ویکیپیدیاشمان!!
بەهۆی نامەی بەردەوامی هەندێکەوە بۆ دەستکاری و چێ‌کردنی بابەتەکان، سەرێکم بە ویکپیدیای کوردی‌دا ڕاکێشا و ئەو خاڵانەی کە بەستەر کرابوون تەماشام کرد. هەر کەسێکە لەو شوێنە، دەبێت ئەوە بزانێت ئەو ناوبژیوان و دەمڕاست و مێژوونووس و لێکدەرەوە و شیکەرەوە نییە. پرەنسیپی بابەت بڵاوکردنەوە لە ویکیپیدیا بریتیە لە کاری کۆکردنەوە و وەرگرتن و پەخشکردنی لە بەرزترین ئاستدا بۆ زانیاری بەخشین. نمونەیەک لە ویکیپیدیای کوردی:
هەندێک کەس، دیارە بەدیدی کاکی بەڕێوبەران نەیارە و ئۆپۆزسیۆنە خۆشی بەمان نایەت و لەتەرەفی حیزبی ئەمان نییە، هەرچەندە هەموو وتارەکە بەناشرینی لە ڕووی تەکنیکەوە بڵاوکراوەتەوە، کەچی جارێ مۆرێکی لێداوە کە گوایە بەلایەنگیری نوسراوە. کەچی هەمان کەسانێک کە لای خۆمان بگرە بۆ نیوەی باشور مێژوویەکیان هەیە ئەگەر هەرچیەک بێت پەڵە رەشەکان لە ویکیپیدیای زمانەکانی تریشدا نوسراون. دیسان هاتوون بە شان و باڵی کابرایە هەڵیانداوە لە بابەتێکی کرچی نادروستەوە. کە نەدوور نە نزیک لە بابەتی ویکی نەچووە و ناچێت. هەمان شت لە بابەتە دینیەکانیش ئیتر بە ڕاست و چەپ پێدا هاتوون. ئەمە لایەنگیریە ئەم بێسەرچاوەیە ...هتد.
بۆیە دروستکردنی کۆمەڵەیەکی تایبەت بە پەخشکردنی زانیاری پێویستیەکی حەتمیە. ئەم کۆمەڵەیە دەبێت هاوشێوەی کۆمەڵەی زمان و گەلانی تربێت. کاتێک باسی ژیانی کەسێک، سەرکردەیەک، ئامێرێک، رێکخراوێک دەکرێت، دەشێت باش و ڕەخنە و چەوتیەکانیش بنوسرێن، بەڵام بەسەرچاوەی دروست و گشتگیری. کاکێکم پێی وایە ئاین هەموو ... هینە، ئەمە سەرچاوە نییە تۆ بیکەیت بە تەوەرێکی باس، کاکم پێی وایە دکتۆر ئەبدولڕەحمانی قاسملو فڵانە شتی هەمووی ...هتد بووە ناکرێت تۆ بابەتێکی کابرایەکی ۲٠ لاپەڕەی ماڵپەڕێکی وەکو کوردستان نێت یان کوردستان پۆست و یان و یان بکەیتە سەرچاوە.
کاکی تیمی ویکیپیدیای سۆرانی:
ئەمە تۆ ئەرکت پەخشکردنە لە باشترین جۆرایەتی و ئاسانترین دەربڕیندا، نەک بوون بەناوبژیوان و ڕاکێشانی سەرچاوە و تێکەڵ و پێکەڵکردن بەملی یەکدا. مرۆڤ خەسڵەتی وایە بەتایبەت لە لایەنگری وەرزش و ڕامیاریدا هەمیشە توندترینە. بەڵام لەدەرەوەی ئەرکی گشتیدا ئەمە نە!

