كوردستان به‌شداری له پێشبڕكێی Imagine cup دا ده‌كات
بۆ به‌شداریكردنی هه‌رێمی كوردستان له پێشبڕكێی Imagine cup 2011 دا له شاری نیویۆركی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ 8-2 هه‌ریه‌ك له بۆتان عوسمان سه‌رۆكی فه‌رمانگای ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری و غه‌سان شاهین نوێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن رێكخست.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا بۆتان عوسمان سه‌رۆكی فه‌رمانگای ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری هه‌رێمی كوردستان به میدیاكانی راگه‌یاند: بۆ یه‌كه‌مینجاره هه‌رێمی كوردستان به‌شداری پێشبڕكێی Imagine cup ده‌كه‌ن، كه بۆ هه‌ر ساڵێك كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له وڵاتێكدا ئه‌نجامیده‌دات، پێشبڕكێكه‌ش له‌سه‌ر ئاستی دیزاینی سۆفت وێر ده‌بێت.
بۆتان عوسمان روونیشیكرده‌وه كهپێشبڕكێی Imagine cup بۆ خۆێندكارانی زانكۆیه له بواری IT) ( دا.
سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی به‌شداریكردنی خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان له‌و پێشبڕكێیه‌دا، سه‌رۆكی فه‌رمانگای ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری وتیشی: له مانگی 4 ی ئه‌مساڵدا پێشبڕكێیه‌ك له‌نێو خوێندكارانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستاندا رێكده‌خرێت بۆ ده‌ستنیشانكردنی باشترین تیمی بواری ئای تی، كه ده‌بێت 4 كه‌س به‌شداری ئه‌و پێشبڕكێیه بكه‌ن له شاری نیویۆركدا.
دواتر غه‌سان شاهین نوێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شێوازی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و پێشبڕكێیه‌ی روونكرده‌وه‌و وتی: ساڵی رابردوو پێشبڕكێ Imagine cup له وڵاتی پۆڵۆنیا به‌ڕێوه‌چوو، كه زیاترله 325 خوێندكار له 120 وڵاته‌وه به‌شدارییان تێداكرد، له‌و پێشبڕكێیهشدا وڵاتی چین توانی پله‌ی یه‌كه‌م به ده‌ستبهێنێت، بۆ ئه‌مساڵیش پێشبڕكێكه له مانگی 7 دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌خۆشحاڵییه‌وه بۆ یه‌كه‌مینجار خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌و پێشبڕكێیه‌دا ده‌كه‌ن.
وتیشی: ئه‌مساڵ له‌و پێشبڕكێیه‌دا عیراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌شدار نابێت، به‌ڵكو ته‌نها هه‌رێمی كوردستان به‌شداری تێدا ده‌كات.
نوێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست راشیگه‌یاند: كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له به‌رنامه‌یدایه له بواره جیاكانی IT دا هاوكاری خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان بكات، وه‌ك ئاشناكردنیان به پڕۆگرام و دیزاینی نوێ و به‌خشینی چه‌ندین پڕۆگرامی گرانبه‌ها به خوێندكاران و گرێدانی مامۆستایانی زانكۆ به مامۆستایان و پسپۆڕانی بواری IT له وڵاتانی ده‌ره‌وه.
بەشداربووان لە تیمی چوار کەسی لەسەر ئاستی زانکۆ پێکدێن کە هەڵدەستن بۆ نەخشەڕێژکردنی سۆفتوێـ(بەرنامە)ـرێکی چارەسەر و پێشکەشکردنی بۆ بابەتێکی دەستنیشانکراو لەسەر بنەمای یەکێک لە ئامانجەکانی هەزارەی سێیەم بۆ گەشەپێدان کە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان “The UN Millennium Development Goals” دایڕشتوون. ئامانجەکان بریتین لە ١. کۆتایی هێنان بە برسێتی و هەژاریی؛ ٢. پەروەردەی جیهانی؛ ٣. یەکسانیی رەگەزیی؛ ٤. تەندروستی منداڵ؛ ٥. تەندروستی دایکایەتی؛ ٦. بەرنگاربوونەوەی نەخۆشیی ئایدز/ڤایرۆسی HIV؛ ٧. توانای بەردەوامبوونی ژینگەیی؛ و ٨. هاوبەشیی (شراکة) جیهانی.
فەرمانگە لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ دواندن و هێنانی کۆمپانیا جیهانییەکانی بواری تەکنەلۆجیای زانیاری تا باشترین ئەزمون و زانینی نێودەوڵەتی ئەوان تێهەڵکێشی ئەزمون و زانینی ناوخۆ بکرێت، ئەمەش بە مەبەستی زیاترکردنی هەماهەنگیی و پەرەپێدانی هاوبەش لە بواری ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری لە کوردستاندا. هەروەها پەرەپێدان و پێشخستنی توانای ناوخۆیی تەکنەلۆجیای زانیاریشی کردۆتە بەشێکی گرنگ لە ستراتیجی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێم، چونکە بەبێ پەرەپێدان و پێشخستنی توانای ناوخۆی تەکنەلۆجیای زانیاری، بواری تەکنەلۆجیای زانیاری پێشڤەچوون بەخۆیەوە نابینێت.[b] مەرجی پێشبڕکێیەکە وا دەخوازێت کە خوێندکاری بەشداربوو دەبێت دانیشتووی هەرێم بێت[/b].
