تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

کرۆم بە پشتیوانی ٣ دووری

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2011/02/04

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔16۔ )

 

وەشانی نوێی وێبگەڕی کرۆم، وەشانی نویە (Chrome 9)، کە کۆمپانیای گوگڵ پەرەی پێدەدات، لەم وەشانەدا گرنگی دراوە بە وێنەسازی ٣ دووری (3D) و خێراتر کردنی مامەڵەکردنی ڕەنگ و وێنەکان لەگەڵ کارتی وێنەسازدا، هاوکات چەند کەلێنێک پینەکراوە، لەوانە مامەڵە لەگەڵ دانانی پدف (PDF-Event-Handler) دا.

هەروەها بڕوانە کەلێنەکانی کرۆم

بۆچوونەکان

وێبگەڕێکی نایابە , هەرچەندە کەم بەکاری ئەبەم بەڵام لە زۆر ڕوەوە لە فایەرفۆکس باشترە , لە ڕووی ڕەنگ شتێکی نایابە , بژیت .

"بەڵام لە زۆر ڕوەوە لە فایەرفۆکس باشترە"

لە کام ڕووەەوە؟

برای من لە هەر ڕوویەکەوە بڵێی لە هەموو وێبگرەکانی تر بەهێز تر و باشترە و ئەگەر گەڕانێک ئەنجام بدەیت شتی باشت دەربارەی ئەم وێبگرە دەست ئەکەوێت.

منیش پێم وایه‌ له‌ هه‌موو ئه‌وانی پێش خۆی باشتره‌ پێشم وایه‌ پاشه‌ڕۆژێکی زۆر باشی ده‌بێت ڕۆژانی داهاتوش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت
بۆ سه‌لماندنی جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر زۆر به‌ ئاسانی هه‌ستی پێ ده‌که‌یت کاتێک به‌کاری دێنیت به‌ تایبه‌تی chromeplus که‌ زۆر باشتره‌ له‌ ڤێرژنه‌ ساده‌که‌ سه‌یری ئه‌م لینکه‌ بکه‌ سودی ده‌بێت http://www.chromeplus.org/product.php

ئاخر کام ڕوو؟

بژین،

http://pcsplace.com/google/google-chrome-vs-mozilla-firefox-which-one-is-the-best-browser

بژین

ئەگەر بەستەری باشترت دەوێت هەیە :)
ئەوە شتێکی تیا نییە و هیچ سەرچاوەی قسەکانیشی تیا نییە.
دوو وێبگەڕی جودان، دەشێت بۆ تۆ ئەویان باشتر یان ئەوەی تر باشترین، بەڵام بەهەردووکیان سەرکەوتنە بۆ سەرچاوەکراوە. زۆر خاڵ هەیە وەکو وێبگەڕێکی مۆدێرن لە کرۆمدا هەیە(ئێستا) بەڵام وا بەتەمان لە وەشاندنی ٤ دا بۆ فایەرفۆکس هەبێت.

بژین

ئەگەر بە لینک بێت :
http://www.computerworld.com/s/article/9114163/Mozilla_Firefox_is_faster_than_Chrome
http://www.conceivablytech.com/3676/featured/mozilla-firefox-4-is-faster-than-chrome/
http://arstechnica.com/open-source/news/2008/09/new-firefox-javascript-engine-is-faster-than-chromes-v8.ars

بژین،

زور خوشحالم كه بتوانم به كه لك بم بو زمانى كوردى و خزمه تى خه لكى كورد و كوردستان

ئێمە خۆشحاڵتر دەبین گەر بەڕێزت تەختەکلیلی کوردی بەکاربەریت
http://chawg.org/wiki/Chawg_Keyboard_Layouts

لە ڕوی ( ڕەنگ , خێرای , کۆکراوەی ... ) لە فایەرفۆکس باشترە .

دەستخۆش کاک ئاراس!
ئێستا لەم کاتەدا کرۆم و سافاری زۆر گەشەیان کردووە، کرۆم لە سەروی ١٠% وەیە.
ڕاستە هەردووکیان سەرچاوەی کراوەن، بەڵام گوگڵ پێشتر پشتگیری و ڕێکلامی بۆ فایەرفۆکس دەکر ، بەڵام ئێستا بۆخۆی ئەیکات، ئەو ڕێکلامانەش بۆ ڕاکێشانی سەرنجی بەکارهێنەران زۆر گرنگترن لە هەڵسەنگاندنەکانی خۆدی بەکارهێنەران خۆیان.
گوگڵ بەکارهێنەرێکی یەکجار زۆری هەیە و رۆژانە خەڵک دەگەڕێ دەیان جار دوگمەی داگرتنی گوگڵ کرۆم ئەبینێ، .بەڵام پێم وانیە لە فایر فۆکس باشتربێت، بەڵام خێراترە.
تا ئێستا کردارێک لە کرۆمدا نابینم کە خۆی داهێنەری بێت.
Add-Ons فایەرفۆکس
Privat Windows /Tab سافاری
Tab , Speed Dial ئۆپرا
هەرئەو سیانەم لەبیرە.

هەروەها کاک زەندی خەسڵەتی پێوەکراوەکان/زۆرکراوەکانی کرۆم جارێ لە هێلکەی دەڵەمە دەچن، پێنەگەیون.
** لەدەرەوەی بابەتەکە، ئاساییە ئەگەر بەزاراوەی چەمچەماڵ و گەرمیان پەیام بنوسین، هەرچەندە لە ڕێزمانەوە هەڵەی زۆری تێدایە!؟

پێرار بەڕێوەبەری ئۆپرا " Jon von Tetzchner" لە چاوپێکەوتنێکدا، پرسیاریان لێکرد دەربارە گوگڵ کرۆم، وتی من بە وێبگەڕی هەژمار ناکەم ، تەنیا بەرگێکە (Skins) .
[url=http://www.digi.no/812066/google-chrome-er-ingen-nettleser]لێرە بۆ خۆتان بە گوگڵ وەربیگێڕن و بیخوێننەوە[/url]
دیارە ئەوە بۆچوونی ئەوە هی من نییە.

بۆچوونەکەی لە ڕقدایە ئەگینا کرۆم وێبگەڕە و تەکنیکی webkit بەکار دەبات ..هتد. ئەشێت ڕەخنە لە کەلێن و شێوەکاری بگیردرێت، بەڵام وەکو ئەوەی بڵێی هەر وێبگەڕ نییە. زیاتر خۆناشرینکردنە.

ئەو بۆچوونە وەکو هەندێک لە لینکەکانی سەرەوە کۆنە، ئەوە هی ٢٠٠٩ ی سەرەتایی دامەزرادنی کرۆمە، لەوانەیە ئێستا ڕایەکەی تری هەبێت، ئەو کاتە کرۆم وانەبوو ، تا ڕقی لێبێت، ئێستابوایە دەبوو، چونکە سێ بۆ چوار ئەوەندەی ئۆپرا بەکارهێنەری هەیە.