بۆچوونەکان
ماندوو نه‌بی کاکه سیا. تو خوا ئه‌گه‌ر شتی دیکه‌مان له شتی گه‌لانیتر چووبایه رۆژمان به‌م رۆژه ده‌گه‌یشت که‌تێی که‌وتووین؟! هیچمان له شتی خه‌ڵکانی پێشکه‌وتوو ناچێ چ بگا به ویکی. ئه‌و مه‌کۆیه که وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی کراوه و ئازاد بووه به شوێنی راکێشانی زانیاری له جیهاندا، لای ئێمه ده‌بێ وای لێ بێ که جه‌نابت باست کردووه. مرۆڤ هه‌رچه‌نده باسی شتی وا ده‌بینێ ته‌نیا وژدانی ناره‌حه‌ت ده‌بێ بۆ ماڵوێرانی ئیمه‌ی کورد، دیسانه‌وه وه‌ک ئه‌و تفه ده‌چێ که سه‌راوژوور هه‌ڵداویژرێ. هه‌ر بژیت.
سه‌يره ، كه سانێك كه له ئاستی ئه‌وه دانيين بابه‌ت له ويكی بنووسن بۆچی خۆی تێ هه‌ڵئه‌قورتێنن ..!!
ده‌ست خۆش كاك سيا هه‌موويم خوێنده‌وه .
کاک سیا تکایە با ڕەنجی ئەو چەند نووسەرە بەڕێزانەی ویکیپیدیامان لەبەرچاو بێت.
ئەوان هاتوون وەک سەربازی ون چەندین کاژێر و ڕۆژ کاتیان بە ویکیپیدیاوە کوشتووە و خەریکی چاککردن و ڕێکخستن و نووسینی بابەتن.
من RSSی ویکیپیدیای کوردیم لایە و ئاگام لە گۆڕانکارییەکانە. من ئەزانم ئەو برادەرانە چەن ماندوون پێوەی.
بەڕێزت ڕاست ئەفەرموویت کە ئەرکی ویکیپیدیا کۆکردنەوەی سەرچاوەی دروستە بەڵام کوا سەرچاوەی کوردی؟
ئەگەر باس لە کەسایەتییەک بە تایبەت کەسایەتییەکی کورد بکەیت ناچاریت کە بەپێی زانیاریی خۆت و بێسەرچاوە وتارێک بنووسیت. کە ئەمەش بتەوێت و نەتەوێت لایەنگرییە. من ئەگەر باسی کەسایەتییەک بکەم بەشێوەیەک و ئێوەش بەشێوەیەک کە ئەکرێت تەواو پێچەوانەی یەکتر بن، بینووسین.
ئادەی کوا ئەو سەدان وتارانەی لەسەر قازی محەممەد، شەریف خان، مەلیک مەحموود، نالی، مەحوی و کوردی نووسراون لە دەرەوەی ویکیپیدیا؟
ویکیپیدیای کوردی کەمتر لە ٢ ساڵە هەیە ٣٢٠٠ وتاری تیا نووسراوە جگە لە قاڵب و وتووێژەکان.
جگە لەوەش با ئێمە تەنها وتارەکانمان لەبەرچاو نەبێت. ئەی بەڕێوەبردن؟
من لە سەرەتاوە چالاک بووم لە ویکیپیدیا ئێستاش کەم کەمە بەشداریم هەیە. پێم وایە بەڕێوەبردنی ویکیپیدیای کوردی یەکێکە لە گرانترین ویکیپیدیاکان. لەبەر هەژاری زمانەکەمان ئەبێت بۆ هەر وشەیەک دەنگدانێک بکرێت. ئەوەتا هەتا ئێستاش هاوواتایەک بۆ وشەی encyclopedia داننەنرا لەبەر جیاوازی بیروڕای ئەندامان. نەویسترا وشەیەک هەڵبژێردرێ و دواتر بگۆڕدرێ بۆ وشەیەکی تر.
جا جاری وایە کەسێک خۆی پیا ئەکات، وتارێک ئەنووسێت "خەڵکی خانەقین خۆپیشاندانیان ساز دا لەبەر کەمی پڕۆژە"، "هەڵبژاردنی کارمەندانی تەندرووستی واو و واو وا"... ناوی هەندێ لە کەسایەتییەکان ئەگۆڕن بۆ "نازانم کێ لوتە" و "جاشی فڵان ساڵ و فیسار ساڵ" ئەبێت یەکێک هەر فریای چاککردنی ئەمانە بکەوێت.