سەبارەت بە چۆنێتی دەستنیشانکردنی سۆفتوێری ئامادەکراو لەلایەن قوتابیانی بەشداربوو لە پێشبڕكێی “Imagine Cup Kurdistan 2011” ، بەڕێز بۆتان عوسمان سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری گوتی "دەبێت قوتابیان سۆفتوێر و پریزێنتەیشنەکەیان پێش بەرواری ١/٤/٢٠١١ بنێرن بۆ ئیمەیلی imaginecup@krgit.org . پاشان بەشداربووان بانگهێشت دەکرێن بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێی “Imagine Cup Kurdistan 2011” کە لە تەلاری ئەکادیمیای تەکنەلۆجیای زانیاری لە بەرواری ١٥/٤/٢٠١١ سازدەکرێت بەمەبەستی پێشکەشکردنی سۆفتوێرەکەیان بۆ لیژنەیەکی هەڵسەنگاندن. دواتر تیمی براوە بانگهێشت دەکرێت بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕكێی ساڵانەکە “Imagine Cup 2011” کە لە ویلایەتی نیویۆرک لە ئەمەریکا سازدەکرێت".
[b]
راگه‌یاندنی رۆژنامه‌وانی فەرمانگەی ئایتی
[/b]

بۆچوونەکان
هەر ئەبێ خوێنکاری زانکۆ بێت ؟
دەستخۆش بۆ دانانی ئەم ھەواڵە،
بە ھیوای ئەوەی خوێندکارەکانمان شتێکی جوان ئامادە بکەن،بۆ مانگی ٧!!!
http://www.imaginecup.com/
دەستخۆش بۆ هەواڵەکە!
ئاستی ئایتیی خوێندکارانی هەرێم دیار نییە تا چ ڕادەیەكە: نازانم ئەمە لەبەر بایەخنەدانە بەو زانستە یاخود خەتای بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکانە کە ئەگەر لێکۆڵینەوە و ئاماری تایبەت بەو بوار ئەنجام دەدەن، ئەنجامەکانی بڵاو ناکەنەوە؟
پرسیارێك: ئایا تەنیا بۆ قوتابیانی زانکۆی ناوخۆی هەرێمە یان هی هەندەرانیش بواریان هەیە بەشداری بکەن لە پێشبڕكێکانـ(Imagine Cup Kurdistan 2011) و (Imagine Cup 2011)ــدا؟
نوێنەری ئایبی ئێم هات و نوێنەری ئۆراکڵ و نوێنەری دێڵ بۆ کاروباری قەرەجاوا هەموویان لەسەر ئەوە کۆن کە کوردستان کۆمپیوتەر بۆ خوێنداکارن دروست بکەن بە شەربەتی نادر ئیش بکات.
YouTube , هاتە کوردستان بۆهەڵسەنگاندن و چارەکردنی کێشەی ئینتەرنێت و ICT .
سوبحانەڵا,
دەسخۆش کاکە ئاراس بۆ ئەم هەواڵە.
پێویستی بە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی نەدەکرد، هێشتا کوردستان خۆی تۆمارنەکردووە.
http://www.imaginecup.com/competitions/software/local-software-design-finals
ئەمەش هەیە بۆ هەژاران:
http://code.google.com/soc/
جا کاکە ئاراس ئەگەر هێشتا نازانین "دەبێ کوردستان بە چ ناوێک خۆی تۆمار بکات؟" ، کەواتە ئەو هەموو تەقەی خۆشییە بۆ چی بوو؟
سەبارەت بە: ڕاتان چۆنە ئێمەیش وەکو کوردئایتی گرووپ پێشبڕکێیەک ساز بدەین؟
بەڕێزێکی دەسەڵاتداری هەرێم نیازی وایە بودجە بۆ ئەم مەبەستە تەرخان بکات.
خۆ دنیا کۆتا نەهاتووە ؟
کاک بەردە پێویستى بە خۆتۆمارکردن ناکات،کاکى مایکرۆسۆفت دەناسین لە ناوچەکە کار دەکات!!!
خوێندکارانی ئێمە ئەو ئاستەیان هەیە کە بەشداری لەو پێشبڕکێیە بکەن؟!!
سه‌ره‌تا ده‌ست خۆش كاك ئاراس بۆ شيكردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه ..
هيچ به دووری مه‌گرن كه كوڕی مهنسولێك بڕوات و به‌شداربێت به‌و پێشبڕكێيه ، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌موو كاره‌كانی تری حكومه‌ت وايه ....
----
سه‌باره‌ت به (ڕاتان چۆنە ئێمەیش وەکو کوردئایتی گرووپ پێشبڕکێیەک ساز بدەین؟)
من پێم باشه خۆ هيچ زه‌ره‌رمان لێ ناكه‌وێت ، هه‌رباشه كارێكی هاوشێوه .
بژين