تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

نەرویجیان ئینتەرنێتی خێرا لە فڕۆکەدا دەستبەردەکات

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/02/09

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔1۔ )

 

کۆمپانیای فڕۆکەی نەرویجیان [url=http://www.norwegian.no/]Norwegian[/url] ئەمڕۆ ڕایگەیاند، کەوا پێش چەند مانگێک لە لایەن حکومەتی نەرویجییەوە مافی بەکارهێنانی بەرینباندی خێرایان وەرگرتووە و لە ئێستا بەدواوە گەشتیاران دەتوانن لە ناو فڕۆکەدا ئینتەرنێت بەکاربهێنن، بەڵام فلتەریان لەسەر ماڵپەڕە سێکسیەکان داناوە، بە وتەی خۆیان یەکەم کۆمپانیای فڕۆکەن لە ئەوروپادا کە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی خێرا پێشکەش دەکەن بە گەشتیارانیان، تا هاوین تەنیا لە ١١ فڕۆکە و بۆ کۆتایی ساڵ ٢١ فڕۆکەی تر ئینتەرنێتی تێدا دادەمزرێت، بەڵام بەڕیوەبەری بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری " Hans Petter Aanby" وتی، ئامانجمان دابیکردنی ئینتەرنێتە بۆ هەموو فڕۆکەکان لە ئایندەدا.
هەروەها ناوبراو وتی، پلانمان داناوە لە ئایندەدا تەلەفزیۆنی ڕاستەوخۆ و کورتەنامەو ئایپی تەلەفۆنیش دەستبەربکەین بۆ گەشتیارەکانمان و ئەم خزمەتگوزاریەی ئێمە پێشەکەشی دەکەین ، هیچ کۆمپانیایەکی تر تا ئێستا نەیکردووە و هیوادارم ئەم هەنگاوە کارتێکردنی باشی هەبێت لەسەر بەبەهاکردنی بەرهەمەکانمان و برەوێکی باش بێت بۆ ڕکابەری کۆمپانیاکانی تر.
ڕاوێژکاری پەیوەندەییەکان "Lasse Sandaker-Nielsen" وتی، لە فرۆکەیەکدا ئەم خزمەتگوزاریەمان تاقیکردەوە بێ ڕوودانی هیچ کێشەیەک، بەکارهێنەران فەیسبووک و تویتەر و پۆستەئەلکترۆنیەکانیان دەکردەوە.
ئەم خزمەتگوزارییە لەسەرەتادا بەخۆڕایی دەبێت و جارێ هیچ نرخێکیان بۆ تەرخان نەکردووە، بەڵام لە کۆمپانیاکانتر کە سەرگەرمی پێشکەشکردنی ئەم خزمەتگوزاریەن لەوانە " لۆفتانزا" بڕی ٢٠ یۆرۆ وەردەگرن بۆ بەکارهێنانی ئینتەرنێت.

بۆچوونەکان

دەستخۆش مامە زەندى گیان،

حکەموتی = حکومەتى!