کاک ئاسۆ و کاک مارمزۆک مەگەر تەنها ئەوان تاقەتی بەڕێوەبردنی ویکیپیدیایەکیان هەبووبێت. کاک ئازا بە ڕێزمانێکی جوان و کوردییەکی دەوڵەمەند چەندین وتاری جوانی نووسیوە. لەگەڵ کۆمەڵێکی تر کە زۆر سەرسامم پێیان.
تکا ئەکەم ئەگەر ئاگامان لە حاڵی ئەوان نییە، با پێشیان نەڵێین خۆتان هەڵمەقورتێنن لە ئیشی ویکیپیدیا. یان لەبری ئەوەی بڵێین ئێمەی کورد قەت نابین بە بەشەر وەکو گەلانی تر با بچین لە ویکیپیدیا کوردی ( کە لەڕووی ژمارەوە نەبێت دەیان جار باشترە لە ویکیپیدیای عەرەبی) ئەوەی لە تواناماندایە هەڵی ڕێژین.
به‌ڕێز کاک ئارا قادر ده‌ستخۆش بۆ نووسینه‌که‌ت، به‌ڵام منیش له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌که‌ی کاک سیا دام، با ئێمه‌ش وه‌ک نه‌ته‌وه‌کانیتر کاتێک باسی شتێک ده‌که‌ین، له‌گه‌ڵ شتێکی دیکه تێکه‌ڵی نه‌که‌ین، من و کاک سیا و هه‌رکه‌سێکیتر ده‌زانێ نووسین و ئاماده‌کردنی ده‌ق ئه‌ویش به بێ به‌رانبه‌ر بێجگه له ره‌نج و زه‌حمه‌ت و شه‌ونوخونی هیچی دیکه‌ی تێدا نیه. ئه‌و که‌سانه‌ش زه‌حمه‌ت ده‌کێشن، ئه‌وه راسته. به‌ڵام ئایا ده‌کرێ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه به‌خۆڕای کار ده‌که‌ن و خۆیان ماندوو ده‌که‌ن، هه‌ر شتێک بڵاو بکه‌نه‌وه په‌سند بکرێ؟ بێ گومان نا. ئه‌و نه‌مرانه‌ی ناودارانه‌ی کورد که له نووسینه‌که‌ی جه‌نابنت ناویان هاتووه:"ئادەی کوا ئەو سەدان وتارانەی لەسەر قازی محەممەد، شەریف خان، مەلیک مەحموود، نالی، مەحوی و کوردی نووسراون لە دەرەوەی ویکیپیدیا؟"
ئه‌مانه هه‌موویان کتێبیان له‌سه‌ر نووسراوه و ده‌یان وتاریان له‌سه‌ر بڵاو بووه‌ته‌وه، ده‌یان سه‌رچاوه له‌سه‌ر ئه‌مانه هه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه نه‌ماندیوه و نه‌مانخوێندوونه‌ته‌وه، نابێ پشت گوێیان بخه‌ین و بڵێین نیمانه. من زیاتر له ده‌یان وتار و چه‌ندین کتێب له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی ناوتان بردووه خوێندووه‌ته‌وه و هێندێکیشیانم هه‌یه، بێجگه له یه‌کێکیان "شه‌ریف خان" نه‌بێ که نازانم کێیه (ره‌نگه مه‌به‌ست شه‌ره‌ف خان، یان شه‌ریف پاشا بێ، که ئه‌مانیش به ده‌یان وتاری کرمانجی و سۆرانیان له‌سه‌ر نووسراوه) ده‌نا له‌سه‌ر ئه‌وانیتر لێکۆڵینه‌وه و کتێبی قه‌به له کورستان و له ئێران و له ده‌ره‌وه ده‌رچووه. گوناحه که شتێک به بێ سه‌رچاوه و وه‌ک لایه‌نگر له‌سه‌ر ئه‌و که‌ساییه‌تیانه بنووسرێ چوونکه به‌یانی خه‌ڵکی دیکه‌ی بێ ئاگا دیکه‌ن به سه‌رچاوه.
