەم،
کاتی خۆیەتی.
دەستخۆش

I disabled Block Caching
check please

دەستخۆش بیرۆکەو کارێکی باشە.
ئەگەر بکرێت لە لاپەڕەی سەرەکی لەخوارەوە دوگمەیەکی بۆ دابنێیت ،بۆ ئەوەی لینکەکەی هەمو کات لەپێش چاوبێت، وا چالاکتر دەبێت.
فەرهەنگی ئایتی یا گشتی؟

سەرچاو کاک زەندی
فەرهەنگی هەموو شتێکە.

دەستخۆش سەرەتایەکی زۆر باشە..

دەست خۆش برا. زۆریش درەنگە

سڵاو،
کارێکی باشە ئەگەر بەردەوام بێ، لە زکورد کارێکی وامان کرد (http://www.zkurd.org/proje/en-ku.pl)
چوار پیتی یەکەم کاری باشی لەسەر کرا، پاشان ئەرکەکە کەوتە سەر دوو کەس و ئەوانیش کە بواریان نەما وەستا.
هەرکەس ئارەزووی کرد دەتوانم هەژماری بۆ دروست بکەم و لەوێش بەردەوام بێت. ئەشتوانین بنکەدراوەکە تێهەڵکێشی ئەمەی کورد ئایتی بکەین.

كارێكی باشه‌ و جێگای ده‌ست خۆشييه‌ / به‌هيوای ئه‌وه‌ی بتوانم له‌وێ به‌رده‌وام بم .

ده‌ست خۆش کارێکی باشه‌.
گه‌ر هه‌وڵی ئه‌وه‌ بده‌ین چالاکتری بکه‌ین و کاری له‌سه‌ر بکه‌ین ئه‌وا له‌ داهاتوو سوودێکی باشی ده‌بێت بۆ به‌کارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت.

سوپاس هاوڕێیان،
بەڕای من درەنگ باشترە لە نەبوون.
@ کاک ئاراس، ئەوەی زکورد یەکەمجارە ببینم. وەرگێڕانی 100.000 بە دوو کەس ناکرێت. نازانم چەند وشەی لە خۆوە گرتووە. ئەگەر Gettext Portable Object هەیە، دەکرێت بە ئاسانی بهێنرێتە ئێرە.

ئەمڕۆ یەک لەم پەڕگانەم تاقیکردەوە، بە ئاسانی 800 وشەی وەرگێڕا.

دڵنیام لە ماوەیەکی کورت وشەی زۆری بۆ زیاد دەکرێت ئەگەر یارمەتیم بدەن.

دەست خۆش کاک Bardaqani
زۆر خێرا و خاوێنە. ئەمە Moduleی دروپاڵە؟

هەربژى کاک بەردەقانى شتێکى زۆر سادەیە

هەر کەسێک فەرهەنگێکی کوردی - عەرەبی بۆ داگرتن شک دەبات، تکایە بینووسێت.
دیکتیۆ، بە خستنە بەری وەردەگێڕێت، بۆ نموونە:
ئەگەر وشەی' Apple' وەرگێڕڕابێتە عەرەبی 'تفاح'. بەڵام ئەم وشەیە هێشتا لە ئینگلیزییەوە نەکرابێتە کوردی.
لە هەمان کاتدا ئەگەر ' تفاح' کرابێتە ' سێو'. ئەوا بەخستنەبەری apple دەبێتە سێو.
هەرچەندە ئەم جۆرە وەرگێڕانە 100% نییە بەڵام تا ڕادەیەکی باش مانای خۆی دەگەیەنێت.

بۆ ئەم مەبەستە پەڕگەیەکی عەرەبی - ئینگلیزیم لایە کە زیاتر لە 10.000 وشەی تێدایە

کاك به‌رده‌قانی من به‌رنامه‌یه‌کی بچووکم لایه‌
به‌ ناوی AwroDic
kurdish - Arabic - English
به‌ڵام فۆنتی کوردیه‌که‌ی فۆنتی عه‌لیه‌، ئه‌گه‌ر ویستت له‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه‌ دایبگره

http://iqwdesign.info/files/AwroDic.rar

دەست خۆش ئیشێ زۆر جوان و سانایە .

بژین،

زۆر سوپاس کاک کارزان، بەداخەوە هیچ سیستمێکی ویندۆز شک نابەم.

کاک ئاسۆ بەڵێ مۆدیولی دروپاڵە.

بەهەمان شێوە ئێستا دیکتیۆ بەسراوەتەوە بە ڕاژەی وەرگێڕانەوە: http://dictio.kurditgroup.org/translate/languages/ku/translate
ئەو وشانەی لەڕێگای ڕاژەی وەرگێڕانەوە پەسەند دەکرێن، لە هەمان کاتدا بە شێوەیەکی خۆکار دەچنە ناو بنکەدراوەی دیکتیۆ.

شتێ باشە , هەنگاوێکی دی بۆ پێشەوە .

ئەگەر بەردەقانی تانوسینی ئەم بۆچوونی ژمارە هەژدەیە بۆم بنوسیت، چەند وشە زۆرکراوە. ئەوەی بەدەستی کراوە؟

ده‌ستخۆش،گه‌ر کاری له‌سه‌ر بکردرێت زۆر باشه‌!
به‌ڵام لای من هه‌موو ئه‌و وشانه‌ بوون که‌ به‌ پیتی A ده‌ستیان پێ کردبوو!
ئه‌ی B,c و d .....هتد ئه‌وانی تر؟

دەستخۆش کارێکی گەورەیە و شایەنی ڕێزلێگرتنە.

پرسزارێکم هەبوو ئایا ناکرێت هەوڵ بدرێت گووگل بکرێتەوە بە کوردی ؟
بەتایبەتی بەشی وەرگێڕانی.

@Sia: نزیکەی 100 وشە.

@Ameen_Kurd: بەم زووانە هەموو پیتەکان زیاددەکەم.

@Mukiryan: گوگڵ چەند ساڵێکە بە کوردی هەیە. بەکوردیکردنی بەشی وەرگێڕان؟ ئەگەر وا بڕوات ساڵی 2021 لەوانەیە ئامادەبێت.

کاکە بەردەقانی سوپاس بۆ وەڵامەکەت .

بەڵام گووگلبە کوردی پێم وابێت لە ساڵی ٢٠٠١ یان ٢٠٠٢ وەوە نوێنەکراوەتەوە ، زۆر کۆنەو دەستکاری ناکرێت .
کێ بەرپرسیارە لە بەڕێوەبردنی بەشی کوردی گووگل ؟ ئایا بۆ نادرێتە دەستی کەسانی شارەزا و لێزان ، وەک ئەم ماڵپەڕە یان چاوگ یان زانستپەروەرانی کورد ؟ هەرچەندە بڕێک لە ئەندام و بەڕێوەبەرانی ئێرەش و زکوردیش و چاوگیش هاوبەشن یان باشترە بڵێم لە هەرسێ لا چالاکن . من پێم وایە ئەم ٣ ماڵپەڕە دەتوانن ئەم کارانە بکەن .
پرسیارێک کە بە مێشکی زۆر کوردا دێت ئەویش ئایا بۆ زمانی کوردی پەرەی پێنادرێت ؟
من زۆر شارەزا نیم بەڵام ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە لەسەر ئینتەرنێتم بەڵام زمانی کوردی وەک خۆی ماوە و خراپتر دەبێت . جگە لە چەند شوێنێک کە نابێت لەبیربکرێن .

سوپاس

@Bardaqani : که‌مه‌ وشه‌یه‌کم به‌ کوردی کردن،له‌ داهاتوو کاتێکی چاکی بۆ ته‌رخان ده‌که‌م.
وه‌ک باشتر کردن ناکرێت له‌ نێو کۆمپیوته‌ره‌کانمان وه‌رگێران بکه‌ین؟ به‌بێ ئینته‌رنێت.

@Ameen_Kurd : کێ ڕێی لێ گرتووی ؟ بیکە , ئەوە باشترێکە وەری بگێرە لای خۆت و دواتر بە سەریا بچۆرەوە کە دڵنیابووی داینێ , لێرە و لەوێ , شتێکی باشە .

کاک بەردە , ئایا بۆ هاوپۆل بە پیت درووست نەکەین ؟ ئەی وشەی وا هەیە کورتکراوەشی هەیە , واتە بۆ نموونە operating system و OS هەردووکی واتە سیستەمی کارپێکردن , بۆ وا نەکەین کە گەڕان بۆ هەر کامێکیان کرا هەردوو وشەکە لە پاڵ یەکا بن نەک جیا بن ! , وشەی وا هەیە چەند واتایەکیشی هەیە !

پەنا بە خودا , پەرە بە زمانی فارسیش ئەدەم .