دیسان سه‌رکه‌وتوو بی
کاک سیا، «ئاسۆ» لە 13-03-2010 ەوە بەڕێوبەری ویکیپیدیا نییە:
http://meta.wikimedia.org/w/index.php?title=Steward_requests/Permissions&diff=next&oldid=1893048
پێم خۆشە وەڵامتان بە وتارێکی تێروپڕ بدەمەوە: http://kurditgroup.org/n/13295
کاک سیا
«ئایا کۆمەڵەیەک، ڕێکخراوێک کەکاری تەنها ویکی بێت پێویست نییە» نیشان ئەدات لە بەشی ژمارە ٦ی ھەواڵی «کێشەکانی ویکیپیدیای کوردی»دا ھەڵەم نەنووسیوە! ویکیپیدیا ئازادە و ھەموو کەسێک ئەتوانی دەستکاریی بکات. پێویستی بە ڕێکخراو و لیژنە و بەرپرس نییە، ئەتەوێ بەشداری بکەیت؟ وەڵاھی کەس بەرگریی کەسی نەکردووە. فەرموو دەست پێبکە.
بە داخەوە فێر کراوین ھەرچی ئەبێت: «داوا لە حکومەت دەکەین .....» و خۆشمان لە دوورەوە ئەوەستین و ھەر ڕەخنە دەگرین و ھاوار ئەکەین: «پارەکەیان خوارد و کارمان بۆ ناکەن و درۆ ئەکەن و ....».
ئۆپۆزیسیۆن بوون لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا زۆر ئاسان و خۆشە، چونکوو ھیچ کارێک ناکەیت بەڵام ویژدانیشت ناڕەحەت نییە!
سڵاو.
من هەردوو شتەکە ڕاست دەبینم ئەوەی (سیا) و ئەوەی (ئارا)ش، هەرکەسە و لە گۆشەیەکەوە دیوێکی ڕاستییەکە دەبینێت، ئێمە گرفتمان زۆر زۆرە لە مانەوەی ئەو کێشانەی کە لە زمانەکەدا کەڵەکەبوون، هاوکات سەرچاوە مێژووییەکان و ڕووداوەکانی ڕابردووش گرفتێکی ترمانن.
کاک ئاسۆ بوونی کۆمەڵەیەک وەک ئەم دەستەیەی کە سەرپەرشتی دەکات، بەڵام فەرمییانە زۆر دەسەڵاتیان هەبێت لە بریاردان و وەرگرتنی مافی زمانەکە لە ویکیمیدیا، جگەلەوەی کە لە ناوەوەی کوردستانیش بە فەرمی بناسرێن بۆ ئەو کارە.
من ئەمەوێت بڵێم ئەوەی ئێستا کراوە زۆرە لەپاڵ ئەو هەموو کێشانە.
کاک حەمید ئەزانم کە پەڕتووک و ڕۆژنامەکان بە دەیان وتاریان لەسەر نووسیون. من مەبەستم لە زانیاریی سەرهێڵە:
http://www.google.com/webhp?q=%D9%85%DB%95%D9%84%DB%8C%DA%A9%20%D9%85%DB%95%D8%AD%D9%85%D9%88%D9%88%D8%AF#sclient=psy&hl=en&site=webhp&source=hp&q=%D9%85%DB%95%D9%84%DB%8C%DA%A9+%D9%85%DB%95%D8%AD%D9%85%D9%88%D9%88%D8%AF&btnG=Google+Search&aq=f&aqi=&aql=&oq=%D9%85%DB%95%D9%84%DB%8C%DA%A9+%D9%85%DB%95%D8%AD%D9%85%D9%88%D9%88%D8%AF&pbx=1&fp=67dcf4234247bfc3