@Mukriyan: لە ڕاسیتدا گرنگ نییە کێ بەرپرسیارە، من کاتی خۆی زۆری گوگڵم وەرگێڕاوە، ئێستا نۆرەی خەڵکی تریش هاتووە هەندێک یارمەتی بدەن. پڕۆژەی گوگڵ کراوەیە پێویست ناکات کەسێک یان ماڵپەڕێک بیکات ئەگینا بیرۆکەی "وەرگێڕانی کراوە" دەلەقێت. سەبارەت بە پەرەپێدانی زمانی کوردی، من لەو ڕایەدام کە زمانی کوردی پەرەی پێدراوە، هەندێک کەمتەرخەمی لەلایەن دەسەڵاتەوە هەیە، بەڵام زمان پرۆسەیەکە خەڵک خۆی بەڕێوەبەرییەتی. کاکە موکریان خۆشحاڵم کە 14 ساڵە لەناو ئنتەرنێتیت و هەزارانی وەک تۆش. ئەگەر هەر یەکێک لە شوێن خۆی 10 وشەی لە ساڵێکدا وەرگێڕابایە ئێستا خاوەنی 140.000 وشە دەبووین. دڵنیابە ئەگەر خۆت نەیکەیت کەس هیچت بۆ ناکات. 14 ساڵ پێش ئێستا هیچ سیستمێکی کوردی نەبوو، ئێستا دەیان تا سەدان پڕۆژە و سیستمی کوردی هەن. لە ئوبونتووەوە تا وۆردپرێس.

@Ameen_Kurd:‌ بەسەر چاوان

@Akar Omed: دەسخۆش، دەتوانیت خانەی reference بۆ ئەم مەبەستە بەکاربهێنیت. بزانە چۆنە دەبێت. ئەگەرنا تکایە بە نموونەوە ڕوونی بکەوە. سوپاس

ماندوونەبن

بۆ کام وتەیەم ڕوونی کەمەوە ؟
باشە , ئێستا من هەڵەیەکم لە وەڕگێڕان کردوە چۆن چاکی کەم ؟

"ئایا بۆ هاوپۆل بە پیت درووست نەکەین ؟"

تکایە لە بیرتان نەچێت هێشتا وەشانی بێتای 0.1 ـە.

مەسەلەی هاوپۆل ڕوونە , بۆ نموونە ئەو وشانەی کە دەست پێ ئەکەن بە پیتی ن وەڕگێڕدراون هەمووی هەبێ وە بە هەمان شێوە بە لایەنی دیکەی ئینگلیزیەکەی !

دە وەڵا هەڵەم کردوە تازە !

@Akar Omed: ئه‌وه‌ی له‌توانای ئه‌مین بێت بۆ که‌مه‌ خزمه‌تێکی کورد له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت ئه‌نجامی ده‌دات.

@Bardaqani: چاوه‌ڕوانین،چه‌ند زوو بیت دره‌نگه‌.

کاکە بەردەقانی سوپاس بۆوەڵامەکەت پێم گەیشت .

سەبارەت بە پڕۆژەکان دەتوانم سوەند بخۆم کە ئەو بەڕێزانەی کە هەڵستاون بە وەڕگێڕانی وؤڕد پرێس یان پهپ فیوشن یان ئوبونتوو زۆربەیان دووبارە بونەتەوە مەبەستم لەوەیە کە چەند کەسێکن لەهەموولایەکەوە چالاکنو خزمەت دەکەن ، نەوەک فیوشن کۆمەڵێك وەریبگێڕێت یان ئوبونتوو کۆمەڵێکی تر زۆربەیان هەمان ئەندامن .

با زۆر سەرت نەئێشێنم من زۆر حەز بەخزمەتی زمانی کوردی دەکەم ،بەداخەوە لەم ژیانە کورتەدا نەمتوانی پەرە بە خوێندن بدەم تا ئەو سنوورەی کە بتوانم وەک ئێوەی بەڕێز و چەند کەسانێکی وەک ئێوە خزمەت بە زمانم بکەم . هەموو کاتێک ڕێزی تایبەتیم بۆ ئێوە هەیە و هەموو کاتێک ووتوومە ئەوەی خزمەت بە کوردستان بکات ئەگەر بە کارێکی بچووکیش بێت بۆ من کەسایەتیەکی زۆر گەورەیە .

پرسیارێکم هەبوو : لە گووگل لەکوێ دەتوانم یان دەتوانین زمانی کوردی پەرە پێبدەین ؟
من بڕێک زانیاریم لەسەر زمانی تورکی هەیە .

زۆر سوپاس

با بیگوازینەوە بۆ سەکۆ:
http://www.kurditgroup.org/t/13304

ده‌ست خۆش، پرۆژه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌و سوود به‌خشه‌. ئێستا هه‌ندێ وشه‌م بۆ زیاد کرد. ئومێدم وایه‌ هه‌موو لایه‌کمان ده‌ورمان هه‌بێت له‌ گه‌شه‌ پێدانیدا

با بیگوازینەوە بۆ سەکۆ:
http://www.kurditgroup.org/t/13304